پژاک یادی شەهیدان کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی بەرزڕاگرت
کۆمیتەی شەهیدانی پژاک بەبۆنەی هەشتەم ساڵیادی شەهیدبوونی کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی وێڕای بەرزگرتنی یادی ئەو دوو شەهیدە رایگەیاند، ئاوات و ئامانجە ئازادیخوازانەکانیان دەهێننەدی.
کۆمیتەی شەهیدانی پژاک بەبۆنەی هەشتەم ساڵیادی شەهیدبوونی کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی وێڕای بەرزگرتنی یادی ئەو دوو شەهیدە رایگەیاند، ئاوات و ئامانجە ئازادیخوازانەکانیان دەهێننەدی.
لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ کەمال پێنجوێنی و وەستا سدیق ساڵیاوایی لەلایەن کەسانی بەکرێگیراوی سەر بە دەوڵەتی ئێران لە پێنجوێن تیرۆر کران، بەبۆنەی هەشتەم ساڵیادی شەهیدبوونییان کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لە درێژەدان بە رێبازی شەهیدان و هێنانەدی ئاوات و ئامانجەکانیان کردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی شەهیدان پژاک
"ئاوات و ئامانجی ئازادیخوازانەی شەهیدان کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی دەهێنینەدی
لە هەشتەم ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان "کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی" لە سەر دەستەی بەکرێگیرانی سەر بە رژێمی ئێران لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٦، کۆمیتەی شەهیدانی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" یاد و بیرەوەری ئەوان بەرز دەنرخێنێت. پژاک هەموو کات درێژەپێدەری رێگەی شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی خوازییە.
شەهید کەمال پێنجوێنی بە ئیرادە و بڕوای پتەوەوە پابەندی تێکۆشانی گەلەکەی بوو و بە باشی فەلسەفەی ئازادیخوازی لە رێبەر ئاپۆ و ئەندێشەکانی فێرببوو. پشتی بە هێزی تێکۆشانی خۆی بەستبوو و توانیبووی تێگەیشتنێکی دروست لە رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەدەستبهێنێت و لە رێگەی ئازادی گەلدا سڵی لە هیچ جۆرە گیانبازییەک نەدەکردەوە. هەڤاڵ کەمال بە ئەندێشە و رۆح و کردەوە و وتەکانی لەسەر رێگەی تێکۆشانی خۆی گەیشتبووە بڕوایەکی شۆڕشگێڕانە، هەربۆیە باوەڕی تەواوی بە تێکۆشانی ئازادیخوازانە لە هەر چواربەشی کوردستان هەبوو. ئەو بە ناسین و قووڵبوونەوەی پێویست لە بزوتنەوەی ئاپۆیی رەوتی ژیانی خۆی گۆری و بە بوێری و ئیرادە و گیانبازییەوە رەنج و ماندووبوونی زۆری کێشا و خزمەتی گەورەی بە گەلەکەی کرد. هەروەها سڵی لە هەڕەشەکانی دوژمنان و بەکرێگیراوانیان نەکردەوە و بە ئامانجی پەرەپێدان بە ورەی تێکۆشان لەپێناو هێنانەدی یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کورد زیاتر لە جاران تێکۆشانی کرد.
هەڤاڵ کەمال لەگەڵ هەڤاڵ سدیق ساڵیاوایی لە ناوچەی پێنجوێن بوونە هێمای تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد و بە بێ هیچ چاوەڕوانیەک بێ وچان چالاکییان ئەنجامدا. دوژمن کە بەرگەی ئەو دۆخەی نەدەگرت، لە رێگەی پیلانگێڕییەوە شەهیدی کردن. هەردوو هەڤاڵمان بە راستگۆیی و دروستی پابەندی تێکۆشانی پژاک بوون و خۆشەویستیان بۆ ئازادی گەل رێنوێنی تێکۆشانیان بوون.
لەمڕۆشدا دوژمنانی گەلەکەمان زیاتر لە جاران لە باشووری کوردستان درێژە بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان دەدەن و بە ئامانجی جینۆساید و قڕکردنی گەلەکەمان هێرشەکانیان زیاتر کردووە. هەربۆیە هەوڵەکانی ئێران و تورکیا بۆ تیرۆرکردن و شەهید کردنی چالاکوانانی ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی تێکۆشەر دەرخەری ئەوەیە کە بەرگەی بینینی یەکڕیزی گەلی کورد لە هەر چواربەشی کوردستان ناگرن. لەمڕۆدا ورەی تێکۆشانی گەلەکەمان و ئازادیخوازان و چالاکوانان گەیشتووەتە لوتکە و لەبەرامبەر سیاسەتی کۆمەڵکوژکارانەی دوژمن زیاتر لە هەموو کات خۆڕاگری دەکات.
کۆمیتەی شەهیدانی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" لە هەشتەم ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان "کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی" بە پابەندبوونی پتەو بە رێبازی تێکۆشانیان، یادو بیرەوەری ئەوان بەرزڕادەگرێت. سوێند دەخۆین کە پارتەکەمان بە ئامانجی هێنانەدی ئاواتە ئازادیخوازانەکانیان، رێگە نەدەین رەنج و ماندووبوونی بێکۆتاییان بە فیڕۆ بچێت و تا ئازادی یەکجارەکی گەلی کورد، زیاتر پەرە بە تێکۆشان دەدەین. بێگومان لەمڕۆدا لە ئەنجامی بەرفراوانبوونی تێکۆشانی گەلەکەمان لە سەر رێبازی شەهیدان، رژێمی فاشیست سوک و رسواتر بووە و پژاک بە هێنانەدی ئازادی گەلەکەمان تۆڵە خوێنی هەڤاڵان کەمال پێنجوێنی و سدیق ساڵیاوایی و سەرجەم شەهیدان دەکاتەوە. هەردوو شەهیدەکانمان هێمای تێکۆشانی گەلێکن لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی هەر چوار بەشی کوردستان و هیواخوازین کە گەلەکەمان، بەتایبەتی ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان هەوڵی زیاتر بۆ درێژەدان بە رێبازی ئەو شەهیدانە بخەنەگەڕ و لەو بڕوایەداین کە لەمڕۆدا بە یەکگرتنی گەلەکەمان دەتوانین پیلان و هەڕەشەکانی دوژمن بە شێوەیەکی بەهێز پوچەڵ بکەینەوە.
کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
١٣ی نیسانی ٢٠١٦".
هـ . ب