مام بەشیر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی ئەمڕۆ ١٤ی کانونی دووەم کۆچی دوایی کرد.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی لەبارەی کۆچی دوایی مام بەشیر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، مام بەشیر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەنگال بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"ئەو کاتەی چەتەکانی داعش ٣ی ئابی ٢٠١٤ فەرمانیان بەسەر شەنگال هێنا، مام بەشیر ڕووی کردە شەنگال و بۆ ڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی شەنگال ڕەنجێکی زۆریدا.
حەسەن دووتار یەکێک لەو شۆرشگێرانە بوو کە بۆ خۆسەری شەنگال، بۆ ناساندنی پێگەی شەنگال شەو و ڕۆژ کاری کرد.
٣٧ ساڵ بێوەستان کاری کرد
حەسەن دووتار ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی جنەتیێی ئێلح لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک ڤوون.
حەسەن دووتار کە باوکی ٦ منداڵە، وەک زۆر خانەودەی ئێزدی لە باکوری کوردستان بەهۆی فشار و فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ١٩٧٠دا ڕووی کردە ئەوروپا و لە ئەڵمانیا جێگیر بوو.
حەسەن دووتار هەموو کاتێک بە حەسرەتی وڵات دەژیا و لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ مام زەکی شەنگالی و ژمارەیەک هاوڕێی لەناو کۆمەڵگای ئێزدیدا دەستی بە ڕێکخستن کرد و توانی ئێزدیان لە مەترسی تواندنەوە بپارێزێت.
حەسەن دووتار لەو کاتەوە بەشداری لە خەبات کرد و ٣٧ ساڵ خەباتیان لە دەرەوەی وڵات بە دروستکردنی دەزگاکانی ئێزدیان و ڕێکخستنەکانیان بە ئەنجام بوو.
مام بەشیر لەگەڵ فشار و زۆردەستی دەوڵەتی ئەڵمان کە چەندین جار دەستگیرکرا، دەستی لە دۆزی خۆی بەرنەدا و بە بڕیارەوە بەردەوامی بە تێکۆشانیدا.
بۆ ڕێگیریکردن لە فەرمانەکان، بۆ یەکێتی کۆمەڵگای ئێزدی لەگەڵ کاری ڕێکخستنی، هەروەها لە ڕووی دیپلۆماسیەوە ڕۆڵ و ئەرکی تایبەتی ئەنجامدا.
لە شەنگال لە کار و خزمەتدا ڕۆڵی پێشەنگی بینی
مام بەشیر لە شەنگال بۆ خزمەتی کۆمەڵگاکەی ڕۆڵێکی پێشەنگی بینی.
لە ساڵێ ٢٠٠٣دا لەناو دامەزراندنی تەڤگەری دیموکراتیکی ئێزدیان (تەڤدا) جێی خۆی گرت.
وەک مام زەکی شەنگالی، مام بەشیریش کۆمەڵگاکەی وەک خانەوادە و خێزانی خۆی دەبینی و لەسەر ئەو بناغەیە کاری دەکرد.
شەهیدبوونی مام بەشیر لەم قۆناغە گرنگەدا، زیانێککی گەورەیە. ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلەکەمان و بە تایبەتی کۆمەڵگای ئێزدی و خانەوادەی مام بەشیر دەکەین.
شەهیدبوونی مام بەشیر، غەمگینی و ئازارێکی گەورەیە. ئێمەش ئەو بەڵێنەی کە مام بەشیر بە مام زەکی دابوو، بە مام بەشیر دەدەینەوە."
ف.ق