پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی لەسێدارەدانی فیروز موسالو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەى پەژاک:
موسا لو بە ئامانجی سیاسیی لە پێش دیاریکراو و دژ بە مافەکان لەسێدارە درا
رژێمی ئێران بە بەردەوامی چەکی لەسێدارەدان بۆ تۆقاندن و سەرکوتی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی زاڵمانە و بەدەر لە هەموو یاسا مرۆییەکان بەکاردەهێنێت. بە نهێنی لەسێدارەدانی "فیروز موسالو" زیندانیی سیاسیی کورد لە رۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ / ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختەى پارێزەر و بنەماڵەکەى نیشانەى بەردەوامیی مەکینەى سەرکوتی سیستمی فاشیستییە. موسالو بە ئامانجی سیاسیی لە پێش دیاریکراو لە پێناو ئاسایی نیشاندانی زیاتری ڕەوتی دوورخستنەوەى دۆسیەى زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی یاسایی و مافەکان، لە سێدارە درا.
لە کاتێکدا قەیرانی بەرفراوان و هەمەلایەنە بەهۆی کارە زاڵمانە و دوژمنکارانەکانی رژێمی ئێران، کۆمەڵگەى گەیاندووەتە سنووری هەڵوەشاندنەوە و داڕووخان، ڕەفتار و هەڵسوکەوتی سەرکوتکارانەی هەمەلایەنەی ئەو رژێمە هاواری ناخی کۆمەڵگە بەرزکردووەتەوە. هەموو توێژەکان، کۆمەڵانی خەڵک، پیشەوەران و کاسبکاران و بەشەکانی تری کۆمەڵگە بە شێوەیەک لە شێوەکان لە ژێر گوشاری بەربڵاوی رژێمی فاشیستیی ئێران دان. بە تایبەتی زیندانیان سیاسی لە ئێستادا زۆرترین گوشار و نادادییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت. بێبەشکردنی زیندانیانی سیاسی لە کەمترین دەرفەتی یاسایی و مافەکان بۆ بەرگریکردن لە شکۆ و کەرامەتیان، گەورەترین زوڵم و ستەم بەرامبەر بە مافەکانی هەموویان، کە بێگومان لەلایەن کۆمەڵگە و ئازادیخوازانەوە قبوڵ ناکرێت.
بە نهێنی لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد فیروز موسالو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ دژ بە مافەکانە و جارێکی دیکە سەلماندی، کە دەزگای دادی ئەو رژێمە لە بونیادی دژە مرۆیی کۆماری سێدارەدا، هەڕەشەیەکی گەورەیە لە دژی هەموو زیندانیانی سیاسی و هەموو چین و توێژە چالاکەکانی کۆمەڵگە.
ئەگەر دەزگای داد و ئەمنیی رژێمی ئێران بەو ئاسانییە و بەبێ گوێدان و بەدەر لە هەموو پێوەرێک دەست بە دروستکردن و هەڵبەستنی دۆسیە و سزادانی ساختەکارانە و بێ بنەما بکەن، ئەوا دەبێت هەموو توێژەکان و ئازادیخوازانی تێکۆشەری کۆمەڵگە هۆشیار بن، کە ئەمجۆرە لە کار و هەڵسوکەوتی دەزگا سەرکوتکارەکانی رژێم هەموو سنوورە مرۆییەکانی بەزاندووە و مەترسیدارتر بووە، کەواتە بە جۆرێک لە هۆشداری سیاسی – ئەمنیی بە توێژی ناڕەزای و نەیاران لە کۆمەڵگە بە تایبەتی زیندانی سیاسی لێکدەدرێتەوە.
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی فیروز موسالو جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ڕەوتی قوربانیکردنی زیندانیان لە پێناو تەماع و چاوچنۆکیی سیاسی و بەرژەوەندیی دەسەڵاتخوازانە، لە ئیستاوە چارەنووسی شکست دەبێت.
بێگومان ئەم کارە بەبێ وەڵام نابێت و تێکۆشان لە پێناو دادپەرەوەی و ئازادیدا بەردەوامیی دەبێت. لەسەر زیندانیانی سیاسییە، کە زیاتر لە پێشوو لە پێناو بەدیهێنانی مافەکانیاندا تێبکۆشن، کۆمەڵگەی هۆشیار و ئازادیش دەبێت پشتیوانیکردنی بەرفراوان لە زیندانیانی سیاسی بە ئەرکێکی سەرەکی و بنەڕەتیی خۆی بزانێت.
ئەم کارە زاڵمانانە بە ئامانجی سیاسی ئەنجام دەدرێن، لە بنەڕەتدا هەموو کۆمەڵگە ڕووبەڕووی هەڕەشەى گەورە و بەردەوامیدان بە تاوانی دژە مرۆیی دەکەنەوە، بۆیە داوا لە هەموو ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی کۆمەڵگە و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە لە بەرامبەر ئەو تاوانە دژە مرۆیانەیەی رژێمی ئێران دا بێدەنگ نەبن و تاوەکو بەدیهاتنی ئازادیی تەواو لە هەموو گۆڕەپانەکاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بەدەن و تێکۆشانی خۆیان بەرزتر و بەهێزتر بکەن.
ژ.ت