ناسنامەی ئەو شەهیدە بڵاوکراوەیە کە لە ئاڤاشین بە چەکەمی کیمیای شەهید بوو

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی بڵاو کردەوە کە لە ٧ تەمووزی ئەمساڵ لە ئاڤاشین بە هۆی بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهید ببوو.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەو گەریلایە کە بە چەکی کیمیاوی شەهید ببوو ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتوە:" گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشە دڕندانە نامرۆڤیەکانی بەرخودانیکی هەر بە هەیبەتی مێژوویان پێشاندا و لە مێژووی ئازادی گەلی ئێمە لاپەرەیكی نویان کردەو.  هەم لە تونێڵەکانی شەڕ هەم بەشێوازی تیمی پارتیزان گورزی کەمەر شکێنیان لە دەوڵەتی داگیرکەر و قركەردا، هێزی دەوڵەتی داگیرەکەر ناتوانن لە پێش گورزی گەریلاکانی ئێمە خۆیان بگرن"

 

هاوکات هەپەگە ئاماژەی بەوەش کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ڕەوشەکە پێچەوانە بکاتەوە دەست بۆ هەموو کارێکی نا مرۆڤانە دەبات و بێ سنور تەکنیک بەکار دێنێت، وێرای ئەوەش گەریلاکانی کوردستان بە دەرفەتێکی کەم لەسەر هێلەکانی سنور دەوڵەتی تورک تێک دەشکێنن،  تێک نەچوون و بە‌هیزبوونی ئیرادەی ئاپۆی بە کرداری شەڕ جاریکی دیکە ئەوەیان پێشاندا کە لەو قۆناغەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نیزک بۆتەوە لە شکست، بەڵام لە دژی گەریلاکانمان هەموو ڕۆژێک گازی کیمیاوی  بەکار دێنن، بە سەدان جار گۆرەپانەکانی بەرخودانیان بۆمبە باران کردوە".

 

هەپەگە دەڵێت: لە ئەنجامی  بەکار هێنانی گازی کیمیاوی بۆردوومان کردن بە گازی ژەهراوی هاوڕێمان باز لە ٧ تەمووز شەهیدبوو، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە شەهید باز لە رۆژی یەکەمی هێرشەکان دەوڵەتی تورک هەتا ڕۆژی شەهیدبوونی لە سەنگەرەکانی هەرە پێشەوە شەڕیکرد،  بویە یەک لە پێشەنگانی بەرخودانی گردی سور گورزی کەمەر شکێنی لە داگیرکەران دا.  میلیتانی ئاپۆیی نەمر، هاوڕێمان باز وەک پێشەنگەێک ئاڵای سەرکەوتنی هەڵدا، لە مێژوودا ناوی بەریزو حورمەتەێکی زۆرەوە هەر دەمینێت".

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی زانیاریەکانی دەربارەی ناسنامەی شەهید بەو شێوەیە بڵاو کردۆتەوە

     ناسناو: باز گەڤەر

   ناو و پشناو: فرات شاهین

   شوێنی لە دایکبوون: جولەمێرگ

   دایک- باوک: فەرمان- کەرەم

   شوێن و کاتی شەهیدبوونی: ٧ تەمووزی ٢٠٢١/ ئاڤاشین

 

لە کۆتای ڕاگەیندراوەکەدا هەپەگە دەڵێت:" لە سەرخستنی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا هاوڕێمان باز بۆیە یەک لە شەهیدانی قارەمان  کە بەفیداکاری و ئازایەتی بێ سنور بەرخودانێکی گەورەی پێشاندا و خاوەنی ئەو نرخانەیە کە بەدەست هاتوون. لە سەرەتادا سەرخۆشی لە خێزانە بەرێزەکەی هاوڕیمان باز دەکەن دواتر سەرخۆشی لە هەموو گەلی کورستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێنی ئەوە دووبارە دەکەینەوە کە خەونی ئەوان کە ڕێبەرێکی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد بوو پێکی دێنین."