پەدەکە جیهاد حەسەنی سنوورداشی رۆژئاوا کرد و هەولێری لێ قەدەغە کرد
دوای ١١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، پەدەکە جیهاد حەسەنی سنووربەدەر کرد و هاتنە ناو هەولێریان لێ قەدەغە کرد.
دوای ١١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، پەدەکە جیهاد حەسەنی سنووربەدەر کرد و هاتنە ناو هەولێریان لێ قەدەغە کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەریگرتووە، ئەمڕۆ جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر، دوای ١١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە، سەربەست کرا و پەدەکە سنوورداشی کردووتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ئاسایشی پەدەکە، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ جیهاد حەسەنیان بردووەتە سەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان و پێیان ڕاگەیاندووە، کە بەهیچ جۆرێک نابێت بێتە ناو شاری هەولێر و هەولێر بۆ ئەو قەدەغەیە، ناسنامە و کەلوپەلە تایبەتییەکانیشیان لێسەندووە و هیچ شتێکیان پێنەداوەتەوە.
ف.ق