پەرلەمانتارانی ئیتاڵیا داوای ئازادیان بۆ ئۆجالان کرد

گیانی ماریلۆتی و رۆنێرتۆ رامپی پەرلەمانتارانی پارتی سۆسیالیسی ئیتاڵیا سەردانی چالاکی ئیشکگری ستراسبۆرگیان کرد کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیەنراوە.

ئەم هەفتەیە ئەندامانی تەڤگەری ژنانی کورد لە سویسرا چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد کە لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت.

لە هەفتەی ٤٨٤میندا گیانی ماریلۆتی و رۆنێرتۆ رامپی پەرلەمانتارانی پارتی سۆسیالیسی ئیتاڵیا سەردانی چالاکی ئیشکگری ستراسبۆرگیان کرد.

رامپی لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، سەرۆک و زانایەکی گەورەیە. ماوەیەکی زۆر چارەنووسی نادیارە و ئەوان لە خەمی تەندروستی و بارودۆخی ئۆجالاندان.

رامپی باسی ئەوەی کرد کە لەمبارەیەوە رەشنووسێکیان بە حکومەتی ئیتاڵیا داوە و وتی، :دۆخی سەرۆکی گەلی کورد چۆنە؟ دەمانەوێت بیبینیم. یان لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ بکەین. داواکاریەکی بەم شێوەیەم پێشكەش کردووە."

رامپی ئاماژەی بە رۆڵی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئازادی مرۆڤ و ئازادی ژنان کرد.

هەردوو پەرلەمانتارە ئیتاڵیەکە داوای ئازادیان بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان کرد.

ف.ق