قەرەیلان: ڕۆحی گیانفیدایی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی بەهێزتر - ١-

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: وەک هێزێکی ١٥ی تەباخ کە گەیشتووەتە ئەم ئاستە، شانازی بە سەرکەوتنەکانمانەوە دەکەین. لە گارێ، زاپ و مەتینا ڕۆحی فیدایی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ هێشتا بەهێزە، هێشتا کاریگەرە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەبۆنەی ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخەوە قسەی بۆ ANF کرد.

قەڕەیلان بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ هەنگاوی ١٥ی تەباخ کرد:

سەرەتا یادی ٣٧ ساڵەی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە لە سەرۆک ئاپۆ، هەموو خەڵکی کوردستان، لە بنەماڵەی شەهیدان، لە هەڤاڵان، گەلی کورد و هەموو هەڤاڵان و کرێکاران پیرۆز دەکەم .هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو کەسێک دەخوازم لە تێکۆشانی ٣٨مین ساڵدا. بێگومان ئەم هەنگاوە و ئەم ڕۆژە بەخوێنی شەهیدە قارەمانەکان ڕازێنراونەتەوە. ئەگەر ئەم ڕۆژە بووەتە ڕۆژێکی پیرۆز، واتە قەرزداری شەهیدانین. یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش لەکەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ عەگید (مەحسوم کۆرکماز) دەکەینەوە ئێمە بەڵێنی ئەوان دووبارە دەکەینەوە. ئێمە لە ڕێبازی ئەواندا خەبات بەردەوامی پێدەدەین. ئێمە خەون و خەیاڵەکانیان جێبەجێ دەکەین. بەرزکردنەوەی خەباتی ئازادی کوردستان لە ڕێپێوانی ئازادکردنی رێبەرتی و ڕزگاری کوردستاندا یادیان دەکەینەوە.

ڕۆژی ١٥ی تەباخ بە گروپێکی بچووک دەستی پێکرد. گرووپەکە بچووک بوو، بەڵام دڵی گەورە بوو، باوەڕەکەی گەورە بوو، سەرچاوەی گەورەی باوەڕەکەی بیری ئاپۆگەری بوو. ١٥ی تەباخ پێش ئێستا وەک ڕۆحێک پەرەی سەندووە، وەک شێوازێک. ڕۆحی سەرکەوتن، شێوازی ئەنجام وەرگرتن دروست بوو. ئێمە لەو کاتەوە لەسەر ئەو شێوازە هەڵسوکەوت دەکەین. ئەو ئایدیۆلۆژیایەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدا، جۆش و خرۆش لەنێو خەڵکدا دروست دەکات، بەشداری دروست دەکات و باوەڕیش دروست دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان، فەرهاف کورتای، کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش پەرەی سەند. وتراوە 'بەرخۆدان ژیانە'. ئەوان خۆیان فیدای دۆزەکەیان کرد. لە سەختترین هەلومەرجدا ئەنجامدیان بەدەستهێنا. ئەمە سەرەتا لە زیندانەکاندا ڕوویدا، دواتر بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ عەگید لە چیاکانی کوردستان لە ١٥ی تەباخدا جێبەجێکرا. ڕۆحێک، شێوازێک، باوەڕێک. ئەمە سەرچاوەی هێزی خۆیەتی، بیروباوەڕی فیکریی، باوەڕی بە دۆزی ئازادی کوردستانە.

هەموو هێزە بەردەستەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەم هێزەکانی دەوڵەت و هەم هێزەکانی حزب، مووچە وەردەگرن. گەریلاکان هیچ پارەیەک وەرناگرن. گەریلاکان هەموو شتێک دەدەنە دۆزی خۆیان. بنەمای باوەڕ بەخۆبوون لە ناو گەریلاکاندا هیچ کەرەستەیەک نییە، ئەو ماددیەتە لابرا. ئەخلاق زۆر گرنگە. مرۆڤ ئایندەیەکی جوان بۆ دۆزی پیرۆز و ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی و ئایندەیەکی جوان دروست دەکات. گەریلاکان لەسەر ئەم بنەمایە پەرەیان سەندووە، بۆ نموونە کاتێک داعش دروست بوو و زۆر گەورەبوون و ترسێکی دروست کرد. زۆر هێز نەیانتوانی بوەستنەوە، هێشتا دروست نەببوو ترسێکی زۆریان لەلا دروست کرد، هێزەکانی دەوڵەتان، هێزە جۆراوجۆرە ڕێکخراوەییەکان کشانەوە. بۆ نموونە موسڵ تا مەخمور ٢٢ شاروچکە هەیە و هیچ کەسێک تەقەی لێنەکردن.

ئێمە پێشتر هیچ ئەزموونێکی شەڕمان نەبوو

تەنها گەریلاکانی پەکەکە لە مەخمور بەرگیریان کرد. ئەمە دەستێوەردانی شەنگال، شەڕی کەرکوک بەم شێوەیەیە، ئەمە لە کۆبانێ هەمووی بەم شێوەیە بوو. واتە متمانە بە دڵنیاییەوە بوێری دروست دەکات. بەم شێوەیە دەتوانرێ ببێتە هێزێکی شەڕی نەبەزیو. ئێستا گەریلاکان نەکەوتون. ئێستا چەند هەوڵیاندا، پیلانگێڕیی، نئۆپەراسیۆناین کرد و وتیان کە "زۆر کاتیان نەماوە"، بەڵام گەریلاکان نەکەوتن. چونکە گەریلاکان پەیڕەوی ڕێبازەکە دەکەن، هەمو بیر و باوەڕی خۆیان و هەمو شێوازی گەریلا، تاکتیکەکان شێوازی گەریلایی داهێنان بەکاردێنن. ئەمە رێگە نادات گەریلا تێکبشکێنرێت. گەریلاکان لەسەر ئەم بنەمایە ئیرادەیان بەهێز و قوڵتر دەکەنەوە. واتە ئەمە سروشتی ڕەسەنە. لە ڕابردوودا هێزمان تەنیا ئایدۆلۆژیای ئێمە بوو. واتە، ئەزموونی جەنگمان زۆر نەبوو. لەو کاتەوە ئێمە زۆر قوڵ نەبووین لە تاکتیکدا. لە تەکنیکەکەدا، زاڵبوونی ئێمە لاواز بوو. هەرچەندە ئێمە لە فەڵەستین ڕاهێنانمان کردبوو، بەڵام قوڵایییەکی زۆر هەبوو ئێمە. لە سەر حوکمی ئیمان تێدەکۆشاین، شەڕمان دەکرد بەڵام دواتر ئێمە وردە وردە کارمان لەسەر تاکتیک و تەکنیک و تەنانەت زیاتر ئامادەکردنی هێز کرد.

واتە لە پاڵ باوەڕدا هەوڵمان داوە لە بابەتی شارەزایی و پسپۆڕی تاکتیکی و زاڵبوونی تەکنیکیدا بەهێز بین. بەتایبەتی، بۆ چوار ساڵی ڕابردوو، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، ئێمە بڕیارمان لەسەر پرۆژەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوە داوە. ئێمە دەمانەوێت گەریلای کلاسیکی پێشوو کە وەک سەربازێکی ئاسایی شەڕ دەکات بە پرۆژەی بنیاتنانەوە بگۆڕین. لە ناو گەریلادا ئەدا بەهێز بکەن کە گەریلاکان دەتوانن لە دژی هەواڵگری دوژمن و تەکنەلۆجیای سەردەم شەڕ بکەن. ئێمە زۆر سەرقاڵ بووین بە ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر. ئێمە زۆر جەخت لەسەر ئەمە دەکەنەوە. ئێمە باوەڕەمان بە هێزی خۆمان هەیە و جگە لەوەش شارەزایی وەک گەریلایەکی پیشەیی پەرەی پێدەدەین، بەم شێوەیە گەریلا دەبێتە هێزێک نەک هەر ناشکێت، بەڵکو دەبێتە هێزی سەرکەوتن. ئێمە بەم باوەڕە کار دەکەین.

لە ڕابردوودا پاڵەوانی کورد هەبوون. هەر پاڵەوانێک بە ١٠٠ یان ١٥٠ کەس دەوێرا. نەک هەر کورد، خەڵکێکی تر هەبوون. سامورایی هەبوون، لە کەلتووری ئەوروپیدا سوارچاک هەبوون، واتە سەربازە بژاردەکان هەبوون، هەریەکەیان دەیانتوانی لە دژی سەدان هێزی ئاسایی شەڕ بکەن. ئێمە دەمانەوێت ئێستا بەم شێوەیە گەریلا پێبگەیەنین. واتە گەریلا دەبێتە قارەمانی کات. ئایا لە دژی تەکنەلۆجیای کات چۆن هەڵسوکەوت بکرێت؟ بە تایبەتیش وەک گرووپێکی گەورە ڕەفتار کردن. پێشتر لیوا هەبوون، بەتالیۆن هەبوون، فەوجێک هەبوو. بەڵام ئێمە ڕێگایەکی نوێمان دروست کردووە. شێوازی جەنگی تیمە پسپۆڕەکان. ناوچەکە بە دەوڵەمەندی بەکاردێنێت. سەر زەوی و ژێرزەوی بەکاردێنێت. وردە وردە ئاسمان بەکاردێنێت .وەک بەشێک لەگەشەپێدانی هێزی ئاسمانی بەرگری ئێمە دەمانەوێت گەریلایەکی وەها دروست بکەین کە بتوانێت بەرگری بکات و سەرکەوتوو بێت لە تەکنەلۆجیای سەردەمدا.

دوژمن سەرەڕای پشتیوانی ناتۆ ناتوانێت لە دژی گەریلاکان پێشڕەوی بکات

ئێمە ئێستا لە ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخداین، کەوتینە ٣٨مین ساڵدا. لەم ڕووەشەوە تا ڕادەیەک پێشوازی لێدەکەین. بە بەرخۆدانی گارێ بە بەرخۆدانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا، پێشوازی لە ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخ دەکەین. ڕۆحی فیدایی ١٥ی تەباخ ئەمڕۆ بەهێزتر بووە، سەرەڕای ئەم ڕۆحە، بەم شێوەیە ئێمە وەک تاکتیک، دەتوانین وەک گروپێکی گەریلا لەبەرانبەر سەدان سەرباز بوەستینەوە و هەزاران سەرباز تێکبشکێنین. لە دژی ئەوان ببێتە هێزی سەرکەوتن. ئێستا ئێمە لەسەر ئەمە کار دەکەین.ئەمە  بناغەی خۆی هەیە، بنەمای فکر و بیری ئاپۆگەریە، فەلسەفەی ئاپۆگەری لەگەڵ هێزەکانماندا ڕۆحێکی فیداکاری پێش خستووە. ئێمە ئێستا دەمانەوێت شارەزایی و قوڵایی لە پاڵیدا پەرە پێ بدەین. لە شەڕدا دەتوانرێت بە هەموو شێوەیەک شەڕ بکرێت و سەرکەوتن بە دەستبهێنرێت بە دڵنیاییەوە، ئێمە خاوەنی ٣٧ ساڵ ئەزمونین. بنەمای فیکریی، باوەڕ هەیە. ئێمە هەروەها ئەزموونی تاکتیکی و تەکنیکیمان هەبووە. بۆیە دەڵێین ئێستا گەریلا دەتوانێت لە ٣٨مین ساڵدا زیاتر ڕۆڵ ببینێت و ببێتە وەڵام.

لە ڕووی تاکتیکییەوە بە لێهاتوویی خۆی بە داهێنانی مرۆڤەوە، بێگومان بە زاڵبوونی تەکنیکییەوە، دەتوانێت ببێتە هێزێکی سەرکەوتن. ئەمە بۆ گەلی کورد زۆر بەنرخە. ئێستا بۆ نموونە ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١١٢ رۆژ هێشتا دوژمن ناتوانێت ئاڤاشین بگرێت. ئەمە ئاسایی نییە، دژی تەکنەلۆجیای زۆر، لە دژی دەرفەتی زۆری ناتۆ کە پێشکەشی دەوڵەتی تورکی دەکات. ناتۆ نایەوێت سوپای تورک لە بەرانبەر گەریلاکان ببەزێنێت، بۆیە بە ئاشکرا و بە نهێنی پشتیوانی تورک دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا سوپای تورک ئێستا لەوێ تێکشکاوە. لە بنەڕەتدا دۆخی دەوڵەتی تورک لە ئاڤاشین و مەتینا و زاپ خراپترە لە گارێ، لە گارێ ئاشکرا بوو کە شکستی هێناوە، بەڵام تا ئێستا دانیان نەناوە. چونکە گەریلاکانی ئەوێ پێش ئێستا سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە. ئەوان ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە

ئەوان وتیان 'ئێمە هەموو ئەو ناوچانەی باشوور داگیر دەکەین کە دەمانەویت.' واتە کێ دەتوانێت دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوەکانمان بوەستێتەوە، دژی فڕۆکەکانمان بوەستێتەوە، لە بەرامبەر تەکنەلۆجیا بوەستێتەوە. خۆیان سەرخۆش کرد. لە هەندێک شوێندا هەندێک ئەنجامیان بەدەست هێنا و خۆیان سەرخۆش کرد، بەڵام ئێستا لووتیان بە زەویدا دراوە. ئەمە ئاسان نییە. واتە ئێستا لە دژی ئەوان ئیرادەیەک هەیە. ئیرادەی فیدایی گەلی کورد هەیە. بۆیە ناتوانن لە هەموو شوێنێک بگەڕن. ناتوانن بچنە هیچ شوێنێک و دەستبەجێ ئەنجام وەربگرن. بە تەکنەلۆجیا ناتوانن هەموو ئەنجامەکان بەدەست بهێنن. لە دژی ئەوان، ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی گەلی کوردستان، ئیرادەی گەلی کورد هەیە. ئێمە ئەم سەرکەوتنە بە سەرکەوتنی هەموو گەلی کورد دەزانین. ئەمانە ڕۆڵەی گەلی کوردن، هەر چوار پارچەی کوردستانن. تەنانەت دۆستی نێودەوڵەتیش، عەرەبیش لەنێویاندا هەن. واتە ئەمە بەرهەمێکی مرۆییە لە کەسایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان بەرز دەبێتەوە. ئەمە نموونەیەکی گەورەیە بۆ هەموومان، کە ئیرادەی مرۆڤ دەتوانێت وەڵامی تەکنەلۆژیای ئەم سەردەمە بداتەوە و شکست پێ بێنێت.

ف.ق