قەرەیلان: پێویستە لە دژی هێرشەکان رێکخستنی خۆپاراستن ئەنجام بدرێت -١-

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە دژی هێرشی سوپای تورک بۆ سەر سەعید حەسەن فەرماندەی یەبەشە هەڵوێستی پیشاندا و وتی: پێویستە گەلی کورد و خەڵکی ناوچەکە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا سیخوڕی ناوخۆیی پاک بکەنەوە و بەرگری لە خۆیان بکەن.

موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دەربارەی گۆشەگیریی رەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال، بۆ ڕادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد.

قەرەیلان ڕایگەیاند، کە سیستمەکەی ئیمڕاڵی بووەتە سیستەمێک کە لە سەرتاسەری تورکیا بەڕێوەدەبرێت و وتی، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەدا خاوەنی هیچ ڕەوشت و پێوەرێک نییە.

قەرەیلان تیرۆرکردنی فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەنی بە "هێرشی تیرۆریستی" ی تورک وەسفکرد و وتی " تۆڵەی دەکرێتەوە و خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ ناڕوات."

قەرەیلان راشیگەیاند، کە پەکەکە هەمیشە پشتیوانی لە گەلی ئێزدی دەکات.

تەواوی قسەکانی قەرەیلان بەو شێوەیەیە:

گۆشەگیریی تووند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. ئێوە دەربارەی سیستمی ئیمرالی و بەردەوامیی گۆشەگیریی بۆچونتان چییە؟

ئەمڕۆ لە کوردستان سیاسەتێکی شەڕی تایبەتی فاشیستی لەسەر گەلەکەمان و گەلانی تورکیا هەیە. دەیانەوێت سیاسەتی جینۆساید بەسەر گەلی کورددا بسەپێنن. ڕاستی ئەم شەڕە ،بە باشترین شێوە دەتوانرێت لە سیستەمی ئیمڕاڵی تێبگرین. واتە سیستمی ئیمرالی گۆشەگیرییەکی ئاسایی نییە، سیستەمی ئیمڕاڵی سیستمێکی جەنگی دەروونییە کە سیاسەتی خۆبەدەستەوەدان و کۆمەڵکوژژیە. ئەگەر مرۆڤ گرنگی بەو سیستمە بدات کە لەوێ جێبەجێ دەکرێت، ئەوا وردە وردە لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بڵاودەبێتەوە و لەوێوە لە سەرانسەری کوردستان و تورکیا بڵاو دەبێتەوە و جێبەجێ دەکرێت. واتە ئەم سیستەمە بۆتە سیستەمێک بۆ هەموو تورکیا. بێگومان مرۆڤ ناتوانێت قسە لەسەر یاسا بکات، نە دەوڵەتی تورک و نە یاسا جیهانیەکان، هیچ ڕەوشتێک نییە. هیچ پێوەرێک نیە. بە ئەنقەست ئەنجام دەرێت، فشار و خۆبەدەستەوەدانە. ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەکرێت.

سیاسەتی دیموکراتی لە تورکیا و کوردستان ئەم سیاسەتەی دەسەڵات دەبینێت، لەم دواییانەدا نوێنەرانی سیاسەتی دیموکراتی قسەیان کرد و دەیانەوێت گۆشەگیری لاببرێت، چونکە ئەوەشیان بینیوە کە هەتا گۆشەگیری بەردەوام بێت، دێموکراسی لە تورکیا گەشە ناکات، یاسا جێبەجێ ناکرێت و سەقامگیریی نامێنێت. هەموو کەس ئاگاداری ئەم ڕاستییەیە. بۆیە لە تورکیا هەر کەسێک کە خوازیاری دێموکراسی و مافی مرۆڤ بێت، هەروەها ئەوانەی دەیانەوێ یاسا جێبەجێ بکرێت، دەبێت سەرەتا لە بەرامبەر سیستمی ئیمڕاڵی بوەستنەوە. ئەگەر سیستمی ئیمرالی هەڵنەوەشێنرێت و بنبڕ نەکرێت، ئەوا تورکیا لەناو ئەم سیستەمەدا دەمێنێتەوە. لە دۆخێکی وەهادا دیموکراسی و سەقامگیری نایەت بۆ تورکیا. چونکە ئەم سیستمە دوژمنی کوردە، سیستەمێکی شەڕی تایبەتە و دەیەوێت قڕکردن ئەنجام بدات. بۆیە پێویستە هەموو کەس دژایەتی ئەمە بکات.

ماوەی ٢٦٩ ڕۆژە هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا لە مانگرتن لە خواردندان. هەروەها لە مەخمور و لاڤریۆ بەرخۆدان هەیە و مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. سڵاو لەم بەرخۆدانانە دەکەم. بەرخۆدانی ئەوان بە نرخە. ئێستا لە کوردستان شەڕ هەیە و هەندێک رووداوی گەرم هەیە. بەڵام نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت کە لە پشت هەموو ئەو شتانە سیستمی ئیمرالی هەیە. واتە ئەگەر بمانەوێت ڕێگری لە سیاسەتی فاشیست و قڕکردنی تورکیا بکەین، دەبێت لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بجەنگین. لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشان بەردەوامە، بەڵام کەمە. خەڵکی ئێمە لە دەرەوەی وڵات، خۆبەخشە دیموکراتییەکان لە دژی ئەم سیستەمە، دەبێت زیاتر بەرپرسیار بن و بە شێوازی جیاواز پەرە بە تێکۆشان بدەن. چونکە تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیریی ئیمرالی و داخوازی ئازادکردنی ڕێبەری ئاپۆش ئازادکردنی گەلان و دیموکراتیزەکردنی تورکیایە.

لە١٧ و ١٨ی ئابدا دوو هێرش کرایە سەر شەنگال. فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەن، ٥ شەڕڤانی یەبەشە و ٤ هاوڵاتی لەو هێرشانەدا شەهید بوون کە ناوەندی شار و نەخۆشخانەکەی کردە ئامانج. ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانە چیە؟ دەبێت مرۆڤ لەو هێرشانە چی تێبگات؟

پێش هەموو شتێک یادی ئەو پیاوە بەنرخە و فەرماندە سەربەرز و ڕێبەری شەنگال، هەڤاڵ سەعید حەسەن دەکەینەوە. لە کەسایەتی ئەودا یادی هەموو ئەو شۆڕشگێڕانە دەکەینەوە کە بە هێرشی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون. ئەوان شەهیدی شۆڕشی کوردستانن، شەهیدانی ئازادی و دێموکراسین. هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی شەهیدانمان دەکەم و سەرەخۆشی لە خەڵکی ئێزدی و سوننە و عەرەبی شەنگال دەکەم. ئەم هێرشەی دوژمن قبوڵ ناکرێت. ئەمە هێرشێکی نائەخلاقی و ترسنوکانەیە. ئەو هێرشە هێرشێکی تیرۆریستییە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە. من بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەم. ئەم هێرشەی کە دەکرێتە سەر نەخۆشخانە و سەر گەلەکەمان کە لە شەڕدا نین، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. بێگومان ئەمە تاوانە، دەوڵەتی تورک بەو هەنگاوە تیرۆریستییانە تاوانێکی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامداوە، بەڵام ئێمە دەازانین ئەم هێرشە بۆیان ناچێتە سەر و تۆڵەی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە،

سەعید حەسەن بەهەوڵ و کۆششێکی زۆرەوە سەرکردایەتی گەلەکەی کرد. لە بواری سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیدا لە دژی زوڵم و ستەم شەڕی کردووە و ساڵانێک خزمەتی بە گەل کردووە بۆ پاراستنی گەلی ئێزدیمان لە شەنگال. ئەو سەرکردەی خەڵکی شەنگالە. لە ساڵی ٢٠١٤دا رۆڵی زۆری لە دژی فەرمانەکە بینی و لەو ٣ – ٤ کەسەیە لە لە سەرەتادا تێکۆشانیان کرد. ١٢ شۆڕشگێڕ کە لەو کاتەدا ڕوویان لە شەنگال کرد، توانیان لەگەڵ سەعید حەسەن لەوێ نیشتەجێ بن. سەعید حەسەن ئەو کەسەیە کەپشتیوانی کردوون و ڕێگەیان نیشانداوە. هەروەها کاتێک هەموو گەلی ئێمە لە چیاکانی شەنگال کۆبوونەوە و بەرەو رۆژئاوا دەرویشتن.، گەر هەموویان بەرەو ڕۆژئاوا بچونایە، گەڕانەوە زەحمەت دەبوو.

لەو کاتەدا سەعید حەسەن بە گەلەکەمانی وت کە قوربانی بەدەن و لە شەنگال بمێننەوە و شەنگال بپارێزن. ڕۆیشت، متمانەی بۆ خێزان و هۆز و دەوروبەری دروست کرد، پاشان کامپی سەردەشت دامەزرا و لە بەرخۆدانیدا مایەوە. بەخێزان و هۆز و خزم و منداڵەکانیان، هەموو بارێکی هەڵگرت. هەڤاڵ بێریڤانیش لەو خێزانە بوو و دواتر شەهید بوو. واتە سەعید حەسەن بەهایە. هیچ پەیوەندیەکی بە مرۆڤایەتیەوە نییە کە کەسێکی بەم شێوەیە بکرێتە ئامانج.

شەهیدکردنی هەڤاڵ سەعید زیانێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و کۆمەڵگای ئێزدی. هەروەک پێشتر هێرشیان کردە سەر هەڤاڵ مام زەکی و فەرماندە زەردەشت، ئێستا هێرشیان کردووەتە سەر سەعید حەسەن. ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی ڕێبەران و فەرماندەکانی خەڵکی ئێزدییە و بەو شێوەیە دەیانەوێت وەک پێش ساڵی ٢٠١٤ خەڵکی ئێزدیمان بە کۆیلە بکەن. دەیانەوێت سیستەمەکەی بەرلە ساڵی ٢٠١٤ بەسەر خەڵکی ئێزدیماندا بسەپێنن، بەڵام خەڵکی ئێزدیمان لەگەڵ سەرکردەکانیانن و ئەو سیستمە قبوڵ ناکەن.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هێرشی ئایدیۆلۆژییە. دوو لایەنیان هەیە: یەکەم، هێرش دەکەنە سەر چونکە شەنگال ئێزدییە. لەبیرمان نەچێت کە زۆربەی ئەو ٧٤ فەرمانەی لەسەر خەڵکی ئێزدیمان ئەنجامدراوە، لەلایەن تورک و عوسمانییەکانەوە ئەنجامدراون. ئێستا ئەردۆغان دەیەوێت ئەوەی پێش خۆی نەیانتوانی تەواو بکات تەواوی بکات. واتە هێرشکردن بەو شێوەیە ئایدیۆلۆژییە. لە لایەکی دیکەوە خەڵکی ئێزدیمان لە شەنگال ئێستا دەیانەوێت بە ئازادی بژین، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هێڵی ئازادی تێدەکۆشن و بۆیەش دەکرێنە ئامانج.

ف.ق