بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشهگیی له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی، له زۆر شاری باكوری كوردستان و توركیاوه یه‌كشه‌ممه به‌ره‌و گه‌ملیك رێپێوان ده‌كرێت.
ئاشتی گۆشه‌گیر ده‌كرێت
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شڕنه‌خ نوران ئیمیر له‌باره‌ی 'رێپێوانی گه‌وره‌ی گه‌ملیك' قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورا (ANF) كرد.
ئیمیر باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی له ئیمراڵی ده‌ستیپێكرد به ته‌واوی زیندانه‌كانی توركیادا بڵاوبووه‌توه و وتی، "هه‌موو رۆژێك مرۆڤه‌كان له زیندانه‌كاندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه گۆشه‌گیری نه‌ك هه‌ر له ئیمراڵی، له بواره‌كانی ژیاندا بڵاوبووه‌ته‌وه. گۆشه‌گیری له ئیمراڵی به‌سه‌ر ته‌واوی كورددا ده‌سه‌پێنرێت. ئاشتی گۆشه‌گیر ده‌كرێت. به‌ڕێز ئۆجالان ٢٣ ساڵه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوای ئاشتی ده‌كات و بۆ ئه‌وه تێده‌كۆشێت. ده‌سه‌لاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌یش ٢٣ ساڵه تێكۆشانی به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی گۆشه‌گیری ده‌كات و به‌م جۆره ده‌یه‌وێت سه‌ركوتی بكات. بۆ كۆتاییهێنان به‌و گێژاوه ده‌بێت گۆشه‌گیری رابگیرێت".
كۆنسێپتی نوێی شه‌ڕ
ئیمیر رایگه‌یان كه ده‌وڵه‌تی ترك به كۆنسێپتی شه‌ڕ وڵاتی به‌رو كۆتایی بردووه و وتی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئاشتیخواز، دیموكراسی و ره‌نجده‌ران ببڕن، بۆ پاكتاوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد كۆنسێپتێكی نوێی شه‌ڕیان هێنایه ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنسێپته جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌بوایه سه‌ره‌تا به‌ریان به ده‌نگی ئاشتی بگرتایه، كه نه‌یانهێشت ده‌نگی به‌ڕێز ئۆجالان بگاته گه‌ل. ئاكه‌په كه له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥دا شكستی هێنا، له‌و كاته‌وه له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په هه‌وڵ ده‌دات وڵاته‌كه به سیاسه‌تی شه‌ڕ به‌ڕێوه ببات".
'ئه‌وه‌ی رێگه بۆ ئاشتی ده‌كاته‌وه عه‌بدوڵا ئۆجالانه'
نوران ئیمیر ده‌ستنیشانی كرد كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالا گرنگترین كه‌سه كه رێگه‌ی ئاشتی بكاته‌وه و وتی، "قۆناغی چاره‌سه‌ری هه‌بوو كه به هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان پێكهات. له قۆناغێكی به‌و جۆره‌دا هه‌موو كه‌س به روونی بینیان كه ئه‌و كه‌سه‌ی كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنێت و له توركیا رێ له‌به‌رده‌م ئاشتی بكاته‌وه، به‌ڕێز ئۆجالانه. له قۆناغێكی كۆتاییهاتووی به‌و جۆره‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌رگاكانی ئیمراڵی بكرێنه‌وه، به‌ڕێز ئۆجالان ده‌توانێت رێگه بۆ قۆناغێكی به‌و جۆره بكاته‌وه. هه‌ر بۆیه پێویسته رێگه بدرێت كه به‌ڕێز ئۆجالان بتوانێت دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی خۆی بكات و گۆشه‌گیری ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبگیرێت. ئه‌مه رێپێوانێكی راستییه و ئێمه هه‌رگیز پاشه‌كشێی لێناكه‌ین.
ئافرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژنان
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شڕنه‌خ نوران ئیمیر وتی، "به‌ڕێز ئۆجالان ئافرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ژنانه و ژنانی كورد له زۆر شت قه‌رزاری ئه‌ون" و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌ری هه‌ره قورس له‌سه‌ر ژنان داده‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان پێكبهێنرێت، ئێمه‌ی ژنان هه‌موو كات تێده‌كۆشین. ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌خوڵقێنێت پیاوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر شه‌ڕ ده‌وه‌ستنه‌وه ژنانن. هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی به واتای كۆتاییهێنان به گوشار بۆ سه‌ر ژنانه. كۆنسێپتی شه‌ڕ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو گۆڕه‌پانێك ده‌كات، به‌ڵام دژوارترین كاریگه‌رییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ژنانه. ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه رێپێوان ده‌كه‌ین و پاشه‌كشێی لێ ناكه‌ین".
هـ . ب