مامۆستایانی شەنگال ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێریان شەرمەزار کرد
دەزگای پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ئێزیدخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێریان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرد.
دەزگای پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ئێزیدخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێریان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرد.
مامۆستایان لەبەردەم خوێندنگای مەدرەسەی سوور کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێریان لەسەر شەنگال شەرمەزار کرد.
ڕاگەیەنراوەکەدا لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردە ناییف خالیدەوە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو، "بە درێژایی مێژوو هەموو کاتێک بریارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی کۆمەڵگای ئێزدی دراوە و هێزە داگیرکەرەکان داهاتووی ئێزدیانیان بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان ڕێکخستووە."
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی کۆمەڵگای ئێزدی کراوە و دەوترێت، "بڕیارەکانی داگیرکەران بووەتە ڕێگر لەبەردەم ئازادی هزری منداڵانی ئێزدی و ڕێگا نەدراوە بە مێژوو و کەلتوری خۆیان گەورە ببن. ئەمڕۆش هەر بریارێک لەسەر کۆمەڵگاکەمان بدریت لەدەرەوەی ئیرادەی کۆمەڵگاکەمان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
ف.ق