قەرەیلان: پێویستە هەموو کەسێک فیداکاری و بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغە مێژووییە لە خۆی نیشان بدات

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە گەریلاکان کرد بۆ ئەو چالاکییە سەرکەوتووانانەی  ئەنجامیان داوە و وتی، "پێویستە هەمووان فیداکاری و بەرپرسیارێتیی ئەو قۆناغە مێژووییە نیشان بدەن".

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بەردەوامە. موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل  لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکەی سوپای تورک لە ١٧ی نیسان، قسەى بۆ گەریلاکان لە زاپ و ئاڤاشین و مەتنیا کرد.

وتەکانی قەرەیلان بۆ هێزەکانی گەریلا

"بۆ هەموو هەڤاڵانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین؛

من سەرەتا بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەم. لەم بەرخۆدانە مێژووییەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم بەرخۆدانە پیرۆزەدا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەمەوە و سەری رێز بۆ یادیان دادەنەوێنم. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە جارێکیتر دووپاتی دەکەمەوە، ئێمە تاوەکو کۆتایی و هەتاکو دوایین هەناسەمان دڕێژە بە رێگاکەیان دەدەین، هەرگیز رێگا نادەین ئاڵاکەیان بکەوێتە سەر عەرز و دۆزەکەیان سەردەخەین. بەوەش ئەوانە دەکەین کە کەسانی نەمر و هەمیشە زیندوو، هەموو کات یاد و بیرەوەرییان بە زیندویی و بەرزی رادەگرین.

ئێستا پەیامێکی تایبەت هەیە. پەیامی شەهیدی بەڕێز و هێژا ئایسەڵ دۆغان بۆ هەڤاڵان هەیە. هەڤاڵ ئایسەڵ دۆغان لە مانگی شەهیدان لە مانگی ئایاردا بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا شەهید بوو، هاوڕێی هێژا و ئازیزمان ئایسەڵ دۆغان هەڤاڵێکی کۆن و دێرینمان بوو. ی خەڵکی دێرسیم بوو و لە بنەماڵەی سەرکردە و ڕابەری بەرخۆدانی دێرسیم سەید رەزا بوو. هەڤاڵ ئایسەڵ هەڤاڵێکی ژنی کوردی زۆر بە ئیرادە و پێداگر و سور و پڕ لە پرەنسیپ بوو. هەڤاڵێکی ئاپۆیی خاوەن هەڵوێست و تێکۆشان بوو. هەڤاڵێک بوو، کە لە هەموو ژیانیدا بە پێداگر و بە ئیرادە، بەهێز و ڕادیکاڵ دەناسرا.

هەڤاڵ ئایسەڵ کاتێک لە شەهیدبوون نزیک دەبێتەوە وێنەی سەرۆک ئاپۆی لە بەرامبەر خۆیدا دادەنێت و بە بایەخ و سەرنجێکی زۆرەوە سەیری دەکات و بە دەم سەیرکردنی قوڵ لە وێنەى سەرۆکایەتی بەرەو شەهیدبوون دەچێت و گیان لەدەست دەدات. پێش ئەوەی شەهید بێت دوایین پەیامی ئەمە بوو، "من فیدای بەرخۆدانی زاپ بم. دڵم لەگەڵیاندایە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، هیوادارم سەربکەون". ئەمە دوا پەیامی ئەو شەهیدە بەڕێزەمانە، هەڤاڵی شکۆمەند و بەڕێزمانە بۆ بەرخۆدانی زاپ و بێگومان تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کە ئێستا شەڕ دەکەن، ئەو دوا وەسیەتیەتی بۆ سەرکەوتن.

ئێمە پێشتر وتمان، دڵی هەموو گەلەکەمان، لەگەڵ هەڤاڵانمان لە زاپ لێدەدات. ئەم پەیامەی هاوڕێی ئایسەلیش نیشانەی ئەمەیە. بەڕاستی ئەمڕۆ هەموو هەڤاڵانمان و گەلەکەمان و دۆستانمان چاویان لە زاپە و دڵیان لە زاپ لێدەدات. دەبێت هەڤاڵانمان ئەمە بزانن. ئێمە بەمشێوەیە سڵاوی شەهیدی هێژا هەڤاڵ ئایسەڵ دۆغان بە هەموو هەڤاڵانمان و بەتایبەتی هەڤاڵانی زاپ دەگەیەنین.

دوژمن لەوە تێگەیشت ناتوانێت شەڕ بکاتە ئامڕازی نمایشێکی سیاسی

هاوڕێیانی بەڕێز، لە ١٧ی نیسان دوژمن لە زاپ هێرشی بۆ سەر بزووتنەوەکەمان دەستیپێکرد و ئەمڕۆ بەرخۆدانی مێژوویی هەڤاڵان لە بەرامبەریدا چووەتە قۆناغێکی نوێوە. دوژمن بە هەموو توانایەوە ٣٩ ڕۆژ هەوڵیدا ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، واتە زاپ داگیر بکات و زاپ بخات، بەڵام بەرخۆدانی بوێرانە و ئازایانەى هەڤاڵان بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ مزگین و ڕۆهاتەکان ڕێگەیان پێنەدان و شکستیان هێنا. لە بنچینەدا پلانەکەیان ئەوە بوو، کە هەموو ئەیالەتەکان و هەرێمەکان یەک بە یەک تێکبشکێنن و بەوەش بە ئەنجامێک بگەن. سەرەتا تەواوی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکەن و پاشان بەرەو شەنگال بەڕێ بکەون، ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بکەن، بەڵام لەسەر بنەمای بەرخۆدانی هەڤاڵان لە زاپ و لە ئاڤاشین بە بنبەست گەیشتن.

بەتایبەتی دوای ئەوەی هەڤاڵان لە چیاڕەش و کۆڕەژارۆ هێرشی پێچەوانەیان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لێدان، لەو هێرشانەدا یادی هەڤاڵی قارەمانی بەنرخ و هێژامان ماهیر مەزڵوم دەکەینەوە، بەو ڕۆحیەت و ورە و ئیرادەی بەرخۆدانەوە هێرشەکان لە دژی دوژمن ئەنجامدران و گورزێکی قورس لە دوژمن درا. دوژمن ئیدی ناچار بوو هەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ خۆی بکات و هەندێک گۆڕانکاری لە پلانەکەیدا بکات، چونکە دوژمن بۆی دەرکەوت لە زاپ و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا وەک ئەو نەخشەیەی پلانی بۆ دانابوو،  لە ماوەیەکی کەمدا نەیتوانی ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و لەبەر ئەوەش ناتوانێت نمایش و شانۆگەریی سیاسی لەسەر بنەمای جەنگ بۆ خۆی دروست بکات. دوژمن لەوە تێگەیشت. بۆ ئەو مەبەستەش پێدەچێت لەسەر دوو مەسەلە بڕیاریان دابێت، پلانێکی نوێیان داناوە.

یەکەم: بۆ ئەوەی بەسەر زەحمەتییەکان و لاوازییەکانیان لە زاپ و هێڵی وەرخەل دا زاڵ ببن، یان بۆ ئەوەی لێی دەربچن، هێرشی سەر زاپ-یان وەرچەرخاند بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای زاپ، واتە هێرشەکەیان فراوانتر کرد. لەگەڵ ئەم فراوانبوونەدا دەیانەوێت لە کێشە و چەقیویی رزگاریان ببێت، ئەوان وایان زانی بە هێرشکردنەکە سەر شاخی جودی دەتوانن گورز لەلایەکی زاپ بدەن و ئەوەش  کاریگەریی دەبێت لەسەر جموجوڵەکانیان لە زاپ. بۆ ئەوەش داگیرکەران شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم و شاخی هەکارییان خستە ناو  پلانەکەیان، ئەوان لە سەرەتادا ئەم پلانەیان هەبوو، بەڵام ویستیان زاپ چارەسەر بکەن و لە دوای ئەوە بە بەرفراوانی هێرش بکەنە سەر هەموو مەتینا، بەڵام لەبەر ئەوەی لە زاپ شکستیان هێنا، تەنها ئەو شوێنانەی، کە وتمان، کردووەتە ئامانج نەک هەموو مەتینا، واتە ئەو شوێنانە، کە لە بەرخۆداندا ڕۆڵیان هەیە کراونەتە ئامانج. بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە کێشە و لاوازی و چەقیویان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا خۆیان ڕزگار بکەن و ئەنجام بەدەست بهێنن.

دووەم، لەئەنجامی ئەو جەنگەی ئێستا لە ئۆکراینادا هەیە بارودۆخێکی قەیراناوی و سیاسیی نوێ دروستبووە. دەوڵەتی تورک، کە دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەیە، دەیەوێت سوود لەو دۆخە وەربگرێت و هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا، چونکە ڕژێمەکانی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت لە تورکیا ڕۆژەڤ و بەرنامەى شەڕ دروست بکەن و لە کەش و هەوای شەڕدا ڕۆژەڤ و ئەجندای سیاسی دروست بکەن و بەم شێوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدەن. ئەوە حساباتی ئەوانە، بەڵام ڕژێم شکست دەهێنێت و بەرەو هەڵوەشان دەڕوات، بەڵام ئەوان دەیانەوێت بە شەڕکردن دژی کورد و بە دژایەتیکردنی کورد و بە شەڕکردن لە دژی پەکەکە ڕۆژەڤێکی سیاسی بۆ خۆیان لە ناو تەپوتۆز و دوکەڵی جەنگدا دروست بکەن و بەم شێوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدەن و بەوە ڕێگە لە لەناوچوون و ڕووخانی خۆیان بگرن.

بەم شێوەیە دەتوانن بەردەوام بن و درێژە بە ڕژێمەکەیان بدەن. ئەمە حساباتی ئەوانە، ئەوان بۆیان دەرکەوت، کە بارودۆخێکی لەو شێوەیە تەنیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بۆیان مەیسەر نابێت، بەو هۆیەشەوە ڕوویان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، بەڵام لەڕۆژئاوای کوردستان هەمان وەڵامیان دەست دەکەوێت. وەڵامێکی وەک وەڵامی زاپ و لە ڕۆژئاوای کوردستان وەردەگرن. ئێستا ئێمە وا تێدەگەین، خۆیان بۆ جموجوڵ لە رۆژئاوای کوردستان خۆیان ئامادەکردووە، بەڵام ئێمە لەو بڕوایەداین، کە جارێکیتر هەرگیز عەفرینی دووەم، یان سەرێکانی و گرێ سپیی دووەم دووبارە نابێتەوە.

ئەم بەرخۆدانە لە سایەی هەڤاڵانی شەهید بەدەستهاتووە

ئێستا وا دیارە دوژمن تورکی داگیرکەری پاکتاوکار، رژێمی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد و دژی بزووتنەوەکەمان لە شەڕێکی گشتی و هەمەلایەنە دەیەوێت خۆی لە هەڵوەشاندنەوە و ڕووخان رزگار بکات، بەڵام ناتوانن ئەم کارە بکەن، ناتوانن ڕێگە لە لەناوچوون و ڕووخانیان بگرن، ئێستا جەنگەکە فراوان بووە، لە بنچینەدا هەوڵ دەدات خۆی لە بە بنبەست گەیشتینان لە زاپ ڕزگار بکات. لە ٢٥ی ئایارەوە لە شەڕی شاخی هەکاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی کێشەی گەورەیان بۆ دروست بووە، من بڕوام وایە ئەوان هەر لە سەرەتادا بۆیان دەرکەوت، کە پلانەکەیان بەم شێوەیە بە ئەنجام ناگات، چونکە ئەمانە هەوڵ دەدەن بە فراوانکردنی ئەو جەنگە خۆیان لەو کێشە و بنبەستە رزگار بکەن، بەڵام بە بەپێچەوانەوە ئەوانی زیاتر خستویانەتە ناو  کێشە و بنبەست.

شانبەشانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس، هەڵۆکانی جەنگی خابووری ساواش مەرەش دەستیپێکرد. هەنگاوێکی نوێ فراوان خرایە بەرنامەی کار و ڕۆژەڤەوە. ئێمە پێمان وایە لەگەڵ سەرهەڵدانی هەڵمەتی جەنگی خابووری شەهید ساواش مەرەش، شکستیان لە زاپ، لە مەتینا، لە ئاڤاشین خێراتر و مسۆگەرتر دەبێت. گەورەترین نیشانەی ئەوەش چالاکی و بەرخۆدانی هەڤاڵانە لە شاخەکانی هەکاری و ئێف ئێم و جودی. ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ لەو ناوچانەکەدا بەردەوامە و ئاماژە بەوە دەکات، کە دوژمن لە پیلانە نوێیەکەیدا سەرناکەوێت و تێکدەشکێت لەم بوارەدا چەندین چالاکیی هەڤاڵان هەبووە و ئێمە وەک فەرماندەیی بە نووسرا هەندێکجار پیرۆزبایمان لە چالاکییەکان کردووە، بەپێی ئەوەى بۆ ئێمە ڕوون بووەتەوە و ئێمە چالاکییە بژاردەکان پیرۆز دەکەین.

بەڵام چەندین چالاکی مانادار و گرنگ بەپێی ڕۆحی ئاپۆیی فیدایی ئەنجامدران، پێویستە مرۆڤ  ئەوانە پیرۆز بکات. لە بنچینەدا، ئەمە بەو شێوەیەیە بەرخۆدانی هەڤاڵان و هەوڵەکانیان بەگشتی لەم کاتەدا بەم شێوەیەیە ڕاستە، کەموکوڕیش هەیە، لاوازیش هەیە. بە دڵنیاییەوە، هەموو شتێک چوار چوار و سەد لە سەد نییە. ئێمە تێدەگەین و دەزانین، بەڵام شێوازی جەنگ و ئەو ڕۆحەی لە جەنگدا پیشان دەدرێت بنەمای سەرکەوتنە، دەکرێت ئەنجامێکی گەورەی لێ بەدەست بێت و لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ڕوونی دەکاتەوە، کە قوڵایی هەڤاڵان هەیە. هەم لە ڕووی ورە و ئیرادە و بوێری و هەم لە ڕووی میتۆدی شەڕ و تاکتیکەوە سەرکەوتن و بەرەوپێشچوون هەیە.

لەم چوارچێوەیەدا من جارێكی تر پیرۆزبایی لەو هەڤاڵانە دەكەم  بەهۆی چالاكییان لەسەر گردی حەكاری. بەتایبەتی لەژێر فەرماندەیی هەڤاڵمان، سیابەند، هێزل، لاشەڕ و سارندا بەرخۆدانیان نۆاند، ئەو چالاكیانەی پێكهاتن جێگای رێز و پێزانینن، هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەو چالاكیەدا رۆڵیان بینی و رەنجیان داوە لەهەموویان پیرۆز دەكەم. بێگۆمان ئەم بەرخۆدانە لەسایەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانەوەیە پێكهاتووە، ئێمە لەبەرامبەر بەبیرەوەریەكانیان ئەو قارەمانانە سەری رێز و نەوازشمان دادەنوێنین. ئەو شەهیدانەمان بەرێز و حۆرمەتەوە بەبیردێنێنەوە و قەرزداری خۆمان لەبەرامبەر بەوان دووبارە دەكەینەوە. ئەو بەرخۆدانەی لەوێدا پێكهات لەسەر ئەم بنەمایەیە كە پیرۆزە. بەرخۆدانی لەگردی ئیف ئیم هەم لە 27ی گۆڵان و هەم لە 30 گۆڵاندا، ئەوەی لەگردی جودی لە 27ی گۆڵاندا بەپێشەنگایەتی هەڤاڵمان نالین فۆرات پێكهات، ئەو شەهیدە بەروومەتانە بەبیردێنیننەوە، لەبەرامبەر بەبیرەوەریەكانیان سەرمان نەوی دەكەین و هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەم بەرخۆدانەدا جێگەیان گرتووە و رەنجیان داوە پیرۆزباییان لێدەكەین. و چاوەڕوانین كە بەرخۆدانەكەیان گەشتر و گەشتر و بەهێزتر ببێ. هیوادارین بەو شێوەیە بەشداربوونی هەڤاڵان لەشەری قورسی گردی ئیف ئیم، گردی حەكاری ئەو بەرخۆدانە پیرۆزەمان لەزاپ و ئاڤاشین و مەتینا و هەرێمەكانی تری مێدیا زیاتر گەش بكە و ببێتە بنەمای سەركەوتنی گەورەتر. لەسەر ئەم بنەمایە، سڵاو و رێزمان ئاراستەی هەڤاڵان دەكەین. ئەم هەڤاڵە نوێیانەی لە 26ی گۆڵانەوە لەوێدا بەشداری بەرخۆدان بوونە، سڵاو دەكەین و بەرخۆدان و سەركەوتنەكەیان پیرۆز دەكەین.

 بەرخۆدانی لەگردی كاركەر پیرۆز دەكەین

هەڤاڵانی هێژا و بەروومەت، لەلایەكی ترەوە بەرخۆدانی لەزاپ لەم كاتەدا زیاتر گەشەی سەند و پێشكەوت. ئێمە ژمارەیەك لەچالاكیەكانمان پیرۆز كرد. بەڵام دۆژمن دوای هەوڵدانێكی ٤٥ رۆژە تازە گەیشتووەتە گردی كاركەر. دوای زەبر و خەسارێكی زۆر گەورە نوێ گەیشتووەتە ئەو شوێنە. بەڵام هەڤاڵانیش لەبەرامبەر بەو هەوڵدانانەی دۆژمن بەراستی بەرخۆدانی زۆر مەزن و بەواتایان نۆاند، چالاكی جیاواز جیاوازیان پێكهێنا هەر لەهەڵكۆتانە سەر، كەمین، هێرشكردن لەسەر دۆژمنیان بەرێوە برد. زەبری قورسیان لەدۆژمن دا. ئەو بەرخۆدانەی لەگردی كاركەر پیرۆز دەكەین.

لەئەشكەوتی برینداران هەر لەسەرەتاوە تا ئێستاكە شەڕێكی قورس و بەرخۆدانیەكی هەڤاڵان هەیە. هەرە دوایی هەڤاڵان هەلیكۆپتەرێكیان خستەخوارەوە. راستە بەفەرمی هەڤاڵان رایاننەگەیاند كە ئەوان لێیانداوە. دەڵێن ئێمە زەبرمان لێوەشاندوە، مەسافەیەكی درێژ چوو و پاشان لەنزیك خەرەگۆلێ دەنگێكی گەورەی لێدەركەوتووە. واتا بەربوویەوە. دەبێ مرۆڤ وەها بڵێ. لەبەر ئەوەش پیرۆزبایی لەهەموو ئەو هەڤاڵانەی لەئەشكەوتی برینداران دەكەین و هیوای بەردەوامی سەركەوتنیەكانیانین. لەو باوەڕەدان كە سەركەوتنی مەزنتر قازانج بكەن و ئەو رۆڵەش بەباشی بگێڕن.

ئەو هەڤاڵانەی لەشەهید شاهین لەتونێلەكانی بەرخۆدان لەشەهید بەرخۆدان لەم رۆژانەی دواییدا سەركەوتنی مەزنیان و سەرەنجڕاكێشیان تۆمار كرد. لە ٢٧ی مانگدا دەستیان بەسەر تەرمی دۆژمندا گرت. پاشان دۆژمنیان خستە كەمینەوە. زەبری قورسیان لەدۆژمن دا. جارێكی تر ئەو هەڤاڵانەی بەشداری ئەو چالاكیانە بوون و هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەهەرێمی شەهید شاهین پیرۆز دەكەین هیوای بەردەوامی لەسەركەوتنەكانیاندا دەخوازین. لەو باوەڕەداین كە ئەوان لەو بەرەیەدا سەركەوتنی گەورەتر تۆمار بكەن.

شەڕەكەمان، شەڕێكی پیرۆزە

لێرەدا هەڤاڵان دەڵێن كە دۆژمن ویستوویەتی سەگەكان رەوانەی تۆنێلەكان بكات، سەگەكانیش نەهاتوون. ئەمە بەو واتایە دێ كە ئێدی سەگەكانیش تێگەیشتوون كە دەوڵەتی تورك ئەوان رەوانەی مردن دەكات. پاشان دەیەوێت سەربازان رەوانە بكات، سەربازەكانیش لەگفتۆگوودان و نایانەوێت وەرن. پاشان چوار كەس ئامادە دەكەن و ملدەنن و دەربازی تونێلەكان دەبن، لەو چوارەش دووانیان لەدەرەوە تونێلەكان رادەوەستن، دووان لەوانەش لەتاشە بەردەكان دەكەونە خوارەوە و دەمرن. هەڤاڵانی هێژا دەبێت مرۆڤ بانگەوازی لەو سەربازانە بكات. ئێوە دەزانن ئەوانیش جارناجارێك بانگەوازی لەهەڤاڵان دەكەن. ئەوەی راستی بێت ئەوەی كە بانگەوازی بكات دەبێت ئێمە بین. مۆڕاڵ و پێگە و شوێن و دۆزی ئێمە لەوانە زۆر بڵندتر و پیرۆزترە. ئەوان بۆ رژێم و دەوڵەتێكی فاشیست شەڕ دەكەن. هاتنە خاكی كوردستان داگیر بكەن و بۆ پارە شەڕ دەكەن. بەڵام ئێمە لەپێناو ئازادی گەلەكەماندا، بۆ ئازادی گەلان، بۆ بەرقەراركردنی دیموكراسی، بۆ نرخە پیرۆزەكانی مرۆڤیایەتی ئێمە شەڕ دەكەین. بۆ داهاتوویەكی رووناك ئێمە شەڕ دەكەین. شەڕەكەمان، شەڕێكی پیرۆزە. ئەوان بۆ پارە و بۆ داگیركردنێكی پیس شەڕ دەكەن. بۆ ئەوەش دەبێت ئێمە بانگەوازی لەوانە بكەین، لەهەر دەرفەتێكدا دەبێت هەڤاڵان بانگەوازیان لێ بكەن و پێیان بڵێن، وەرن تەسلیم ببن. تەسلیمی گەریلا ببن. تۆ كە هاتی بەردەم دەرگای تونێلەكە دەی وەرە تەسلیم ببە. لەم بابەتەدا هەڤاڵان هەندێ وشە و رەستەمان ئامادە كردوە. رەنگە بەرێگەی بێ تێل بگاتە دەستان، كەی بگاتە دەستان ئێوەش دەتوانن لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی لەدۆژمن بكەن. ئەوەی پێویستە بانگەوازی لەدۆژمن بكات و پێ بڵێت وەرە تەسلیم ببە، ئێمەین. ئەو سەربازانە بۆ پارە لەوشوێنانە دەكۆژرێن، تەرمەكانیان لەتاشەبەردەكان بەردەبنەوە. دۆژمن هیچ لەسەر ئەوانەش شتێك ناڵێت. تەنیا خۆیان و باوكەكانیان زەرەر دەكەن. بەهیچ شێوەیەك كەس قسەیەكی ئەوانەش گوێ لێ نابێت. هەندێ جاران بەناچاری ناوی هەندێ لەوانە دەڵێن. لەم بارەیەوە دەبێت ئێمە زیاتر خۆمان ماندوو بكەین و راوەستەیان لەسەر بكەین. لەبەرامبەر بەدۆژمن بە بەرخۆدانی سەربازی، ئایدیۆلۆژیك و سیاسی بەهەموو شێوەیەك تێكۆشان بكەن.

چارەنووسی حكومەت بەو شەڕەی لەهەرێمەكانی پاراستنی مێدیاوە گرێ خواردووە

لەم كاتەدا شەڕەكەمان زیاتر بووەتە شەڕێكی سیاسی و ئایدئۆلۆژیك. بەئەساسی ناوەرۆكی شەرەكەمان بەبێگۆمان شەڕێكی ئایدئۆلۆژی و سیاسیە. دۆژمنیش ئەم شەڕە بۆ بەردەوام كردنی دەسەڵاتداریەتی خۆی بەرێوە دەبات. بۆ ئەوەی ئەنجامێكی سیاسی لێوەربگرێت. واتا كەم زێدە پۆلەتیزەی كردوە. پۆلەتیزە بووە بۆ ئەوەی كاریگەری خۆی رۆژانە لەسەر رۆژئاوای كوردستان، رۆژەڤی توركیا درۆست بكات. ئەوەی ئێستاكە چارەنووسی ئەم حكومەتە دەستنیشان بكات، ئەوشەڕەیە كە لەهەرێمەكانی پاراستنی مێدیا بەرێوە دەچێت. شەڕی زاپ و ئاڤاشین و مەتینایە. واتا كاتێك هەڵبژاردن پێكهات، واتا ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دیاری بكات، پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن نییە، ئەنجامی شەڕی زاپ و ئاڤاشین و زاپە. ئەگەر بەیانی لەرۆژئاواش شەڕێك روو بدات، ئەوا كاریگەری ئەو شەڕەش زیاتر دەبێت. لەسەر ئەو ئەساسەدا شەڕێكی زۆر زێدە پۆلەتیزە كراوە. لەسەر ئەم بنەمایە دەبێت مرۆڤ نزیكی ئەم شەڕە ببێتەوە و خوێندنەوەی بۆ بكات. واتا لایەنی ئایدئۆلۆژیك، چاندی، پسیكۆلۆژیك، سەربازی هەموویان دەبێت بەیەكەوە بەرێوە ببەین. دەبێـت هەڤاڵان زێدەتر ئارگۆمێنتان درۆست بكەن. وەكو نموونە؛ هەموو چالاكیەكانیان ئارشیڤ بكەن. چۆنكە دۆژمن ئینكاریان دەكات و راستیەكان لەكۆمەڵگەكای خۆی دەشارێتەوە. ئەو دۆژمنەی لەكۆمەڵگەكەی خۆی دەترسێت دوورویی لەگەڵ كۆمەڵگەكەی دەكات. ئەو دۆژمنە تەنیا لەگۆڕەپانی شەڕ ترسنوك نییە، لەگۆڕەپانی سیاسیش دا بەگشتی ترسنۆكە. راستیەكان ناتوانێت لەگەڵ گەلەكەیدا، لەگەڵ گەلی توركیادا دابەش بكات و بڵێت. هەموو شتێك دەشارێتەوە. لەبەر ئەوەش هەڤاڵان دەبێت زیاتر چالاكیەكانیان ئارشیڤ بكەن و بەدیمەنیش تۆماریان بكەن. زۆربەی چالاكیەكان لەشەودا ئەنجام دەدەن و لەخەزن كردن و ئارشیڤ كردندا كێشە دەردەكەوێت، كێشە نابێت بەشەویش بێ، با هەڤاڵان ئارشیڤیان بكەن. بەو شێوەیە مرۆڤ هەموو شتێك تۆمار بكات. تەنانەت هەڤاڵانی نێو تونێلەكان با یەكی دوو هەڤاڵ رووداوەكانی رۆژانە بنوسنەوە و ئارشیڤیان بكەن. ئەم شتانە هەموویان دەبنە ماڵی مێژوو. وەكو نموونە، لەم كاتەدا هەڤاڵان لەوەرخەلێ، ئەوانەی لەتونێلی شەڕدا بوون، نەخۆشخانەیەك بوو، نۆ هەڤاڵی لێ بوون، بەڵام كەسیان شەهید نەبوون. بەڵام كاتێك هەڤاڵان دەركەوتن، بینیمان هیچ كام لەو هەڤاڵانە رۆژنڤیس"رووداوەكانیان رۆژیان" نەنووسیووەتەوە. بەو هەڤاڵان وتراوە كە برۆشۆرێك بنوسن. دەبێت كەمێك پێوە سەرقاڵ ببن، یا ئەوەتا تەواویان كردوە. ئەوە لەكاتێكدایە كە دەبێت هەموو شتێكی رۆژانەیان بنوسنەوە. وەكو هەڤاڵانی گردی سور و لەشوێنەكانی تر. واتا ئارشیڤ كردن گرنگە. هەر كارێك پێكدێت، شتێكی مێژووییە. مەرج نییە، ئەو رووداو و كارە، شەهید بوون بێت، خۆی لەخۆیدا ئێمە دەمانەوێت لەو تونێلانەدا ئێدی شەهید نەبین. لەتونێلێكیدا شەهیدبوونیش پێكهات. ئێمە لەسەر ئەوانەش بئاخفین. بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئێدی لەو تونێلانەدا شەهید نەدەین. ئەو بەرخۆدانەی بەرێوە دەچێت، مێژووییە. بۆ ئەوەش دەبێت مێژوو بنوسرێتەوە و ئارشیڤ بكرێت.

ئەم شەڕە، شەڕێك نییە كە لەخۆوە حەزمان لێ بێ

پێش هەر شتێك ئەم شەڕەی ئێستا بەرێوە دەچێت، خۆی لەخۆیدا شەڕێك نییە كە ئێمە حەزمان لێ بێت. رێبازی ئەم شەڕەی بەرێوە دەچێت، نە رێبازی شەڕە. ئێستاكە وەكو نموونە، رۆژئاوای كوردستان دەتوانن لەو رێبازەی لەزاپ و ئاڤاشین و مەتینا و گردی جودی سوود ببینن و خاكە ئازادكراوەكەیان بپارێزن. بۆ هەموو جیهانیش نموونەیەكە. لەبواری تاكیتكدا نموونەیەكی نوێیە. لەبەر ئەوەش ئێمە دەڵێن لەزاپ تەنیا مێژوو نانوسرێتەوە، لەوێدا لەهەمانكاتدا لەمێژووی شەڕدا نوێ بوونەوە هەیە و ئەوەش دەنوسرێتەوە. لەبەر تاكتیك و رێبازی نوێی پاراستن خاكی ئازادكراوە دەپارێرزرێت. ئەمەش زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەش دەبێت هەر شت ئارشیڤ و تۆماری بكرێن.

هەڤاڵانی هێژا، شتێك كە زیاتر هەڤاڵان لەسەری راوەستە بكەن، هەیە. نموونە؛ دیارە كە دۆژمن زیاتر پشت بەبەكارهێنانی گازی كیمیایی ببەستێت. لەهەر تونێلێكدا هەوڵ بدات، ژمارەیەك لەدەرەكان دابخات و لەو دەرگایانی ماون گازی كیمیایی بخاتە نێو تونێلەكانەوە. رەنگە دەزگای پۆمپەشیان هێنابێت و بەو شێوەیە بیانەوێت ئەنجام وەربگرن. لەم بابەتەدا ئەزموونی ساڵی رابردوومان هەیە و ئەمساڵیش دەبێت گەڵكی لێوەربگرن. هەندێك ئامێریش هاتوون، دەبێت لەگەڵ هەڤاڵان هەبن. دەبێت مرۆڤ ئامێرەكانی پاراستن باش بپارێزێت و بەكاریان بهێنێت و رێگە و شوێنی تایبەت بگرێتە بەر. بەمسۆگەری دەبێت ماسكی پارێرێزراو و ئیزۆلەكراو لەگەڵیاندا هەبێ. هەر كەسێك لەهەر شوێنێكی مەترسیدار بێت و ئەوانی دیكەش دەبێت ئامێرەكانی پاراستنیان پێ بێ. ئەوانە زۆر زۆر پێویستن. دەبێت هەڤاڵان گرنگیەكی باش بدەنە ئەو رێ و شوێنانە و لەسەر ئەوانەش بەباشی راوەستە بكەن.

له‌م باره‌وه‌ ده‌بێت هه‌موو كه‌س راوه‌سته‌ له‌سه‌ر شێوه‌ و شێوازه‌كانی پاراستن بكاته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت شه‌ڕی دوژمن بكه‌ین، ئێمه‌ پێشتر ئه‌وه‌مان وت. بۆ نمونه‌، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ له‌ ناو دوژمندا ئاڵۆزی دروست كرد. هه‌رچی زیاتر ماوه‌كه‌ درێژبكاته‌وه‌ هێنده‌ی تر ئاڵۆزی ساز ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ ئامێره‌كانمان له‌ ناوه‌وه‌، پێداویستییه‌كانی ژیانمان، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ به‌ وریاییه‌وه‌ به‌كاربهێنین. پێویسته‌ به‌ پره‌نسیپه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك بكه‌ین، له‌ هه‌موو شتێكدا دیسپلین هه‌بێت. پلان هه‌بێت. پارێزگاری و پاراستنی هه‌ڤاڵان شتێكی سه‌ره‌كییه‌. پێداویستییه‌كانیش پێویسته‌ مرۆڤ به‌ پلان به‌كاریبهێنێت. له‌م باره‌وه‌ ده‌بێت هه‌ر هه‌ڤاڵالێك خۆی به‌ به‌رپرسیار بزانێت، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانده‌یی بیر له‌و شتانه‌ بكاته‌وه‌ و پلان دابنێت.

دەکرێت شه‌ڕی ئێستا به‌ پاراستنی ئاكتیڤ و چالاک  به‌ڕێوه‌ بچێت

پاراستن بێگومان ته‌نیا پاراستنی جه‌سته‌یی نییه‌. له‌ هه‌مان كاتدا پارێزگارییه‌ له‌ هاوڕێیه‌تی، گیانی هاوڕێیه‌تیه‌ واته‌ هه‌م پاراستنی جه‌سته‌یی و هه‌م پاراستنی ژیانی پێكه‌وه‌یی، ژیانی هاوڕێیه‌تی، قوڵكردنه‌وه‌ی ژیانی هاوڕێیه‌تی ئاپۆییه‌. له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌دا پاراستن و قوڵبوونه‌وه‌ پێویسته‌. ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ ئێوه‌ له‌ ناو خۆتاندا گیانی هاوڕێیه‌تی قوڵبكه‌نه‌وه‌، چه‌نده‌ ئێوه‌ ته‌با و فه‌رمانده‌ییه‌كی یه‌كده‌ست بن قوڵایی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ به‌هێزتر ده‌بێت. ئه‌وه‌نده‌ش ئێوه‌ زیانی گیانی كه‌م و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ستده‌هێنن. ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ كه‌مترین زیانی گیانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنین. له‌م باره‌وه‌ له‌ شه‌ڕی شاخی هه‌كاری یه‌ك له‌ دوای یه‌ك زیانی گیانی هاتنه‌ ئاراوه‌. زیانی گیانی شه‌ڕن. به‌ڵام پێویسته‌ هه‌ڤاڵان وریابن. زیانی شه‌ڕیش ده‌بێت كه‌م بن. شه‌ڕی ئێستا به‌ پاراستنی ئاكتیڤ ده‌توانرێت به‌ڕێوه‌ ببرێت. ئه‌وه‌ راسته‌. له‌ پاراستنی ئاكتیڤدا هه‌ڤاڵان ده‌چنه‌ سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن. ئه‌وه‌ شتێكی زۆر زۆر گرنگه‌. به‌تایبه‌تی له‌م باره‌وه‌ هه‌م له‌ شاخی ئێف ئێم و هه‌م له‌ شاخی كاركه‌ر هه‌ڤاڵانی ژن، جه‌نگاوه‌رانی یه‌ژه‌ئاستار زیاتر هاتنه‌ پێشه‌وه‌. له‌هه‌موو شوێنێك ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ رۆڵ ده‌گێڕن، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ هێنده‌ زیاتر هاتنه‌ پێشه‌وه‌. ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی سڵاو له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌ژه‌ئاستار ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. له‌ شه‌ڕدا هێرشبه‌ری پێویسته‌. ده‌بێت مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌ دوژمن بدات و بێگومان هێرش بكات. به‌ڵام ده‌بێت هێرشه‌كه‌ به‌ شاره‌زایی ئه‌نجام بدرێت. یاخود به‌ شێوه‌ی پرۆفیشناڵ بێت. ئه‌مه‌ به‌ چ واتایه‌كه‌: پێویسته‌ زیانی گیانی نه‌بێت. نه‌ك خۆی بكاته‌ ئامانج و هێرش بكات. خۆت مه‌كه‌ره‌ ئامانج و هێرشه‌كه‌ سه‌ربخه‌. وه‌ستایی ئه‌مه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ وه‌ستایه‌تی له‌مه‌دایه‌. زانا بوونه‌، جوڵانه‌وه‌ی ژیرانه‌یه‌، قوڵبوونه‌وه‌ له‌ تاكتیك به‌م جۆره‌یه‌. پێویسته‌ هه‌ڤاڵانی هێژا خۆیان بپارێزن و پاراستنی ئاكتیڤ بكه‌ن. رۆژانی رابردوو به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی پاراستنی ئاكتیڤ شه‌ڕی هه‌ڤاڵان به‌هێزتر بوو. من له‌و بڕوایه‌دام كه‌ كاریگه‌ری ئه‌مه‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ زۆر كاریگه‌ره‌.

له‌سه‌ر دوو شت پێویسته‌ مرۆڤ زۆر زۆر وریا بێت. یه‌ك، داهێنه‌ری له‌ تاكتیك. واته‌ ژیرانه‌، پشوودرێژانه‌، به‌ وردی، به‌ پلان بجوڵێته‌وه‌. ئه‌مه‌ گرینگه‌. له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ده‌بێت له‌سه‌ر تاكتیك و شێوازه‌كان به‌ وریاییه‌وه‌ راوه‌سته‌ بكات. به‌ شێوازی شه‌ڕی پاراستنی ئه‌كتیف قوڵبوونه‌وه‌ی تاكتیك هه‌بێت. بابه‌تی دووه‌میش، دوولایه‌نی هه‌یه‌. به‌ره‌وپێشبردنی شه‌ڕی گه‌ڕۆك. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گیانی هێرشبه‌ری، پاراستنی ئاكتیڤ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی تیمی گه‌ڕۆكه‌. له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ پاره‌كه‌ وانه‌ فێر ببین. بۆنمونه‌ پاره‌كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا زۆر كه‌موكورتی هه‌بوون. هه‌ڤاڵانی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان وه‌ك ده‌خواسترا له‌ باره‌ شاراوه‌بوونه‌وه‌ وریا نه‌بوون، به‌ ئاشكرا ده‌جوڵانه‌وه‌ و ده‌كرانه‌ ئامانج. ئێستا ده‌بێت به‌م جۆره‌ نه‌بێت. واته‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كه‌ ده‌بێت زۆر به‌ شاراوه‌ییه‌وه‌ بجوڵێنه‌وه‌، وه‌ك تارمایی بن. كتوپڕ ده‌ركه‌ون، له‌ دوژمن بده‌ن به‌ خێرایی له‌ناوی ببه‌ن، خۆیان ون بكه‌نه‌وه‌. وه‌ك جوڵه‌ی هه‌وره‌ بروسكه‌ بجوڵێنه‌وه‌. له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڤاڵان هه‌ندێك چالاكی نمونه‌ییان ئه‌نجام دا. ئه‌و شێوازه‌ ده‌بێت به‌رده‌وامی پێبدرێت. واته‌ له‌ شه‌ڕی تیمدا قوڵبوونه‌وه‌ هه‌بێت. له‌م باره‌وه‌ پێویسته‌ هه‌رێمی مه‌تینا به‌ ته‌واوه‌تی بكه‌وێته‌ ناو شه‌ڕه‌وه‌. نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاخی هه‌كاری شه‌ڕ بكات. نا پێویست ناكات من شوێن و پێگه‌كان بڵێم، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پشتیوانی له‌ شاخی هه‌كاری بكات، یاخود هاوكاری بكات، به‌ ته‌نیای نه‌هێڵیت، پێویسته‌ فه‌رمانده‌یی ئه‌و شوێنه‌ له‌ جوڵه‌دا بێت. هه‌مان شت بۆ شاخه‌كانی جودی، ئێف ئێم و ناوچه‌كانی تریش پێویسته‌. واته‌ هه‌ڤاڵان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌رم پێویسته‌ سه‌یر نه‌كه‌ن. هه‌مان شت بۆ زاپ و به‌ تایبه‌تیش بۆ ئاڤاشین پێویسته‌. له‌ ئاڤاشین هه‌ندێك چالاكی هه‌بوون له‌ هێڵی پشته‌وه‌. ده‌بێت زیاتر گه‌ش ببنه‌وه‌. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بێت هه‌موو كه‌س به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت. له‌ بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕ بووه‌ته‌ شه‌ڕی ته‌واوی بادینان. واته‌ هه‌فتانین و گاره‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ نین. ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش له‌ هه‌مان چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رخودانه‌دا ده‌بینین. ده‌بێت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش به‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، بجوڵێنه‌وه‌. له‌م بابه‌ته‌دا شتێكی تر كه‌ پێویسته‌ سه‌رنجی بدرێته‌، له‌سه‌ره‌وه‌ش وتران. واته‌ له‌ شه‌ڕی تونێله‌كاندا وانه‌ له‌ ئه‌زمونی پاره‌كه‌ ده‌ربهێنرێت. هه‌ڤاڵان به‌ هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. رێوشوێنه‌كان به‌هێزتر بكرێن. له‌م باره‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوڕه‌ ژارۆ هه‌ندێك كه‌موكوڕی روویاندا. دیار له‌ فه‌رمانده‌یی باڵادا دواكه‌وتن هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. پێویست بوو له‌ كاتی خۆیدا رێوشوێن بگیرانایه‌ به‌ر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان ده‌یانزانی كه‌ ئه‌و شوێنه‌ چۆنه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌یانتوانی رێوشوێن بگرنه‌به‌ر. له‌م باره‌وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌هید تۆڵهه‌ڵدان به‌رخودانێكی مێژوویی دروست بوو. سڵاو له‌ هه‌موو به‌رخودێره‌كان ده‌كه‌ین و شه‌هیدانی قاره‌مان له‌ كه‌سایه‌تی هاوڕێ چیا ئامه‌د، رۆژبین ئاگری سه‌رحه‌د به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌. ئێمه‌ تێگه‌یشتین كه‌ بۆچی هه‌ندێك لاوازی روویاندا و شه‌هیدبوون روویدا. ئه‌مه‌ روانینی ئێمه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕی سه‌ر زه‌وی و شه‌ڕی تونێل پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌. یا خود شوێنه‌ ستراتیژه‌كان له‌ ئاستێكی پێویستدا دروست كراوه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ شێوه‌ و شێوازی راست به‌كاربهێنین ئێمه‌ ده‌توانین به‌ بێ زیانی گیانی به‌رده‌وام بین. به‌ڵام شوێنه‌ لاوازه‌كان مرۆڤ ده‌توانێت له‌ كاتی خۆیدا رێوشوێن بگرێته‌به‌ر، مرۆڤ به‌ ده‌ستپێشخه‌ی بجوڵێته‌وه‌. ئه‌وه‌ پێویسته‌. بێگومان له‌ شه‌ڕدا كاتێك مرۆڤ كه‌موكورتی بكات، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مرۆڤ زیانی گیانیش بدات. من له‌و بڕوایه‌دام كه‌ هه‌موو هه‌ڤاڵان وانه‌یان وه‌رگرتووه‌. پێویسته‌ مرۆڤ زیاتر له‌سه‌ر راوه‌سته‌ بكات. ئێمه‌ هه‌م شه‌ڕی تونێله‌كان، هه‌م شه‌ڕی سه‌ر زه‌وی به‌ فراوانی، به‌ قوڵایی به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین، به‌ شاره‌زاییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌یده‌به‌ین. له‌و شێوازانه‌دا قوڵبوونه‌وه‌ دروست بێت، ئێمه‌ به‌ بێ زیانی گیانی، یان به‌ زیانی گیانی زۆر كه‌م ده‌توانین گورزی دژوار له‌ دوژمن بده‌ین.

رێبه‌ر ئاپۆ ٢٤ ساڵه‌ خۆڕاگری ده‌كات

هه‌ڤالانی به‌نرخ، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش وتمان شتێك كه‌ ئێستا هه‌ڤاڵان هه‌رگیز له‌ بیری نه‌كه‌ن ئه‌مه‌یه‌، ئه‌مه‌ شه‌ڕێكی مێژووییه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م شه‌ڕه‌دا وه‌ڵام به‌ هاوڕێیانی شه‌هید بده‌ینه‌وه‌. بۆ چاوه‌ڕوانییه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ ببینه‌ وه‌لام. رێبه‌ر ئاپۆ به‌ هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌ ٢٤ ساڵه‌ خۆڕاگری ده‌كات و چاوی له‌ ئێمه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌بینه‌ وه‌ڵام. ئێمه‌ ده‌بینه‌ وه‌ڵام بۆ هیواكانی گه‌له‌كه‌مان، هیواكانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و هیواكانی دایكانی كوردستان. ئه‌ركی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌. له‌به‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌بێت ئێمه‌ خۆڕاگری بكه‌ین، شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام خۆمان و هه‌ڤاڵانمان بپارێزین. نه‌ك خۆمان بكه‌ینه‌ ئامانج. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌وین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ قاڵبوونه‌وه‌ له‌ تاكتیك، وردبوونه‌وه‌، به‌ره‌وپێشچوون بێته‌ ئاراوه‌. ئێمه‌ ئه‌و تاكتیكانه‌ی لێره‌ ده‌یانگرینه‌به‌ر، یاخود ئه‌و تاكتیكانه‌ی ئێستا له‌ ئاڤاشین، زاپ، مه‌تینا ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ هه‌موو كه‌س به‌رهه‌مه‌. یاخود هه‌موو كه‌س ده‌توانێت سودی لێوه‌ربگرێت. ئێوه‌ رۆڵتان ده‌بێت كه‌ ته‌واوی خه‌ڵكی بنده‌ست سودی لێوه‌ربگرن. ئێوه‌ رۆڵێكی جیهانی و گه‌ردوونیتان ده‌بێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، بۆ خه‌ڵكان بنده‌ست رۆڵی گرنگتان ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت به‌ وه‌ستایانه‌ی به‌ره‌وپێشی ببه‌ن. ئێمه‌ به‌ پشوودرێژییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین، به‌ ژیرانه‌، به‌ قوڵبوونه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان به‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ له‌ تاكتیكدا ده‌وڵه‌مه‌ندی، قوڵبوونه‌وه‌ به‌ره‌و پێش ببه‌ن له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌ پێشه‌نگایه‌تی به‌رخودێرانی زاپن مه‌تینا، شاخی جودی و ئاڤاشین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ دێته‌ ئاراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڤاڵان ده‌بێت زۆر به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن. دوژمن به‌ بچوك نه‌بینن، به‌ گه‌وره‌شی مه‌بینین. هه‌موو هه‌ڤاڵێك ده‌بێت رۆڵی خۆی بگێڕێت. خاوه‌نداری له‌ به‌رپرسیارێتی شۆڕشگێڕی خۆی بكات. راسته‌، پێویسته‌ فه‌رمانده‌كانیش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیار بن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌ڤاڵێك له‌و گۆڕه‌پانانه‌ شه‌ڕ ده‌كات ئه‌ویش به‌رپرسیاره‌. ده‌بێت هه‌موو كه‌س له‌م رووه‌وه‌ فیداكاری پێویست، به‌رپرسیارێتی پێویست بگرێته‌به‌ر و له‌م سه‌رده‌مه‌ مێژووییه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ سه‌ركه‌وتنێكی نوێ شاد ببێت، گه‌له‌كه‌شمان له‌سه‌ر خاكی پیرۆز به‌ ئازادی بتوانێت بژیت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌ له‌م سته‌مكارییه‌ی تورانیه‌كان، له‌ سته‌مكاری ئیتحاد ته‌ره‌قی رزگاریان ببێت، پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك رۆڵی خۆی بگێڕێت. ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ له‌م باره‌وه‌ خاوه‌نی به‌رپرسیارین، ئاگاداری ئه‌وه‌شن. ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، رۆڵی پێویست ده‌گێڕن و به‌م جۆره‌ سه‌رده‌كه‌ون. ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌ڵێین، 'بژی بژی به‌رخودانی زاپ، ئاڤاشین'، 'بژی بژی به‌رخودانی مه‌تینا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی'، بژی بژی به‌رخودانی گه‌ریلا'، بژی بژی به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان'، 'بژی بژی سه‌رۆك ئاپۆ'.

ژ.ت / ح.خ / هـ.ب