نەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتى تورک چەکی نوێی کیمیایی بەکار دەهێنێت و راشیگەیاند، "رژێمی تورک یاسا نیشتمانی و نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. داوا لە رێکخراوە دیموکراتیکە نیشتمانی و نێونەتەوەییەکان، داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن".
فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل / کوردستان (نەپەگە) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:
"شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە بە سەرۆکایەیتی رژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، یاساکانی نێونەتەوەییەکانی شەڕ پێشێل دەکرێن، مافەکانی مرۆڤ بوونیان نییە و حسابیان بۆ ناکرێت و تاوان ئەنجام دەدرێت. هێزەکانی ئازادیی کوردستان، کە جگە لە سروشتیترین ماف و مافی رەوای گەلبوون هیچی تریان ناوێت، بە "تیرۆریست" تاوانبار کران، بەڵام دەوڵەتی تورک لە دژی گەلەکەمان و هێزە تێکۆشەرەکانمان هەموو شێوازێکی تیرۆری دەوڵەتی بەڕێوەدەبات. دەوڵەتی تورک، کە لە کوردستان سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە بەڕێوەدەات، بە ئەشکەنجەى دەروونی و گۆشەگیریی رەها لە ئیمراڵی، یاسا نیشتمانی و نێونەتەوەییەکان و هەموو بەها ئەخلاقییەکان پێشێل دەکات.
رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن
بە هەمان شێوەش سەرباری ئەوەى ئەوەی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چەکی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای سەردەم بەکاردەهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر ئیرادەی بەبرخودانی گەریلادا بە بنبەست گەیشتووە و عاسێ بووە. رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست، چەکە کیمیاییەکان بەکار دەهێنێت، کە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغە کراون. دەیەوێت لەو رێگەیەوە ئەنجام بەدەست بهێنێت.
لە ئۆپراسیۆنی ١٠-١٤ی شوباتی ٢٠٢١دا لە ناوچەى گارە لە باشووری کوردستان ئەوە ئاشکرابوو، کە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. ئۆپراسۆنی داگیرکەی و هێرش بەب ناوچەى پەنجەى شیمشەک و پەنجەى یڵدرم لە دژی ناوچەکان ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە باشووری کوردستان ئەمڕۆ ماوەى ١٥٩ رۆژە بەردەوامە. لەو ناوچانەدا ١٥٩ رۆژە بە بێ راوستان شەڕ روودەدات. دەوڵەتی تورک و راگەیاندنەکانی تورک ئەوە بە پێداگرییەوە لە رای گشتی دەشارنەوە. سوپای تورکی داگیرکەر لەو شەڕەدا زۆر جار گازی کیمیایی بەکارهێناوە. لە پێش هەمووشیانەوە لە زەندورای مەتینا و شاخەسوری ئاڤاشین، لە زۆرێک لە ناوچەکانی تریش دا چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت. ئەوە راستییەکی ئاشکرا و روون و مسۆگەرە. ئێستاش بۆ تێشکاندنی بەرخودان لە هێڵی وەرخەل هەموو رۆژێک بە چڕی بۆمبی کیمیایی جۆراوجۆر بەکار دەهێنێت.
دەوڵەتی تورک لەم ١٥ رۆژەی دوایدا بۆمبی نوێی کیمیایی بەکار دەهێنێت
بێ شک و بێ گومان ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانی شەڕە، تاوان و کاری بەدەر لە مرۆڤایەتییە و دەچنە چوارچێوەی تاوانەکانی شەڕ، بەڵام ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا، کە حیزبەکەمان پەکەکە، کە بۆ مافی رەوا و دیموکراتیکی گەلی کوردستان تێدەکۆشێت خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، هاوبەشی و بەشدارن لەو تاوانانەدا. وڵاتانی ناتۆ و ئەوانەى پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکی نەژادپەرەست دەکەن و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی و هاوکاریی تەکنەلۆژیی پێشکەش دەکەن، هاوبەشی ئەو تاوانانەن. سوپای تورک بە تایبەت لەم ١٥ رۆژەی دوایدا جۆرێکی نوێی بۆمبی کیمیایی بەکاردەهێنێت. روون و ئاشکرایە ئەو جۆرە نوێیەى بۆمبی کیمیایی لەلایەن یەکێک لەو دەوڵەتانەوە پێیدراوە. ئەوانەى ئەو هەموو کارانە دەکەن و ئەو هێزانەى، کە بێدەنگ دەبن و هێز بە رژێمی ئاکەپە – مەهەپەى فاشیست دەدەن تاوەکو سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە لە کوردستان بەڕێوەببات، ئەوانەش بەشدار و هاوبەشی ئەو تاوانانەى دژ بە مرۆڤایەتین، کە ئەمڕۆ لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بانگەوازمان بۆ هەموو هێزەکانە!
گەلی کورد یەکێک لە دێرینترین گەلەکانی ئەم جۆگرافیایەیە. لەم خاکەدا هیچ شتێک رەواتر نییە لە پاراستنی مافی ژیان بە کولتور و رۆشنبیریی خۆییەوە و ژیانی بە شێوەیەکی ئازاد. ئیدی بەس پشتیوانی لەو سیاسەتە پاکتاوکاری و نەژادپەرەستییانەى دەوڵەتی تورک بکەن، کە لە دژی گەلەکەمان و هێزەکانی ئازادیی گەلەکەمان بەڕێوەدەبات. نەبنە هاوبەشی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیاینە! بەهار بەرزەکانی ئەم سەردەمە پێشێل نەکەن، لە پشت ئەو تاوانانەوە نەوەستن، کە بە فەرمانی رژێمی ئەردۆغان – باخچەلیی فاشیست کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنن. نەبن هاوبەشی پێشێلکردنی نرخ و بەهاکانی مرۆڤایەتی.
بانگەوازمان بۆ هێزە دیموکراتیکەکانی لایەنگری مافەکانی مرۆڤ!
لە پێش هەموانەوە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە هەموو جارێک گوێی خۆی لە هاواری گەلی کورد داخستووە، ئێمە داوا لە هەموو رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، هێزە دیموکراسییە نێونەتەوەییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، بە پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ و یاسا نێونەتەوەییەکان بڵێن، 'ئێدی بەسە'، کە دەیانەوێت لە کوردستان مرۆڤایەتی لە ناو ببەن و نرخ و بەهاکانی مرۆڤایەتی پێشێل دەکەن.
بانگەواز بۆ گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و هێزە دیموکراسییەکانی ناوچەکە!
بۆ داهاتوویەکی دیموکراتیک، برایەتی و ئازادیی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، گەریلاکانی ئاپۆیی بە فیداکارییەکی گەورە گیانی خۆیان دەبەخشن، لە دژی فاشیزم، شۆڕشگێڕانەترین بەرخودانی سەردەم بەڕێودەبەن و لە خۆیان نیشانیان داوە و رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی پاکتاوکاری فاشیست تێکدەشکێنن. لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی ئاکەپە – مەهەپەوە، دەێت هیچ کەسێک بێدەنگ نەبێت. لە ناو ئەم تێکۆشان و بەرخودانە پیرۆزەدا ئێمە بە بڕیار و پێداگرییەکی گەورە، قوربانیی خۆمان هەر چییەک بێت با بێت، ئێمە بە شێوەیەکی فیداییانە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن و سەرکەوتن بۆ خۆمان دەکەینە بنەما. لەو بەرخودانەى تاوەکو ئێستا ئەنجامدراوە، قوربانیی زۆر هێژا و بە نرخ دراوە، شەهادەت روویداوە و زیان هەبووە. لەم بەرخودانە مێژووییەدا، کە بڵند و باڵا دەبێت، ئەگەر کەس نایەوێت بەهۆی بۆردومانی کیمیاییەوە لە دەستدانی زۆر و قورس رووبدات، دەێت بە خێرایی دەست بە جموجوڵ بکەن. دەبێت گەلەکەمان لە هەموو کوردستان هێزی کۆمەڵگەیی خۆیان نیشان بدەن، لە دژی ئەو شێوازانەى شەڕی بەدەر لە مرۆڤایەتی کاردانەوەى دیموکراتیک لە خۆیان نیشان بدەن. لە پێش هەموانەوە رێکخراوە دیموکراتیکەکان، گەنجان، ژنان و وڵاتپارێزانی زەحمەتکێشمان، هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیا و ناوچەکەدا لەو بابەتەدا دەبێت بە ئەرکی بەرپرسیاریی خۆیان هەستن.
بانگەوازمان بۆ خەڵکەکەمان، گەنجان، ژنان، گەل و دۆستانی ئینتەرناسیۆنالیست لە دەرەوەی وڵات!
سەرەکیترین و گرنگترین ئەرکی دیموکراتیک و پشتیوانی شۆڕشگێڕییە، کە لەبەردەم رێکخرا نێونەتەوەییەکان، کە بەهۆی بەرژەوەندیی چەپەڵیانەوە تاوانەکانی رژێمی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست نابینن و بوونەتە هاوبەشی ئەو تاوانانە، ئەو تاوانانە ئاشکرا بکرێن و رای گشتییان لێ ئاگادار بکرێتەوە.
لەم قۆناغە گرنگە مێژووییەدا، لە پێناو دۆزی ئازادیی پیرۆزماندا ئێمە بە شێوەیەکی فیدایی و مەردانە شەڕ دەکەین و رێگای ئازادی و دیموکراسی دەکەینەوە. رژێمی فاشیستی نەژادپەرەست لە دژی ئێمە بە شێوەیەکی نامەردانە و ترسنۆکانە بۆمبی کیمیایی بەکار دەهێنێت و هەوڵ دەدات رێگری لە رووخان و تێکشکاندنی خۆی بگرێت. رژێمی فاشیستی بەو کارانەى لە بەرامبەر نرخ و بەها مرۆڤایەتییەکاندا تاوانی شەڕ دەکات. هەر چۆن لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ دا بەرپرسێکی ئەو دەوڵەتە وتبووی، "ئێمە ژەهری مشکمان هەڵدایە ئەشکەوتەکان و هەموویانمان کوشت" بەو شێوەیە دانیان بەو تاوانەیاندا نا، هەر ئەمڕۆش بە هەمان شێوازی دڕندانە دەجوڵێنەوە و دەیانەوێت هەمان کار دووبارە بکەنەوە.
لە سەدەی ٢١دا رژێمی تورکی داگیرکەر بە پێشێلکردنی یاسا نیشتمانی و نێونەتەوەییەکان تاوان ئەنجام دەدات. لە بەرامبەر ئەوەدا ئێمە داوا لە رێکخراوە دیموکراتیکە نیشتمانی و نێونەتەوەییەکان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن. لە دژی ئەو کردارانەى دژ بە مرۆڤایەتی، کە گوایە بۆ سەرکوتکردنی تێکۆشانی گەلەکەمان بۆ مافە رەوا و مافە سروشتییەکان بەڕێوەدەچێت، هەموو کەس و هێزەکانی خاوەن هەستی مرۆڤایەتی، ئێمە داوا لە هەموویان دەکەین، کە خاوەنداری و پشتیوانی لە یاسا نێونەتەوەییەکان بکەن و ئەرکی مرۆیی، ئەخلاقی و ویژدانیی خۆتان پێکببهێنن".
ژ.ت