بە دیمەن

پرۆفیسۆر سپێنا: بە ئازادیی ئۆجالان، ئاشنای ئاشتی دەبین

پرۆفیسۆر جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا ڕایگەیاند فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەڵتەرناتیڤێکە بۆ جیهان و گوتی: "بە ئازادیی ئۆجالان، ئاشنای ئاشتی دەبین".

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا  کۆنفرانسی نێونەتەوەیی" ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە بەشداری ٣٠٠ کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە بەڕێوەچوو. لە کۆنفرانسەکەدا ئەو چالاکییانەی لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ئەنجامدراون و ئەنجامەکانی و ئەوەی پێویستە لەمەودوا ئەنجام بدرێت، بەوردی تاوتوێ کران. هەروەها مافی هیوای ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی ٢٧ی شوبات، دەتوانرێت بۆ ئەم بانگەوازە چی بکرێت و چ هەڵوێست نیشان بدرێت، باسکران.

"ئازادیی ئۆجالان بۆ هەموو جیهان گرنگە"

یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پرۆفیسۆر جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا بە ناوی ڕێکخراوە چەپەکانەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد، ڕایگەیاند ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ کورد و کوردستان، بۆ هەموو جیهان گرنگە.

پرۆفیسۆر سپێنا دووپاتی کردەوە، فەلسەفەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، ئاشتی و یەکسانی و یەکگرتن بەبنەما دەگرێت، لەکاتێکدا هەموو دەوڵەتان خوازیاری شەڕن، ڕێبەر ئاپۆ باسی ئاشتی کرد. سپێنا جەختی کردەوە، تیۆرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو جیهان گرنگن، کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ هەموو جیهان پێشکەش دەکات.

"بە ئازادیی ئۆجالان، ئاشنای ئاشتی دەبین"

سپێنا دەربارەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، گوتی: "ئۆجالان دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت. ئێستە لەنێوان دیموکراسی و تاکڕەویی ئەردۆغاندا شەڕ هەیە. گەل بۆ پاراستنی مافەکانی تا ئێستە لەسەر شەقامە. ئێمە پشتیوانی لە گەلی ناڕازی دەکەین. هاوکات ئەم چالاکییە بۆ ئۆجالان و بۆ ئاشتی گرنگە. ئاپۆ داوای ئاشتی دەکات، دەتوانین لەڕێگەی ئۆجالانەوە، ئاشنای ئاشتی ببین. بە ئازادیی ئۆجالان، ئاشنای ئاشتی دەبین".

لەکۆتاییدا، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "ئێمە ئۆجالانین، ئۆجالان ئێمەیە. هەموو شارەکانی کوردستان خوشکی ئێمەن. ئێمە خێزانێکین و ئۆجالان باوکی ئەم خێزانەیە".