ڕێپێوانی جورنەڕەش: ئاکەپە دزە

گەلی جورنەڕەش دژی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن بە درووشمی "ئاکەپە دزە، یەسەکە هاوبەشە" ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانی جورنەڕەش

ڕێکخستنی دەم پارتی جورنەڕەشی ڕحا دژی بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لەبەردەم نووسینگەی هەڵبژاردن تا بەردەم کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار، وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی جورنەڕەش ڕایانگەیاند ٥٠ هەڵبژاردنی تریش بکرێت، زیهنیەتی ئاکەپە لەناودەبەن.

پاشان جەماوەر بە چەپڵە و هەلهەلە و درووشم بەرەو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "بژی ئیرادەی گەلی کورد" و "ئاکەپە دزە، یەسەکە هاوبەشە" بەرزکرایەوە.

پیشەوەر و هاولاتیان پشتگیری چالاکییەکەیان کرد، پەرلەمانتاری دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی ئاکەپە-مەهەپە و سوتاندنی دەنگەکان لەلایەن ئاکەپەوە، ڕایگەیاند ویستیان بە دەستی کارمەندانی یەسەکە سەربکەون. دووپاتی کردەوە، ئیرادەی خەڵکی جورنەڕەش ڕوونە و لە ٢ ی حوزەیران وەڵامی پێویست دەدرێتەوە.