پەدەکە بۆ ئاشتی کۆچەری کرد بە بەرپرسی لقی ١٧ی شەنگال و دەیەوێت بە هێزی چەک بیگەڕێنێتەوە

ئاشتی کۆچەر کێیە و پێشینەکەى چییە و لە چ بوارێکدا لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا کاریکردووە و پیاوکوژی کام بەرپرسی پارتی بووە

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی پارتی بۆ ئەوەى بە هێزی چەک بۆ شەنگال بگەڕێتەوە دیسانەوە ناوی ئاشتی کۆچەر هاتەوە ناو باس و خواسەکان.پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دوای لابردنی قادر قاچاخ بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی لە شەنگال ئاشتی کۆچەری خستە شوێنەکەى و لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە دەیەوێت بە هێزی چەک و هەڕەشەکردن لە کۆمەڵگەى ئێزدییەکان بیباتەوە بۆ شەنگال.

سەرلەبەیانی ١ ئەم مانگە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە هاوکاریی هێزە سەربازییەکانی سەر بە عێراق ویستیان بڕۆنە ناو شەنگال و لە بەرامبەردا گەل لە دژی هاتنەوەی هێزەکانی پەدەکە لە کۆڵانەکان و لەسەر رێگەکان کۆبونەوە و دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

ئەنجوومەنی خۆسەریی شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەوان لە بەرانبەر دەستوەردانەکانی پەدەکە رێوشوێن دەگرنە بەر" گەل هەموو رێگە سەرەکییەکانی شەنگالیان داخست و لەسەر رێگەکان بەربەستیان دروست کرد، ڕێگەر نەدرا هێزەکەی پەدەکە بچێتە ناو شەنگال.

ئەوەی جێگای سەرنجە لەو کێشە و دۆخەدا ناوێک زۆر بەر گوێ دەکەوێت، کە شاینی ڕاوستە لەسەر کردنە، ئەویش ناوی ئاشتی کۆچەرە، کە لە ٥ی تەمووزی ئەمساڵەوە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کراوە بەرپرسی لقی ١٧ پەدەکە لە شەنگال. ئاشتی کۆچەر سەرپەرشتیی هێزەکەی پەدەکەی دەکرد بۆ ئەوەی بچنەوە شەنگال.

لە ڕاستیدا دیاریکردنی ئاشتی کۆچەر وەک سەرۆکی لقی ١٧ پەدەکە لە شەنگال بەردەوامیی نێازخراپییەکانی پەدەکەیە بەرامبەر گەلی ئیزدی، چونکە ئەو کەسە خاوەن مێژووێیەکی بێ مۆراڵی و جاشایەتی و چەتەگەرییە. یەکێکە لە گەورەترین پیاوە داوین پیسەکانی پەدەکە. لە دوای ڕاپەرینی گەلی باشوور وەک ئەندامی پاراستنی پارتی کاریکردووە و دەستی سوورە بە خوێنی هەزران هاوڵاتی بێتاوان.

فەیسەڵ داغلی نووسەر، لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی دەربارەی شەڕی برا کوژیی گەلی کورد لێکۆڵینەویکی نوسیوە بە ناوی (براکوژی) لەو پەرتوکەدا لە زاری بەرپرسێکی یەنەکەوە باس لە تاوانەکانی فازڵ میرانی دەکات، کە لە ساڵی ١٩٩٢ بەرپرسی بەرەی کوردستانی بوو لە دهۆک. یەکێک لە پیاوکوژ و پیاوە داوین پیسەکانی فازڵ میرانیش ئەو ئاشتی کۆچەرە بووە. لەو بارەیەوە چێرۆکێک دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "ڕۆژێک گەنجێک کچە مامەکەی خۆی دەبینیت دەچێتە ناو باڵەخانەی (پەدەکە)، گەنجەکەش لە پاسەوانەکان پرسیاری کچە مامەکەى دەکات، باڵام پاسەوانەکان پێی دەڵێن، کچی لەو شیوەیەیان نە بینوە و نەهاتوە بۆ ئێرە، دوای ئەوەی گەنجەکە پێداگیری دەکات  پاسەوانەکان دارکارییەکی باشی دەکەن. گەنجەکە ئەم مەسەلەیە بۆ مامەی دەگێرێتەوە دوای ئەوەی کچەکە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە باوکی دارکاریکی باشی دەکات، بۆ سبەی یەکێک لە پێاوەکانی فازڵ میرانی بە ناوی (ئاشتی کۆچەر) باوک و ئامۆزای کچەکە دەگرێت و تێریان لێدەدات و هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکات، چونکە کچەکە دۆستی فازڵ میرانی بووە."

لە بەشیکی تری ئەم پەرتوەکەدا جاریکی تر ناوی ئاشتی کۆچەر هاتوە و دەڵێت: "لە ناوچەکەدا (ئاشتی کۆچەر و یونس پیداوی) کەسانی چەتە و جەردە و رێگرییان هەیە. لە ناو خەڵکیدا خۆیان بە پاراستن دەناسێنن و کەس ناتوانیت تەداخولی ئەمجۆرە کەسانە بکات، ناتوانم باسی ژمارەیکی دیاریکراو بکەم، بەڵام پەنجەیان لە خوێنی زۆر کەسدا سورە".

هاوکات لەهەمان پەرتوک ئاماژە بەوداکات، کە "فازڵ میرانی کار بۆ ئیستخیباراتی نێودەوڵەتی بە تایبەتیش میتی تورکیا دەکات". لەو کارە سیخوڕییانەدا یەکێک لە پیاوە باوەڕپێکراو و بکوژەکانی فازڵ میرانیش ئاشتی کۆچەرە، بێگومان ئەویش لەهەمان تاوان و کاردا دەستی تێکەڵاوە.

ئەوەی دەمینیتەوە وەک پرسیار ئەوەیە ئایە کۆمەڵکوژیەی پەدەکە لە ٣ ئابی ٢٠١٤ بەسەر ئیزدیەکانیدا هێنا بەس نەبوو؟ ئێستا چیی لە ئیزدیەکان دەوێت و چما دەیانەوێت داوین پیس و بکوژێکی وەک وەک ئاشتی کۆچەر بگەڕێنەوە شەنگال؟. گەلی شەنگال ئەو ڕاستییانە دەزانێت، بۆیە ڕێگەی نەدا پەدەکە و بەرپرسە چەتەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ شەنگال.

ئاشتی کۆچەری لە قسە و لێدوانەکانیدا زۆر بە توندی دژایەتیی بزووتنەوەى ئازادیی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە دەکات. هاوکات لەگەڵ دژایەتی زۆری بۆ پەکەکە، لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ ، لە بەرنایەکی حیزبەکەیدا بۆ هەڵبژاردن دەڵێت، ئێمە ئێستا ناگەڕێینەوە بۆ شەنگال و باس لەوە دەکات، کە دۆخی شەنگال بۆ گەڕانەوەى ئەوان گونجاو نییە، بۆیە پلانی گەڕانەوەیان بۆ شەنگال نییە. بەڵام سەرباری ئەوەش تەنها ٣ رۆژ لە دوای ئەو قسانە بە هێزێکی چەکدارەوە رووی لە شەنگال کرد و هەوڵیدا بە هێزی چەک بڕواتە شەنگال و خۆی بەسەر ئێزدییەکانی شەنگالدا بسەپێنێت. ئەوەش دەریدەخات، لە دەرەوەی ئەوان و لە بریی ئەوان کەسان و لایەنێک و تەنانەت دەوڵەتانی تر پلان دادەنێن بۆیان و ئەمانیش ناچار دەکەن بە جێبەجێکردنی پلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و تورکیا بە تایبەتی، چونکە لە مێژە خۆیان یەلاکردووەتەوە بۆ ئەوەى خزمەتکاری بە وەفای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بن و لە پێناوەشدا ئامادەن شەڕ هەڵگیرسێنن و رۆڵەى کورد شەهید بکەن و کاری ئاژاوەگێڕی و تێکدەرانە ئەنجام بدەن

ژ.ت