ماک لە ئامەد بنکەیەکی سەربازی کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند لە ئامەد لەڕێگەی بۆمبەوە بنکەیەکی سەربازی کردۆتە ئامانج.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند لە ئامەد لەڕێگەی بۆمبەوە بنکەیەکی سەربازی کردۆتە ئامانج.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە شەوی ١٩ ی ئایار لە کاتژمێر ٣:٤٠ خاڵێکی سەربازی لەڕێگەی ئامەد/ئەرگانی لەڕێگەی بۆمبەوە کردۆتە ئامانج.
ماک ئاماژە بەوە دەکات لەو بنکەیەوە هێرش بۆ سەر گەریلا و ئۆپەراسیۆنی سەر گەلی کورد ڕێکدەخرێت، لەلایەن سەربازان و جەردەوانانەوە بەکاردەهێنرێت، بۆیە لە کاتژمێرەکانی شەودا لەڕێگەی بۆمبەوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا تەقینەوەیەکی مەزن پێکهات و بنکەکە ڕووخێنرا، جەنگاوەران بە سەرکەوتوویی لە ناوچەکە کشانەوە.