ماک لە سێرت بینای گروپی میلیشیایی ئولکو ئۆجاکلاری کردە ئامانج

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، لە سێرت بە نارنجۆکی دەستی و مۆلۆتۆف ئولکو ئۆجالکاری کە بینایەکی تاوانکاریی میلیشیایی سەر بە دەوڵەتیان کردووەتە ئامانج.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "٦ی نیسان شەوی شەممە کاتژمێر نزیکەی ٢٢:٣٠، هێزەکانی ماک بە نارنجۆکی دەستی و مۆلۆتۆف هێرشیان کردووەتە سەر ئولکو ئۆجالکاری لە گەڕەکی مەرکەز باهچەلیئەڤلەر/ سێرت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پۆلیسە تایبەتە ئەشکەنجەگەرەکان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لەسەر ئولکو ئۆجاغی کە یەک لە ناوەندەکانی فاشیزم و شەڕی تایبەتە، جێگیر ببوون، کە یەک لە ناوەندەکانی فاشیزم و شەڕی تایبەتە. کاتێک پۆلیسە ئەشکەنجەگەرەکان تێبینی جەنگاوەرانی ماکیان کرد، داوای وەستانیان لێکرد، بەڵام جەنگاوەرانی ماک گوێیان پێنەدان و بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە کردیاننە ئامانج.

لە کاتی هێرشەکەدا ئۆتۆمبێلی ژمارە ٥٦ ئێم پی ٦٣٠ سەر بە ئولکو ئۆجالکاری سوتا و زیانی زۆر بە ناوەندە فاشیستیەکە کەوت.

هـ . ب