مانگرتووانی مەخموور: ئامانجی ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی(مەخموور) بە گڕوتینەوە بەردەوامە. ئەمرۆ دەستەی ١٢هەم چالاکییەکەیان دەستپێکرد.

چالاکی مانگرتن لەخواردن کە لە پێش ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیداندا بەردەوام دەکات،ئەمڕۆ دەستەی ١٢هەم دەستیان بە چالاکی کرد. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی کە لە پاریس و سێڤێ،فاتما و پاکیزە کە لەسڵۆپی کۆمەڵکووژ کران دەستیپێکرد.

لە رۆژی ٢٣هەمی چالاکی مانگرتن لەخواردن لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستەی ١٢هەم چالاکییان دەستپێکرد.

چالاکوانان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باسی ئامانج و گرینگی چالاکییەکەیان کرد.

قوتبەدین کۆرهان یەکێک لە مانگرتووان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە ئەو چالاکییەی کە گیراوانی سیاسی دەستیان پێکردووە فراوانتری بکەین و هەتا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەرنەکرێت چالاکییەکانمان بەردەوام دەکەین.

ئەندامی راگەیاندن لەیلا چەلێک دەربارەی گرینگی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەرئۆجالان کە دەستی پێکردووە قسەیکرد و وتی، ئامانجی ئێمە نە تەنیا شکاندنی گۆشەگیرییە، بەڵکوو ئازادی ڕێبەری گەلی کوردە. چەلێک دەستنیشانی کرد کە بۆ ئەم ئامانجە دەبێت لەهەر چوارپارچەی کوردستان چالاکی هەمەڕەنگ بکرێت.

ک-شچالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی(مەخموور) بە گڕوتینەوە بەردەوامە. ئەمرۆ دەستەی ١٢هەم چالاکییەکەیان دەستپێکرد.