مامۆستایەک بەتۆمەتی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان لەکارەکەی دوورخرایەوە

دەستەی چاودێری سەرپێچیە کارگێڕییەکان لە پارێزگای سنە، بەتۆمەتی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاریدا بە دەرکردنی مامۆستایەک بەناوی سومەیە ئەختەرشومار..

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵآویکردەوە، دەستەی چاودێری سەرچاوەکارگێڕییەکانی پارێزگای سنە بڕیاری داوە بە دەرکردنی سومەیە ئەختەر شومار، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەی گوندی رواری سەر بە سەوڵاوای مەریوان.

ئەو مامۆستایە کە ١٧ ساڵ ئەزمونی وانە وتنەوەی هەیە تۆمەتبارکراوە بە "پشتیوانی لە گروپە بەرهەڵستکارەکان"، "بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ لە دژی کۆماری ئیسلامی"، "ئەندامبوون لە گروپ و رێکخراوە پیشەییە نایاساییەکانی مامۆستایان"، "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢".

هەروها لە بڕیارەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، کە ئەو مامۆستایە لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزیدا چەند پرسیارێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی هێناوەتەوە و چەندین جاریش بە دانانی وێنەی جیاجیا لە هەژمارەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان پشتیوانی خۆی بۆ حزب و گروپە بەرهەڵستارە کوردییەکان دەربڕیوە.

هـ . ب