ناوی هەڤاڵە شەهیدەکەی لە خۆی ناوە و درێژە بە تێکۆشان دەدات

بژی ستێرک ئامەد، کە لە دوای شەهیدبوونی گەریلای هەپەگە بژی ئامەد لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ناوی ئەو شەهیدەی هەڵگرتەوە و پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کردووە، دەڵێت: "هەڤاڵ بژی ئامەد هەمیشە دەم پێکەنین بوو، گەلەکەمان و هەڤاڵەکانی زۆریان خۆشدەویست."

بژی ستێرک ئامەد

بژی ئامەد (هارون کارداش) گەریلای هەپەگە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە شەڕی دژی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو. بژی ئامەد لە نەورۆزی ٢٠١٥ ڕوودەکاتە چیائازادەکانی کوردستان و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. بژی ئامەد پەروەردەی گەریلایی لە فەرماندە شەهیدەکانی ئامەد و ئازاد سیسەر و ئەیلول ئامەد و ئەڤین ئامەد وەردەگرێت. بژی ئامەد لە ئامەد تا ڕۆژی شەهیدبوونی تێکۆشانی بێوچانی لە دژی دوژمن بەڕێوە برد.

بژی ستێرک ئامەد کە لەگەڵ هەڤاڵی شەهیدی بژی ئامەد لە هەمان هەرێم لە ڕیزەکانی گەریلادا بەرخۆدانی کردووە، باسی لە ناسینی شەهید بژی ئامەد و هەڵگرتنەوەی ناوی وبەشدار بوونی لە ڕیزەکانی گەریلا کرد.

بژی ستێرک ئامەد ئاماژەی بەوەدا، ساڵی ٢٠٢٠د لە هەرێمی ئاپێ موسا بووە لە ئامەد، دوژمن ناوچەکەی گەمارۆدا و وتی: "دوژمن بە ٣ کۆپتەری سکۆرسکی ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد، ویستمان لە ناوچەکە دوور بکەوینەوە. لەو کاتەدا من گەنج بووم، تەمەنم ١٥ ساڵ بوو. شەهید بژی پێی وتم لێرە بمێننەوە، ئەگەر شتێکم بەسەر هات هەڤاڵان ئاگادار بکەنەوە. منیش ویستم بەشداری شەڕ بم، بەڵام نەیهێشت، وتی پێویستە بتپارێزین. پێم وت، مەگەر تۆ پێت نەگوتم تا کۆتایی پێکەوە شەڕ دەکەین، وتی ئێستا کاتی نییە، با لێرە بڕۆین و بەڵێن بێت، جارێکی تر پێکەوە شەڕ دەکەین. یەکترمان لە باوەش گرت و ڕۆیشتن. کاتێک هەڤاڵ بژی، کۆچی دوایی کرد، ئیتر بە دڵمدا هات کە جارێکی تر یەکتر نابینینەوە. دواتر خەبەرم نارد و گوتم سەعات ٥ لەو شوێنەی کە گوتمان یەکتر دەبینین وتی باشە. دوای تێپەڕاندنی پردەکە، شەڕ دەست پێدەکات. هەڤاڵ بژی لەوێ شەهید دەبێت.

لەوێ من دەستگیر کرام و ئەشکەنجەیان دام. دوای ئەشکەنجەدان، بردیانمە ژێر پردەکە، لەوێ تێگەیشتم کە هەڤاڵ بژی شەهید بووە. تەرمەکەیان ئەشکەنجە دا و دەست و قاچەکانیان بەست و بە زەویدا ڕایانکێشا. بۆ ئەوەی بترسێم، لەبەر چاوم ئەشکەنجەیان کرد. پاشان بردیانم بۆ شوێنێکی تر، لەوێ تیمە تایبەتەکان هاتبوون و ئەشکەنجەیان دام. کە هۆشم هاتەوە، لە برینەکانم خوێن دەهات، دەستەکانم کەلەبچە کرابوون و لەسەر زەوی راکێشرا بووم. کە هەستام کەلەبچەکەیان کردەوە، چونکە من گەنج بووم و بۆیە نەیانتوانی دەستبەسەرم بکەن. بەڵام دوای ئەوەی بیستم کەسێک زانیاری لەسەر منی پێداون و هەستم  کرد کە بڕیارە دەستبەسەرم بکەن، لەو شوێنە نەمام. لە بەر ئەوەی ئۆپەراسیۆن هەبوو هەڤاڵان لەو کاتەدا لەوێ نەبوون، پاشان لەوێ ڕۆیشتم و گەیشتمە سەر شاخێک و لەوێشەوە چوومە شوێنێکی تر و ٢ مانگ لەو ناوچەیە مامەوە. هەڤاڵان نەیاندەتوانی لە دەرەوە بێن. دوای پرۆسەیەکی سەخت خۆم گەیاندەوە بە هەڤاڵانم."

گەلەکەمان شەهیدی زۆر خۆشدەوێت هەروەک هەڤاڵانی

بژی ستێرک باسی هەڵگرتنەوەی ناوی شەهید بژی ئامەد و بەشدار بوونی کرد وتی: "هێشتا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا نەبووم، ئەگەرچی تەمەنم ١٥ ساڵان بوو، بەڵام ئەو ئەشکەنجەیەی کە دوژمن بەسەر من و تەرمی گەریلادا هێنابووی، توڕەیی و کینەیەکی گەورەی لەمندا دروست کردبوو. چیتر نەدەکرا بەبێخەم لەناو ئەم سیستەمە ستەمکارەدا بژیم . ئەمەش هۆکارێک بوو کە بڕیارمدا بەشداری بکەم و بێمە چیا ئازادەکانی کوردستان. وەک ڕێز و وەفایەک بۆ شەهیدان کە لە بەر چاوم ژیانیان لەدەستدا، ناوی شەهید بژی ئامەدم لە خۆم هەڵگرتەوە.

لە منداڵییەوە شەهید بژی ئامەد دەناسم. ئێمە پێکەوە هاوڕێ بووین. لە نەورۆزی ٢٠١٥ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، لەو کاتەدا من هێشتا منداڵ بووم، ئەو منی لەباوەش دەگرت. هەڤاڵ بژی بە ڕێبازەکەی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەموو هەڤاڵانی هەبوو. هەمیشە دەم بە پێکەنین بوو. هەم گەلەکەمان و هەم هەڤاڵەکانی زۆریان خۆشدەویست. هەر لە سەرەتای بەشداربوونی تا شەهیدبوونی بەردەوام لە ئامەد بوو. لە نەورۆزی ٢٠١٥ دا بەشدار بووە و لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ چووە کاروانی شەهیدانەوە. هەمیشە نامەی بۆ ڕێبەرایەتی دەنووسی و لەگەڵ خۆیدا هەڵیدەگرت. گەورەترین هیوای ئەوە بوو، ڕۆژێک ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت و لە ئامەد بیبینێت."

بژی ستێرک ئامەد دواجار شیعرێکی کە شەهید بژی ئامەد زۆر کەیفی پێدەهات خوێندەوە.