ڕەمزیە تۆسون: گەل داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات
ڕەمزیە تۆسون، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد ڕایگەیاند، کە حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە هەوڵیداوە ڕێپێوانی گەملیک تێکبدات و وتی: "گەلی کورد بە یەک دەنگ داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد."
ڕەمزیە تۆسون، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد ڕایگەیاند، کە حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە هەوڵیداوە ڕێپێوانی گەملیک تێکبدات و وتی: "گەلی کورد بە یەک دەنگ داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد."
ڕەمزیە تۆسون پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد سیاسەتەکانی حکومەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF هەڵسەنگاند و داوایکرد ئەو پەیامەی لە مانگی ئاداردا لە رێپێوانی گەملیک دراوە، بە ڕاستی بخوێنرێتەوە.
ڕەمزیە تۆسون بەبیری هێنایەوە کە عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی ئیمراڵی بە توندی گۆشەگیرکراوە کە بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و ڕایگەیاند، گۆشەگیرییەکە بە تایبەتی دوای کۆتاییهاتنی "پرۆسەی چارەسەری" زیادکرا. ڕەمزیەی تۆسون، وتیشی: "تورکیا و کوردستانیش گۆشەگیرکراون. ژنان و منداڵان و گەنجان و سیاسەتی دیموکراتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی گۆشەگیرکران. مرۆڤ نابێت تەنها یەکلایەنە گۆشەگیری هەڵسەنگێنێت، ئەمڕۆ گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە."
'دەیانەوێت ئیرادەی چوار پارچەی کوردستان بشکێنن"
تۆسون رایگەیاند کە گۆشەگیری هەنگاو بە هەنگاو زیاتر دەکرێت و وتی، " دەسەڵات دەیەوێت ئەم گۆشەگیریە لەسە رهەموو تورکیا و کوردستان بڵاوبکاتەوە و دەسەڵات خۆی بە سیاسەتی شەڕ دەژیەنێت. لە عێراق، لە زاپ، لە شەنگال پیلانی شەڕ بەڕێوە دەبات. دەیەوێت ئیرادەی چوار پارچەی کوردستان بشکێنێت."
"پەیامەکەی گەملیک دەبێت بە دروستی بخوێنرێتەوە"
ڕەمزی تۆسون ئاماژەی بەوەدا کە رێپێوانی گەملیک لەم دۆخەدا گرنگییەکی مێژوویی هەیە و وتی: چیتر ئارامگرتن بۆ گەلی کورد نییە، هیچ ئارامگرتنێک بۆ گەل نەماوە، چیتر ئارامگرتن بۆ ژنان نەماوە. هەموویان داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت لەگەڵ گەلدا ئەرکێکی ئاشتی ئەنجام بدات و لە ڕێگەی محەمەد ئوجەلانی براییەوە وتی: هەفتەیەکم کات بدەنێ، ڕێگری لە خوێنڕشتن دەکەم،' بەڵام حکومەت بە خوێنڕشتن و فرمێسک و کوشتن وەڵامی دایەوە. حکومەت سوورە لەسەر شەڕ. بەسیاسەتی جەنگی تایبەت و ئاسیمیلکردن سەرناکەوێت. هەرچەند حکومەت هەوڵیدا رێگری بکات بەڵام هەزاران کەس لە ئامەد و ئەدەنە و ئیستانبول و کادیکۆی تەنیا یەک دروشمیان دەوتەوە کە "دەمانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت". ئەم پەیامە دەبێت سەرەتا حکومەت و دواتر هەموو کەسێک تێبکات."
ف.ق