لەیلا گۆڤەن دەستگیرکرا

لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لەلایەن ڕژیمی تورکیاوە ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە بە بڕیاری دادگە دەستگیرکرا.

دانیشتنی دادگایی هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەیلا گۆڤەن کە لە ١٨ تاوانی جیاجیا پێکهاتبوو لە ٩هەمین دانیشتنی دادگای سزای قورسی ئامەد داوای پێداچوونەوەی بۆکرابوو.

دادوەر بە بیانووی دامەزراندنی ڕێکخراوەی تێکدەرانە، ئەندامیەتی پەکەکە، بەشداری لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی نایاسایی و بەشداری لە ڕێپێوانی بێ چەکی نایاسایی و سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و پایبەند نەبوونی داوای سزای بۆ گۆڤەن کردبوو.

شاندی دادگە لە سەرداوای دادوەر٢٢ ساڵ و ٣مانگ زیندانی بۆ لەیلا گۆڤەن بڕیوەتەوە و بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکرد.

دوای ئەو بڕیارە لەیلا گۆڤەن کاتژمێر ٢٣:٣٠ بە کاتی ئامەدی باکووری کوردستان دەستگیرکرا.

گۆڤەنیان بردووەتە دادگا و چاوەڕوان دەکرێت ڕەوانەی بەندیخانەی بکەن.

ک-ش

............