قەرەسوو: ئێمە ڕێگەمان لە شەڕ گرت
قەرەسوو: هەموو فاشیستەکانی تورکیا و دەسەڵات بە چوار چاو چاوەڕێی شەڕی پەکەکە و پەدەکەن. ئایا ئەوەی دوژمن چاوەڕێی دەکات ئێمە دەیکەین؟ بەڵام پەدەکە لەسەر داوای دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئێمە بێنێتە سەر خەت.
قەرەسوو: هەموو فاشیستەکانی تورکیا و دەسەڵات بە چوار چاو چاوەڕێی شەڕی پەکەکە و پەدەکەن. ئایا ئەوەی دوژمن چاوەڕێی دەکات ئێمە دەیکەین؟ بەڵام پەدەکە لەسەر داوای دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئێمە بێنێتە سەر خەت.
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەی ئولکەدەنی تەلەڤزیۆنی مەد هابەر کرد و وتی، "پەدەکە دەیەوێت شەڕ بڵاوبکاتەوە. پەدەکە دەیەوێت لە گارە گەریلا تەسفیە بکات. ئایا گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین بە تەنها سەیریان دەکەن؟
پێویستە پەدەکە دەست لەم هەڵوێستە هەڵبگرێت کە هێز، سەرباز و پێشمەرگەکان جێگیر بکات. نەک حکومەت، پەدەکە ئەو کارە دەکات. وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کە ئەوان ئاگاداری ئەو هێزانە نین. ئەوە بە ئاگاداری حکومەت نەکراوە. پەدەکە بۆ گۆران و یەکەنە دەڵێت، ئێمە لەناو حکومەتداین، پێویستە ئێوە هاوکاریم بکەن و فشاریان لیدەکات.ئەوەی کە گوێ لە حکومەت ناگرێت پەدەکەیە.
گۆشەگیری ٢٢ ساڵە بێوەستان بەردەوامە
قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەری گەلی کورد ٢٢ ساڵە لەناو گۆشەگیریدایە و وتی، "رۆژ بە رۆژ سیاسەتی ئاکەپە تێکدەچێت. بۆ ئەوەی دۆخەکە هەندێک ئارام بکات، گۆشەگیری ئیمڕالی کەمێک سست دەکات. بەڵام لە بناغەدا ٢٢ ساڵە گۆشەگیری بەردەوامە. پارێزەر و خانەوادە ناتوانێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.
ڕێگا نادەن کە دەنگی ڕێبەرتی لە جیهاندا ببیزرێت. ئەم هێزە ڕێبەرتی بە مەترسی دەبینێت، بە تایبەتی لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە بەرەوپیشەوەبردنی سەروەری خۆیدا پەکەکە وەک ئاستەنگ دەبینێت. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆیان وەک ئاستەنگ بینی و دەیانەوێت لە بەرانبەر خۆیان هەڵبگرن و بە ئاسانی دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. کاتێک دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەکەن و تورکیا بەکاربهێنن، پیلانگێریان ئەنجامدا.
'بە شێوەیەکی فراوان خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت'
کاتێک کە سەیری گەورە یی پیلانگێڕیەکە دەکرێت، باشتر دەزانرێت کە بۆچی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی تورک بە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد، کورد دەستگیر دەکات و هەموو رۆژێک سیخوڕیان بەسەردا دەسەپێنێت، لە هەلیکۆپتەرەکان دەیانخاتە خوارەوە، سیاسەتی بە ئەنقەستی تواندنەوە، کوشتن ئەنجام دەدات و بەوەش هۆکاری گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ باشتر دەبینرێت."
قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا کە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سیاسەتەکانی بەرانبەر ژورد پێکەوە بەستراونەتەوە و وتی، "ئەو دوو شتە لەیەک جیاناکرێنەوە، لەبارەی ڕێبەرتیەوە دەڵێن، بۆچی کوردت هەستاندە سەرپێ. گۆشەگیری و ئەشکەنجەی لەبەرانبەر بەڕێوەدەبەن. لەبەرئەوەی کورد تێکۆشان بەگوێرەی هزری ڕێبەر ئاپۆ دەکات، فشاری لەسەر دروست دەکەن. لەدژی ئەمەش تێکۆشان هەیە. ئەم تێکۆشانە نەتەنها لەلایەن کوردەوە دەکرێت، گەلان جیهان، هێزە دیموکراتەکان لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ خاوەن هەڵویستن.
سەندیکاکانی بەریتانیا خاەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، داوای ئازادیی دەکەن. زۆر ڕۆشنبیر و نووسەر گۆشەگری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەن.
کوردیش هەموو رۆژێک خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ئەم خاوەنداریکردنە گەیشتووەتە ئاستی نێودەوڵەتی.ماوەیەک خاوەنداریەکی گەورە لە ماندێلا کرا، خاوەنداریکردن لە ماندێلا ئاستی ماندێلای تێپەڕاند.
ئیستا بە تەنها گەلی کورد تێکۆشاندەکات، وەک ڕێبەرێکی گەلێکی ستەملێکراو خاوەنداری لێدەکەن. لەبەرئەوەی رامان و هزری ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووەتە سەرچاوە و بۆیەش خاوەنداری لیدەکەن.
لەم ڕووەوە تێکۆشان بۆ شکاندن و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمڕاکی و لەدژی گۆشەگیری فراوان بووە. ئیمڕالی گۆڕەپانێکی گەورەی تێکۆشانە. گۆڕەپانێکی وایە کە هەموو گەل تێدەکۆشێت. تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری گەورە دەبێت و گەورەتریش دەبێت. تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری بووەتە، بەشێک لە تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
'چوار پارچەی کوردستان خاوەنداری لە هەنگاوەکە دەکەن'
قەرەسوو باسی لە هەنگاوەکەی کەجەکەش کرد و وتی،"چوار پارچەی کوردستان خاوەنداری لەم هەنگاوە دەکەن، لایەنێکی ئەم هەنگاوەی نەتەوەی دیموکراتیک هەیە. ئەم هەنگاوە تا هەڵوەشاندنی فاشیزم و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری بەردەوام دەبێت. ئەم هەنگاوە لە هەمانکاتدا بریاری بەهێزکردن و بەردەوامی تێکۆشانە. ئێمە بەم شێوەیە بڕیاری خۆمان بۆ بەردەوامی تێکۆشان لەدژی فاشیزم خستەڕوو. کۆمەڵگا بینی، ئێمە ئامانجمان ڕوون ککردەوە. هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاشمان خستە ناو جموجووڵ، ئەنجامی باشمان بەدەستهێنا. بە تەئکیدی فاشیزمی ئاکەپە هەڵدەوەشێت و تارومار دەبێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئازاد دەبێت."
'پلانێک بۆ پاکتاوکردنی تەڤگەری ئازادیمان هەیە'
قەرەسوو لەبارەی رووداوەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا قسەی کرد و وتی، "پێویستە بە باشی لە هەڵوێستی پەدەکە تێبگەین. دۆخەکە پەیوەندی بە ئەمڕۆوە نییە. بەتایبەتی ئەو کاتەی ڕووداوەکەی زینی وەرتێ دروست بوو ئێمە رامانگەیاند کە لەناو پیلانەکەدا ئەمریکا هەیە و وتمان، تورکیا بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ پەدەکەوە هەیە پلانیان دارشتووە ککە تەڤگەری ئازادیمان تەسفیە بکەن."
گەمارۆی زینی وەرتێ سەپاندنی شەڕە. هاتن بۆ ئەوێ، گەمارۆکان بە شێوەیەک هەوڵی شکاندنی ئیرادەی ئێمە بوو. ئێمە بە فراوانی و خوێنساردی دەجووڵێینەوە. ئەگەر شەڕ هەبوو و سێ هەڤاڵمان شەهید بوون. ئەو هەڤاڵانە دوای ئەوەی 'چوونە لایان، وتیان بۆچی هاتوون بۆ ئێرە، چی دەسەپێنن، بۆچی یەخەمان دەگرن و ئەم شتانە مەکەن' بە فرۆکە تورک شەهید کران.
لەدژی ئەوە دەمانتوانی هەڵویستێک پیشان بدەین ، بەڵام نەمانکرد، وەک پێشتریش وتمان کە شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانە بکەن بە هۆکاری یەکێتی و بەهێزکردنی پەیوەندیەکان، بەڵام نەبوو، لە خنێرە ویستیان دەوری ئێمە بگرن. فەرماندەی هەرێمەکان لەوێ شەهید بوون. ئەوە هەمووی پەیوەندی بە پەدەکەوە هەیە.
پەدەکەو دەوڵەتی تورک دەخوازن کە ئێمە کە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەربکەن، لەسەر ئەوە رێککەوتوون. لەوێ ئێمە بە عاقڵی جوولاینەوە لەبەرئەوەی ئەگەری شەڕ هەبوو.
دەیانەوێت کەمپەکان کۆنترۆل بکەن و بە نزیکایەتی کەسێکی عاقڵی فەرماندەی یەکەیەکی سنوری دیالۆگ کرا و شەڕ ئاستەنگکرا، بەڵام ئەویش کوژرا.
"ئێمە دەمانەوێت ئاڵۆزییەکان کەم بکەینەوە"
پەدەکە هێز دەنێرێتە گارە، مەتینا، حەفتانین، ئەمە بەشێک لە پلانی تەسفیەکردنە. لە رێگەی حەفتەنینەوە هەوڵیاندا بچنە دەڤەرەکانی تر بەڵام نەبوو. ئێستاش پەدەکە دەیەوێت هەرێمەکانمان گەمارۆ بدات، هێز دەنێرێت. ئێمە دەمانەوێت ئاڵۆزیەکان کەم بکەینەوە. بۆچی هێز دەنێری، گەریلا گەمارۆ دەدەی. گەریلا هێزی شەڕ، سەربازیە، ئەگەر گەمارۆ بدەی، بچینە ناو کەمپەکان، بێگۆمان پێتان دەڵێن 'پیشڕەوی مەکەن'. ئەگەر هەر سوور بی واتە هەوڵی تێکدەرانەیە و دەستپێکی شەڕە.
بەرلە راگەیەنراوەکەی مەسعود بارزانی وتیان"ئێمە ئەوانمان گرت، فڵانمان گرت" وتیان "ئیرادەی ئێمە ناناسن."
'پەدەکە لە هەوڵی رەوایەتیدان بە شەڕە و ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکات'
لە ئێستادا پەدەکە هەوڵی ڕەوایەتیدان بە شەڕ و ئامادەکاری شەڕ دەکات. بەپێی زانیاریەکانمان تا ئێستاش ئەنجامانی تەڤگەری ئازادی دەسگیرکراون. بە زۆری وایانلێکردن کە بڵێن' ئێمە ئامادەکاری چالاکی لەدژی پەدەکە و بەرپرسانی پەدەکە دەکرد."
تەڤگەری ئازادی هێزێکی سیاسیە، بەڵام لە دەرەوەی یاسا دەیانهێڵنەوە. بۆئەوەی شەرێکی قێزەون دەستپێبکەن، بیانوور دروست دەکەن. ئەمە ئاشکرایە. لەدژی ئەوەش هەموو کاتێک بە ماقۆڵی نزیک بووینەوە. شەڕی ئێمە لەدژی پەدەکە بە تەنها زیانی بۆ ئێمە نابێت، زیانی بۆ هەموو کوردێک دەبێت. ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک ئەمەی دەوێت. دەوڵەتی تورک دەڵێت کە لەناویان دەبەم و شەڕی لەناوکردن دەکات. پەدەکەش کاتێک کە دەوڵەتی تورک دەڵێت، ئێمە تەواومان کرد و لەکوێ تیرۆریستێک هەبێت لەناوی دەکەم، دەست بە جموجووڵ دەکات.
دەوڵەتی تورک لەدژی گەریلا، تەڤگەری ئازادی کورد هێرشی قوڕس ئەنجام دەدات. پەکەکە، تەڤگەری ئازادی کورد، گەریلا لەدژی دەوڵەتی تورک لەناو شەڕی زۆر قوڕسدان. لەم دۆخەکە هەڵوێستی 'منیش لەناویان دەبەم' بێکاریگەریان دەکەن، هەیە. باشە چی بەمە دەلێن؟ دەوڵەتی تورک دوژمنی کوردە. ئەوەش لە سەردەمی ڕیفراندۆمدا بە ئاشکرایی بینرا.
ئێمە باشوورمان پاراست و دەشیپارێزین
لەم دۆخەکە ئێمە لەدژی دوژمن شەڕ دەکەین، دوژمنیش بۆ ئەوەی لەناومان ببات، هەموو دەرفەتەکان بەکاردەهێنێت. کردەوەکانی پەدەکەش جێی خۆی لەناو ویژدانەکاندا نابینێتەوە، قبوڵیش ناکرێت. لەسەر هەندێک بابەت هزری ئێمە و پەدەکە جیاوزە. لەگەڵ هەموو کەسێک، لەگەڵ یەنەکەش و لەگەڵ پارتەکانی تریش. یەنەکەش لەسەر هەندێک شت جیاواز لە ئێمە بیر دەکاتەوە، ئەمە ئاساییە. بەڵام لە دۆخێکدا کە ئێمە لەدژی دوژمن شەڕ دەکەین، گەلی کورد لە باکوور بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبات، قبوڵ ناکرێت کە هەڵوێستێک لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک هەبێت و سوودی بۆ دوژمن هەبێت و زیان بە کورد بگەیەنێت.
باشە ئەوان دەتوانن ئەم شتە بکەن؟ لە دۆخێکدا کە پارتێکی کوردی لەدژی دوژمن شەڕ دەکات، لە دۆخێکی سەختدا، ئێمە دەتوانین لێی بدەین؟ پەکەکە دەتوانێت ئەمە بکات؟ یان پارتێک دن دەتوانێت ئەوە بکات، ئایا پەکەکە شتێکی وای کردووە؟ کاتێک پەدەکە لە دۆخێکی زەحمەتدا بوو، پەکەکە وایکرد؟
هەنگێک بانگەشە دەکرێت. دەڵێت هەندێک دەڤەریان کۆنترۆڵ کردووە. باشە کوێمان کۆنتڕۆڵ کردووە با ئاشکرای بکەن. بەر لە ٢٠١٤ کو داعش هێرشی کرد، باشە ئێمە کوێمان گرت، با ئاشکرای بکەن. بەپێچەوانەوە، ئێمە باشووری کوردستانمان پاراست. هەوڵیرمان پاراست. کەرکوک و سلێمانیمان پاراست. ئەگەر پێویستی هەبوایە. زیاترمان دەکرد.
ئێمە لەدژی داعش شەڕمان کرد، پشتگیرمان لە باشووری کوردستان کرد، باشوورمان پاراست. ئەوان باسی شەنگال دەکەن. کاتێک گەریلا چووە شەنگال کێ لەوێ بوو، کێیان بینی، ئایا عێراق هەبوو، پێشمەرگە هەبوو، کاتێک پێشمەرگە پاشەکشێی کرد ئێمە چووین. بەرلەوەی بریاری چوون بدەین، سەردانمان کرد. ڕێبەرتیشمان پێشتر هوشیاری دابوو کە ئەگەری هەیە لە شەنگال ئێزدیان کۆمەڵکوژ بکرێن. ئێمەش ویستمان ڕێوشوێن بگرینەبەر. پەدەکە ئاستەنگی دروست کرد.
"بۆ شەنگال توڕەیی خۆیان نەک بەرامبەر بە ئێمە بەڵکو دەبێت بەرامبەر بە خۆیان بێت"
سەرباری ئەوەى هەموو ئەو شتانەش لە بەرچاوە، بەڵام وتیان "پەکەکە چووە شەنگالی داگیرکردووە". توڕەیی ئەوان لە شەنگالە. بۆ ئێوە تۆڕەییەکەى خۆتان بەسەر ئێمەدا خاڵی دەکەنەوە، لە خۆتان توڕە بن، ئێوە ئەو دۆخەتان دروستکرد. ئێستا ئێزدییەکان دۆخی پێشتر قبوڵ ناکەن".
رووداوەکانی کەرکوک...
هەڵبەت راگەیاندراوەکەى مەسعود بارزانی بە تەواوەتی هۆکاری شەڕە. دەڵێن، "حکومەتەکەى ئێمە قبوڵ ناکەن"، شتی وا نییە. یەکێتیش بەشداری حکومەتە، گۆڕانیش لە حکومەتدایە، بە پێچەوانەوە ئەوەی حکومەت قبوڵ ناکات ئێوە خۆتانن.
پاراستنی دەستکەوتەکان ئەرکی ئێمەیە، ئێمە هەوڵ دەدەین بیانپارێزین، دەبێت گەلەکەمان ئەوە بزانێت.
بۆ پەدەکەش ئەوە دەڵێم: کاتێک هێرش کرایە سەر باشوور بانگەواز بکەن، ئەوەى بە دەمتانەوە دێت ئێمەین.
ئێمە ئەوە بۆ پەدەکە، یان بۆ یەنەکە ناکەین، بەڵکو بۆ هەموو گەلی کوردی دەکەین. لە کەرکوک چی بوو؟ کەرکوک بۆ کوردان گرینگ نەبوو؟ پەدەکە مەگەر بە کەرکوکی نەدەگوت "دڵی کوردستان" و "قودسی ئێمەیە"، بەڵام چی بوو؟ ٢٠١٧ هەموویان کەرکوکیان چۆڵکرد و دەستیان لێ هەڵگرت گەریلاکانی ئێمە بەرەنگارییان کرد، دواتر کە گەریلا سەیری کرد کەس نەماوە و بە تەنها بەرەنگاری دەکات، دوای ئەوەى بە هەموو تواناییەوە و بە تەنهایی شەڕی کرد، هێدی هێدی کشایەوە.
لەبەر ئەو دۆخە عێراق لەگەڵ ئێمە تێکهەڵچوو، لە کەرکوک لەبەر ئەوەى گەریلا بەرامبەر بە حکومەتی عێراق وەستایەوە، کێشەمان لەگەڵ حکومەتى عیراق دا بۆ دروستبوو. عێراق خواستی دوژمنایەتیمان بەرامبەر بکات.
ئەو راستییانە بۆ لە بەرچاو نین؟ کاتێک داعش هێرشی کرد داوای لە گەریلا کرد، یەنەکە بۆ خۆی داوای کرد، پەدەکەش ئاگادار بوو، گەریلاش بە دەمیانەوە چوو. ئەى بۆ ئەو کاتە نەیان وت، بۆ دێن.
هاووڵاتییانی پەنابەر لە مەخمور بەرەنگارییان لە دژی داعش کرد، بەڵام دەڵێن، هێزی چەکدار لەوێیە. لە ماڵی هەر کوردێکدا جۆرێک یان چەند جۆر چەک هەیە. داعش هات و موسڵی داگیرکرد، بەڵام لەولا گەلی مەخمور بەرەنگاریی کرد.
لە مەخمور سوپاسی تێکۆشەر گەڤەریان کرد، بەڵام بە هۆی ئەو هەواڵگرییەی بە دەوڵەتی تورکیان دا شەهید بوو
دواتر گەریلا هات، لەگەڵ هاووڵاتییانی پەنابەری کامپەکە پێکەوە لە دژی داعش شەڕیان کرد. ئەو فەرماندەیەى کە بارزانی لە مەخمور سوپاسی کرد کێ بوو؟ تێکۆشەر گەڤەر بوو، لە بادینان شەهید بوو. چۆن شەهید بوو؟ بەو هەواڵگرییەی ئێوە بە دەوڵەتی تورکتان دا لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو.
بۆ ئەو کاتە نەیوت "تۆ لێرە چی ئەکەیت"؟
ئەوە درۆیە کە دەڵێن، ئێمە قەوارەکەمان خستووەتە مەترسییەوە و قبوڵی ناکەن، ئەوەی گوێ بەو قەوارەیە نادات، ئەوەى گوێ بە قەوارەی باشوور نادات و قبوڵی ناکات، ئەوەی گوێ بە حکومەتى ئەوێ نادات، دەوڵەتی تورکە. داگیرکەریی کردووە، میت لەوێ کامپ و خولی هەیە، رێکخستن دەکات، گوایە هەموو ئەو کارانە بۆ ئەوەیە لە پەکەکە بدەن، هەندێک کەسیش نۆکەریی بۆ دەکەن.
هەڵبەت ئێمە دەمانەوێت کێشەکە نەهێڵین. ئێمە بۆ لەگەڵ پەدەکە شەڕ بکەین، هۆکاری ئێمە چییە؟ ئەگەر ئەوە بکەین، ئێمە زیانمان بەر دەکەوێت؟، ئێمە سوودمان پێدەگات؟، ئێمە دەتوانین ئەوە بکەین؟ ئێمە عەقڵمان لە دەستداوە؟ گوایە ئێمە دەڕۆین بۆ هەولێر و دەمانەوێت سلێمانی بگرین! هەموو ئەوانە بۆ ئەوە دەڵێن، کە رەوایی بە هێرشەکانیان بدەن، هەموو ئەوانەش قسەى دەوڵەتی تورکن.
فاشیست بە چوارچاو چاوەڕوانی شەڕی نێوان پەکەکە و پەدەکەیە
هەموو فاشیستەکانی تورکیا و دەسەڵات بە چوارچاو چاوەڕێی شەڕی نێوان پەکەکە و پەدەکەن. ئاخۆ شتێک کە دوژمن بە چوارچاو چاوەڕێی بێت، ئێمە ئەنجامی دەدەین؟ بەڵام پەدەکە بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەیەویت ئێمە راکێشێتە سەر هێڵەکەى خۆی.
هێشتا هێز رەوانە دەکات و لەو رووەوە دەستی لە سیاسەتی شەڕ هەڵنەگرتووە. ئەگەر تاوەکو ئێستا شەڕ رووی نەداوە، ئەوە بە هۆی نزیکایەتی و هەڵسوکەوتی هۆشمەندانە و ژیرانەى هەڤاڵانمانەوە بووە. رای گشتیی گەلی کوردیش شەڕی ناوێت. ئێمە خۆمان لە شەڕ لادەدەین، دەبێت پەدەکە عاقڵانە و ژیرانە بجوڵێتەوە و ئێمە دەمانەوێت دەست لەو گەمارۆدانە هەڵبگرێت.
ئێستا گەریلا لە دۆخی پاراستن و بەرگریی رەوادایە. هیچ نزیکایەتی و هەنگاوێکی هێرشبەرانەیان نییە.
هەروەها پەدەکە دەیەوێت شەڕ بەرفراوان بکات. پەدەکە دێت و هەوڵ دەدات لە گارە گەریلا پاکتاو بکات. ئەی لە بەرامبەر ئەوەدا گەریلاکان لە زاپ، لە ئاڤاشین چی بکەن، دانیشن و سەیر بکەن؟
پەدەکە دەبێت خۆی لە رەوانەکردنی هێزی سەربازی و ناردنی پێشمەرگە بۆ هەموو ناوچەکان بە دوور بگرێت. حکومەت نا، بەڵکو پەدەکە رەوانەیان دەکات. وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەوان ئاگاداری ئەو هێزانە نین. ئەو نزیکایەتییە بڕیاری حکومەت نییە. پەدەکە گوشار لە گۆڕان و یەکێتی دەکات و دەڵێت، "ئێمە لە حکومەتداین، ئێوە پشتیوانی لە ئێمە بکەن" بەڵام ئەگەر هەندێک کەس هەبن گوێ بە حکومەت نەدەن، ئەوە هەر پەدەکە بۆ خۆیەتی.
لە زۆرێک لە ناوچەکان هێزی سەربازی جێگیر دەکەن، هەڤاڵان دەڵێن، زۆر نزیک بوونەتەوە. وەک ئەوە وایە چووبنە ناو یەک. دەبێت ئەو دۆخە بگۆڕدرێت و نەمێنێت. کەنەکەش ئاشکرایکرد. دەبێت هەموو کەس بچێتەوە شوێنی خۆی. پەدەکە دەبێت ئەو هێزەى کە ناردویەتی بکشێنێتەوە.
لەو شوێنانەدا کە گەریلا هەبوون، هیچ کێشەیەک نەبوو، کرێکار و جوتیار هەبوون و کاری خۆیان دەکرد.
تاوەکو ئێستا دەریان دەهێنا و هیچ کێشەیەکیان نەبوو. گەریلا و ئەوانەی نەوتیان دەردەهێنا لەپاڵ یەکتردا دەمانەوە".
ف.ق / ژ.ت