پەكەكە: تێكۆشان لە دژی گۆشەگیری و فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو گۆڕەپانەكان بەهێزتر دەكەین

كۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی پەكەكە بانگەوازی لە گەلی كورد بەتایبەتی ژنان و گەنجان کرد، کە تێكۆشان بۆ شكاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالی و هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو گۆڕەپانەكان دا بەهێزتر بكەن.

كۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی پەكەكە بانگەوازی لە گەلی كورد بەتایبەتی ژنان و گەنجان کرد، کە تێكۆشان بۆ شكاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالی و هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو گۆڕەپانەكان دا بەهێزتر بكەن.

ڕاگەیاندراوی كۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكە وەهایە:

وەكو بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و گەلی كورد ئێمە لە مانگێكی نوێ فیدایی بووندا دەژین. مانگی حۆزەیران بۆ ئێمە مانگی فیدایی بوونە. مانگی زیلان، سەما و گۆڵانە، كە لەبەرامبەر هێرشی سەر رێبەر ئاپۆ خۆیانیان كردە بەڵێنی توڵەسەندنەوە.

مانگی ڕۆڵەی قارەمان، شۆڕشگێڕانی پێشەنگی گەلەكەمان لەباشوری كوردستان، وڵاتپارێزانی كورد و سیمبۆلی یەكێتیی نەتەوەیی، مانگی شەهید هەڵمەت "دیار غەریب"ە. مانگی شۆڕشگێرانی فیدایی لەسەر رێبازی ئاپۆییە. لەسەر ئەم بنەمایە مانگی فیدایبوون لە هەڤاڵان و هاورێبازان هەموویان و گەلەكەمان بەرز و پیرۆز بێت. لە كەسایەتیی شەهید زیلان و هەڵمەتدا شەهیدانی قارەمان و فیداییمان بەرێز و حۆرمەتەوە بەبیردەهێنینەوە.

لە مانگی حۆزەیراندا وەكو گەل و بزوتنەوە لەسەر رێبازی فیدایانەی شەهیدان "زیلانەکان، سەماکان، گۆڵانەکان و هەڵمەتەکان"، بە قارەمانیەتی تێكۆشان دەكەین. ئێمە هەڵمەتی "كات، كاتی ئازادیی"ە، كە بە مەبەستی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرێوە دەبەین، لە هەر گۆڕەپانێكدا لەسەر رێبازی سەركەوتن، پێشدەخەین.

هێزەكانی گەریلا فیداییەكان سەرەتا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە هەموو شوێنێكی كوردستان و توركیا زەبری قورس لە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە دەوەشێنن و پێشەنگایەتی بۆ ئەم بەرخۆدانە ئازادییە پیرۆزە دەكەن. بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان، گەلە وڵاتپارێزەكەمان و دۆستانی دیموكراتیخوازمان لە هەر چوار لای كوردستان و لەهەر چوار لای جیهان بۆ شەرمەزاركردنی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە چالاكی پێكدێنن.

فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە، كە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا زەبری جەرگبڕیان بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاوە لێدەكەوێت و پلانەكانیان هەموو شكستی هێناوە، بۆ ئەوەی پێش لە هەڵوەشاندنەوەی بگرن لە دوای تەڵەكەبازییی نوێ و هەوڵدەدەن هاوكاری لەسەر كەسێك وەربگرن. لەلایەكەوە چەكی كیمیایی لە بەرامبەر بەگەریلا بەكاردەهێنن و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن، لەلایەكی ترەوە هێرشی گەل و هێزی سیاسەتی دیموكراتیك دەكەن. بەهۆی ئەوەی ئەوە بە بەس نابینن، ئێستاكە بۆ ئەوەی باشتر پشتیوانیی هێز و لایەنەكانی تر وەربگرن، كەوتوونەتە دوای ناتۆ و روسیا و لەو دەرفەت دەگەڕێن، كە جارێكی تر داگیركەری و هێرش بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بكەن. دیارە دەسەڵاتداریەتی بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی لە زاپ بێ ئەنجام ماوە، بە دوای هێرشێكی نوێیەوەیە، كە سەركەوتنێكی هەرزان بەدەست بخات.

بەرخۆدان مرۆڤایەتی لەبەڵای ئاكەپە ـ مەهەپە رزگار بكات

بەڵام چی دەكات با بیكات، بۆ ئەوەی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە ئێدی دەرفەت نەماوە كە خۆی رزگار بكات و لەسەر پێ خۆی بگرێت. زاپ و كوردستان بەتەواوەتی بۆ سیاسەت و مێشكی قڕكەر ـ فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بووەتە گۆڕەستان. بەرخۆدانی گەل و گەریلا قارەمانەكان كە بەپێشەنگایەتی بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالی بەرێوە دەچێت، قۆناخێكی وەها نوێ دەست پێكردوە كە سیاسەت و مێشكی قڕكەر ـ فاشیستی دۆژمنی كوردان لەكوردستان ژێر خاك بكات. بێگۆمان ئەم بەرخۆدانە مەزنە بێ وچان و بێ راوەستان بەردەوام بكات، هەر كات زەبر لەفاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بوەشێنێت و بەو شێوەیەش مرۆڤایەتی لەبەڵای ئاكەپە ـ مەهەپە رزگار بكات كە بەردەوامی داعش و ئەلقاعیدەیە.

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە راستیی گەل و ژنان، کە لەسەر هێڵی زیلان بوونەتە فیدایی و لەپێناو ئازادی بە قارەمانێتی خۆڕاگری دەنوێنین، سڵاو و خۆشەویستیمان ئاراستەیان دەكەین.

فەرماندەیی و شەڕڤانانی قارەمانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار لەكۆڕەژارۆ، ئەشكەوتی برینداران، وەرخەلێ، چیای  ڕەش، شاخی جودی و شاخی هەكاری، لەهەر چوار لای كوردستان كە زەبری كۆشندە لە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە دەوەشێنن و مێژوو دەنووسنەوە. هەموو فەرماندار و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژئا ـ ستار سڵاو دەكەین و بەهۆی سەركەوتنیان، پیرۆزباییان لێدەكەین. ئێمە لەو باوەڕەداین، ئەوا هەر رۆژ سەركەوتنی مەزنتر و نوێ بەدەست بهێنن. هەموو شەهیدانی قارەمان، كە لەسەر هێڵی فیدایی زیلان بەشداری كاروانی شەهیدان بوونە بەرێز و حۆڕمەتەوە بەبیر دێنینەوە.

سڵاو لە گەلەكەمان و ئەو دۆستانەمان دەكەین، كە داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەكەین

ئێمە هەر كەسێك و بەهەر شێوەیەك زۆر و زەحمەتیان لەبەرچاو گرتووە و بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەسەر رێگای گەملیك (ناوچەى بەندەریی ڕۆیشتن بۆ دوورگەی ئیرماڵی)، گەلە وڵاتپارێزەكەمان و دۆستانی دیموكراتیكخواز لەهەر چوارلای كوردستان، ئەوروپا و چوارلای جیهان لە گۆِڕەپانەكانی بەرخۆداندان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، هەر هەموویان سڵاو دەكەین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

ئێمە بەشداری بانگەوازی مێژوویی گەنجان دەبین، كە بەوتنەوەی "وەرن جەنگی ئازادییە"، هەڵمەتی هەمەلایەنەیان راگەیاند و گەنجانی كورد لەسەر ئەم بنەمایە روویان لەگۆڕەپانی گەریلا كرد و لەهەر شوێنێك بەرخۆدانی ئازادیان پتەوتر كرد و دیشیكەین و هەموو گەنجانی شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیۆنالیست، كە مەشخەڵی شۆڕشیان هەمیشە لەدەستدایە، سڵاو دەكەین. سەركەوتن دەبێتە ماڵی گەنجانی فیدایی، ئەو فیدایانەی كە لەسەر هێڵ و رێبازی ئاپۆیی بێ دوو دڵی تێكۆشان دەكەن.

ئێمە كەڵەكەبازی و سیاسەت و مێشكی قڕكەر ـ فاشیستی و دۆژمنی كوردان تا ئێستا شكست پێ هێناوە، لەمەوبەدواش هەر شكستی پێ بهێنین. هێرشی داگیركەر و قڕكەرمان تا ئێستاكە شكست پێ هێناوە و لەمەوبەدواشدا هەر شكستی پێ بهێنین. تا ئێستاكە حیسابمان لەهێڵی نۆكەرایەتی و خیانەت خواستووە و لەمەوبەدواش هەر لێپرسینەوەی لێ بكەین.  تا ئەو كاتەی فاشیزم، داگیركاری و نۆكەرایەتی و قڕكردن و خیانەت بەردەوام بكات، ئەوا تێكۆشانی مێژوویی دیموكراسیخوازانە و ئازادیخوازانەش بەردەوام بكات و هەمیشە لەسەر رێبازی سەركەوتن بەردەوام بێ. هێزەكانی گەریلای قارەمان ئەركی لێپرسینەوەی مێژوویی و پێكهێنانی عەدالەت بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەجێ بهێنن. بەرخۆدانی گەریلا بەپێشەنگایەتی گەریلا گۆشەگیری سەر ئیمرالی هەڵوەشێنێتەوە و فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە شكست پێ بهێنێت و سەركەوتن مسۆگەر بكات.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێكی تر شەهیدانی قارەمانمان بەرێز و حۆرمەتەوە بەبیر دەهێنینەوە و دەستنیشانی دەكەین كە شەڕ گەیلا بە پێشەنگایەتی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەرێوە دەچێت. لەهەموو گۆڕەپانێكی كوردستان و توركیا بەهێزتر ببێ. بانگەواز لە ژنان و گەنجان و دۆستانمان دەكەین تێكۆشانیان لەپێناو شكاندن و هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە لەهەموو گۆڕەپانەكاندا بەهێزتر بكەن.

ژ.ت