موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وڵامی پرسیارەکانی رادیۆی دەنگی وڵاتی دایەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیر هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی "یڵدرم"دا شەڕێکی دەروونیش بەڕێوەدەبات، ئامانجیان لەو شەڕە دەروونییە تایبەتە چییە؟
لەم قۆناغەدا سەربازانی دەوڵەتی تورک زیاتر لە ئۆپراسیۆن، لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەریلا ئۆپراسیۆنی دەروونی بەڕێوەدەبەن. زۆرێک لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بۆ یارمەتیدان و بواررەخساندنی ئۆپراسیۆنە سایکۆلۆژی و دەروونییەکان ئەنجام دەدەن. ئەمڕۆ زیاتر قورساییان خستووەتە سەر ئۆپراسیۆنە دەرونییەکان و پڕوپاگەندە لەسەر بنەمای درۆ ئەنجام دەدەن. بەو شێوەیە ئەوەى خۆیان دەیانەوێت بەسەر گەل و رای گشتیدا دەیسەپێنن. ئەگەر لە شوێنێکدا ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجام دابێت، ١٠ هێندەی ئەو ئۆپراسیۆنە دەیانەوێت کاریگەریی دەروونی و سایکۆلۆژی دروست بکەن. ئەوان سیستمی پڕوپاگەندەیان هەیە. سەدان تەلەفزیۆن و رۆژنامەیان هەیە. لەبەر ئەوەش قورساییان خستووەتە سەر شەڕی سایکۆلۆژی. ئەوەى کە نییە، یان رووی نەداوە، وەک ئەوەى هەبووە و هەیە نیشان دەدەن. ئەوەشی هەیە و روویداوە، وەک ئەوەى نەبووبێت و نییە نیشانی دەدەن.
ئامانجیان چییە؟
دەیانەوێت بڵێن، 'کۆتاییمان بە گەریلا هێناوە، پەکەکەمان پاکتاو کردووە، ئێمە لەوانەدا سەرکەوتو بووین، من هەڕەشەى سەر تورکیام لە ناوبرد'. بەو شێوەیە دەیانەوێت رۆحی نەتەوەپەرەستی و نەژادپەرەستی لە ناو گەلی تورکیادا بەهێز بکەن و شۆڤێنیزم زیاد بکەن. بەو شێوەیە دەیانەوێـ تەمەنی خۆیان درێژ بکەنەوە. ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە. لەبەر ئەوەش بە پلان و بەرنامە چالاکییەکانی گەریلا دەشارنەوە و رێگا نادەن لە میدیا و راگەیاندنەکاندا بڵاوبێتەوە و رای گشتی لێ ئاگادار بێت.
نایانەوێت رایبگەیەنن، کە گەریلا لە شوێنێکدا چالاکیی کردووە و ئەوە هەرگیز بڵاوناکەنەوە. بۆ نمونە لە دوایین چالاکییەدا ٢ گەریلایی فیداییمان لە ئەسکەندەروون چالاکییان ئەنجامدا. پێش ئەوەش لە پەیاس لە خاڵی پشکنینیان دابوو، چوونە ناوەندی ئەسکەندەرون، لە ناو شاردا چالاکییان ئەنجامدا. بەڵام ئەوان چالاکییەکەیان بە پێچەوانە نیشان دا و رایانگەیاند، 'ئەوان خواستویانە چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام ئێمە رێمان لێگرتوون'. هەر خۆی هەڤاڵە فیداییەکانمان لە پەیاس شەڕیان کردبوو و لەوێوە خۆیان گەیاندبووە ناوەندی شاری ئەسکەندەروون و چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام وای نیشان دەدەن، کە چالاکی نەکراوە، بەڵام ئەوە روونە کە چالاکی ئەنجامدراوە. ئەوان هەموو کات دەیانەوێت بڵێن، 'ئێمە سەرکەوتین'. لەلایەکەوە گەریلا وەک تێکشکاو و لە لێواری پەرتەوازەیەدا نیشان دەدەن و لەلایەکی ترەوە خۆیان وەکو سەرکەوتو نیشان دەدەن، بەڵام هەڤاڵ هارون و هەڤاڵ زنار لە ئەسکەندەرون چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام ئەوان دەیانەوێت ئەوە پێچەوانە نیشان بدەن.
لە ١١ی ئەیلولیشدا لە ئۆپراسیۆن دا، چالاکیی هەڤاڵ عەگید جڤیان، جانفەدا و هەبوون هەبوو و چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامدا. دەستەى بەڕێوەبەریی ئۆپراسیۆنەکەیان لە ناوبرد. زانیاریی روون و مسۆگەرمان بە دەست گەیشتووە. ئەفسەرێکی باڵا و زیاتر لە ١٠ ئەفسەری پسپۆڕ و سەربازێک لەو چالاکییەی هەڤاڵانماندا کوژراون، بەڵام ئەوان ئەوەیان ئاشکرا نەکردوە و رایانگەیاندووە. تاوەکو ئێستاش دانیان بەوەدا نەناوە. لەبارەی ئەو چالاکییەوە دەڵێن، تەنها ٢ سەرباز کوژراون. کوژرانی ئەفسەرە باڵاکە و ئەفسەرە پسپۆڕەکانیان شاردەوە. ئەو رژێمە بەو شێوەیەیە، لە دژی ئێمە شەڕێکی سایکۆلۆژی بەڕێوەدەبات. دەیانەوێت بەرەوپێشچوونەکان، سەرکەوتن و هێزی گەریلا بشارنەوە.
بۆ نمونە لە ئامانۆس ئەو هەموو هەڤاڵە هەیە، بەڵام وا پڕوپاگەندە دەکەن، کە گوایە ئامانۆس گەریلای تیادا نەماوە. سەرباری ئەو پڕوپاگەندانەشیان، هێشتا لە هەر ئامانۆس بەردەوامن لە ئەنجامادانی ئۆپراسیۆنەکانیان. ئەگەر لە ئامانۆس گەریلا نەماوە، ئەی بۆ ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن؟ دەڵێن، "لە سوریاوە گەریلا هاتووە، ئێمە لە دژی ئەوان ئۆپراسیۆن دەکەین"، بەڵام ئەوە راستیی نییە. درۆی نوێ بە درۆ تازەکانیان زیاد دەکەن.
ئۆپراسیۆن لە گلیداخی سەرحەد و شەڕ لە حەفتانین لاپەڕەیەکی رەشە بۆ سیستمی داگیرکەری دەوڵەتی تورک. زانیاری لەبارەى راستیی شەڕی حەفتانینەوە بە رای گشتی نادرێت. بۆ ماوەى ٢٥ رۆژ لە گلیداخ ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا، بەڵام لەبارەی ئەو ئۆپراسیۆنەوە هیچ زانیارییەک بە رای گشتی نەدرا.
بۆ.؟
لەوێ گورزیان لێدرا. لەوێ گەریلایەکیش بریندار نەبوو. لەو ئۆپراسیۆنە ٢٥ رۆژییەدا ١١ رۆژیان شەڕ روویدا. سوپای تورک ئیها و سیها و فڕۆکەى جەنگی و کۆپتەری کۆبرا و هەموو توانا و تەکنیکی خۆی بەکار هێنا، بەڵام لە کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەدا هیچ شتێک لە یەک گەریلاش نەهات. گەریلاش لە ژمارەیەکی زۆر سەربازیاندا، چوونە سەر تەرمی سەربازەکانیان و دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرت. گەریلا بە شێوەیەکی سەرکەوتو لەو ئۆپراسیۆنەدا دەرکەوت. بەڵام ئەوە لە رای گشتی دەشارنەوە و باسی ناکەن. لەبەر ئەوەش کەس نازانێت لەوێ چەند لە سەربازەکانیان کوژراون.
گەریلاکانی کوردستان هەموو رۆژێک لە حەفتانین چالاکی ئەنجام دەدەن، بەڵام دەوڵەت باسی کوژراوەکانی خۆی ناکات....
راستە، هەڤاڵان لە حەفتانین ڤیدیۆ و دیمەنی هەندێک لە چالاکییەکانیان تۆمار دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، لە دیمەنی چالاکییەکاندا هەموو شتێک روون و ئاشکرا دەبینرێت، لە سەنگەرێکدا ٥ بۆ ٦ سەرباز هەیە، گەریلا ئەو سەنگەرە تێکدەشکێنێت و هیچی لێ نامێنێتەوە. دیمەنی ئەو چالاکییانە بڵاودەکرێنەوە، بەڵام لەبارەی ئەو چالاکییانەوە هیچ لێدوان و راگەیاندراوێک بڵاوناکەنەوە. هیچ کەس ناپرسێت، ئەوە بەڵگە هەیە، کوا ئەو سەربازە کوژراوانە لە کوێن. ئەو دەوڵەتە ئیدی سوود و کەڵکی نەماوە، بۆیە پێداگری لەسەر درۆکانی دەکات. درۆکانی خۆیان وەک شتی راست بە خەڵک نیشان دەدەن. پێش ئاکەپە دەوڵەت بەو شێوەیە نەبوو. پێش ئاکەپە کاتێک لە دوژمن دەدرا، دەست بەسەر چەکدا دەگیرا، بە بەرچاوی هەموانەوە کاتێک چالاکی ئەنجامدەدرا، هیچ نەبوایە دەیانوت، چالاکی کراوە. بێگومان وەک ئەوەی کە روویداوە باسان نەدەکرد، بەڵام هەر کەمێک باسی چالاکییەکەیان دەکرد. بەڵام ئێستا مرۆڤ هەر چیەک بکات هەر باسی ناکەن. دەڵێن، "ئەو چالاکییە خزمەت بە رێکخستن دەکات" بۆیە نکۆڵیی لێدەکەن و باسی ناکەن.
سەرنج بدەن، نەک تەنها لە شەڕدا، لە بابەتە جۆراجۆرەکانی تریشدا هەر بەو شێوەیەن. ئێستا پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، وا نییە؟ بەڵام لەبارەی توشبوان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا زانیاریی راست بە رای گشتی نادەن. ئەوە ئاشکرابوو، کە وەزارەتی تەندروستی هەموو رۆژێک درۆ بۆ خەڵک دەکات و ژمارەی ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە یان توشبوون، بەپێی خواستی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.
بۆ دۆخی ئابووریش هەمان شت هەیە. ژمارەی درۆکانیان لەسەر شاشەکان و ئامارەکان دیارە، ئەو دەوڵەتە پشتبەستووە بە نکۆڵیکردن و درۆکردن. ئەو رژێمە فاشیستە درۆ دەکات. دەیەوێت بە درۆ کۆمەڵگە بە پێی خواستی خۆی دروست بکات. لەبەر ئەوەش کۆمەڵگە فریو دەدات. ئەگەر مرۆڤ لە گۆشەنیگای راستییەوە سەیری بکات، ئەوە روودەدات و دەکرێت حەقیقەت و بێڕێزییەکی گەورەیە.
ئێستا قەت دیار نییە، کە لە حەفتانین چی روودەدات. لە حەفتانین ئەو هەموو گورزەیان لێدرا، ڤیدیۆ و دیمەنی چەندین چالاکیی هەیە، بەڵام وەک ئەوەى هیچ رووی نەدابێت دەجوڵێنەوە. وەک ئەوەی تەنها گەریلا شەهید دەبن وا شەڕەکە نیشان دەدەن، کاتێکیش ئەوە دەکەن ژمارەی زۆر گەورە گەورە بۆ خۆیان بڵاودەکەنەوە. هەندێکجار هەواڵی شەهیدبوونی گەریلاکانمان راستن، بەڵام ژمارەکە هەرگیز ئەوە نییە، کە ئەوان بڵاوی دەکەنەوە. ئەگەر گەریلا لە شەڕدا شەهید ببێت ژمارەکە دوو هێندە دوو هێندە زیاد دەکەن. هەندێکجار دەڵێن، بۆردومانمان کرد و ٨ گەریلا شەهید بوون. ئەو ئامارانە لەبارەى هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە بڵاودەکەنەوە، بەڵام دواتر دەردەکەوێت ئەو ئامارانە هیچیان راست نین. وا نیشانی دەدەن، کە تەنها گەریلا لە شەڕدا شەهید دەبێت و پەکەکە لاواز دەبێت و گوایە پاکتاوکردن هەیە. دەیانەوێت ئەو ئاماژە و وێنا و تێگەیشتنە بە ناو کۆمەڵگەدا بڵاوبکەنەوە.
لەمساڵانەی دوایدا وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ دەستیان بە پێشبڕکێ کردووە. وەزارەتێک دەڵێت، "ئێمە ئەمساڵ ئەوەندەمان لێ پاکتاوکردن، لە مانگێکدا ئەوەندە کەسیان لێ کوژرا" دوای ئەوە وەزارەتێکی تر راگەیاندراو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت "ئێمەش لە مانگێکدا ئەوەندەمان لێ پاکتاوکردن" دەیانەوێت لەسەر کوشتنی رۆڵەکانی کورد خۆیان سەرکەوتو نیشان بدەن. کوشتن بۆ خۆیان بە سەرکەوتن نیشان دەدەن. ئەوە ئەو دەوڵەتەیە. ئەوە دەوڵەتە یان چەتەیە؟ ئەوە چجۆرە دەوڵەتێکە؟. دەڵێن، 'ئێمە بەو هەموو تەکنیک، تانک و تۆپەوە ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەین و ئەوەندە کەسمان کوشت؟". هەم درۆ دەکەن و هەم ئەو ژمارەیەی بڵاوی دەکەنەوە بە هیچ شێوەیەک راست نییە و هەم دەیانەوێت بەو درۆیانە هەندێک ئەنجام بەدەست بهێنن. مرۆڤ ئەوەی بۆ روون دەبێتەوە، کە هەر خۆیان خۆیان بە درۆ دەخەنەوە.
ئەم شتە چۆن دەبێت؟
هەر ئەوەندە ماوە بڵێن ، "پەکەکە دەیەوێت دەوڵەتێکی تیرۆر دروست بکات، دەیەوێت لە رۆژئاوا دەوڵەت دروست بکات، کێ هاوکاریان دەکات. پەکەکە دەستی بەسەر باشوری کوردستاندا گرتووە، دەیەوێت دەست بەسەر هەولێردا بگرێت. پەکەکە شەنگالی بە ئامانج گرتووە." لە لایەکەوە باس لەمە دەکەن. کوا دەیانوت، تەنها ٤٠٠ گەریلا ماون؟ ئەم ٤٠٠ گەریلایە چۆن دەتوانن دەوڵەت دروست بکەن! لە لایەکی تریشەوە دەڵێن، "پەکەکە چەند سەد کەسی ناردووە بۆ ئەرمەنستان و لە دژی ئازەربایجان شەڕ دەکەن". ئەمڕۆ هەواڵێکی لەم شێوەیە بڵاو بووەوە. ئەمانە هەمووی ناڕاستن. بەم قسانە خۆیان بە درۆ دەخەنەوە. پێم وایە ئەمانە، مرۆڤ و رای گشتی بە کەم دەبینن. لە لایەکەوە دەڵێن، "دەتوانین کۆتاییان پێبهێنین" و لە لایەکی تریشەوە دەڵێن،" دەیانەوێت دەوڵەت دروست بکەن، بە هەزاران سەربازانیان هەیە. هاوکاری ئەرمەنستان دەکەن". بەم قسانە دان بەوەدا دەنێن کە درۆ دەکەن.
نە رۆیشتنی گەریلا بۆ ئەرمەنستان راستە، نە لەناوچوونیشیان. تێکۆشانی ئازادی کوردستان راستیەکی خۆی هەیە. ئەم سەردەمەی ئێمە تێیداین، تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە بەهێزترین و سەرکەوتووترین سەردەمیدایە. بۆیە دەوڵەتی تورک شێت و هار بووە. لە لایەکەوە دەڵێت، "وا لە ناو دەچن" و لە لایەکی تریشەوە دەڵین "دەوڵەت بونیاد دەنێن، ئەمە بۆ تورکیا مەترسیەکی گەورەیە" بە هۆی توڕەییانەوە بەم شێوەیە قسە دەکەن. راستیەکەی لە ناو ترس و دڵەڕاوکێدان.
تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە رووی گەشەسەندنەوە رێڕەوێکی گرتووەتەبەر. بێگومان شەڕێک هەیە. پێشووتریش رامانگەیاندبوو کە لە زیندان و شاخ و شار و دەشت لە هەموو شوێنێک شەڕ هەیە. ئێمە بڕوایەکی تەواومان بەوە هەیە کە لەو شەڕەدا سەردەکەوین. دەوڵەتی تورک بە ئەنتی-پرۆپاگەندە دەیەوێت ئەم شەڕە پێچەوانە بکاتەوە.
لەم ماوەیەی دواییدا، ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە هەوڵی رازیکردنی هەندێک کەس دەدرێت لە ناو ریزەکانی ئێوەدا بۆ ئەوەی بڕفێنرێن. لە لایەکی ترەوە لە بارەی ژمارەی شەهیدەکانتان، ئاماری ناڕاست بڵاو دەکرێنەوە. لەم رووەوە ئێوە چی دەڵێن؟
ئێمە سوپایەکی گەورەین. هەندێک جار بە تایبەت لە سەر هێڵی باشور، چەند کەسێک لە ناو ریزەکانمان رادەکەن. بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی دوواییدا دەتوانین بڵێین ئەم حاڵەتە نەماوە. ئەگەر هەشبێت زۆر کەمە. دەبێت گەلەکەمان و هەڤاڵانمان ئەمە باش بزانن. ئەوانەی پێشتر لەناومان رایان کردووە، چوون بۆ باشور. باشوریان لە لایەن پەدەکەوە کردووە بە پلاتفۆرمی توانا بەخشین. ئەوانەی لە ناو ریزەکانی ئێمە رادەکەن، کۆیان دەکەنەوە و دوای ئەوەی تێریان دەکەن، ئازادیان دەکەن. ئەو کەسانە بە شێوەیەکی رەزیل و رسوا لە گۆڕەپانەکە دەمێننەوە. تووشی قەیران و ئاڵۆزیی کەسایەت دەبنەوە. دواتر پەیوەندی بە خانەوادەکانیان و میتەوە دەکەن. پێیان دەڵین 'ئەگەر بگەڕێیتەوە ئێمە سزات نادەین'. هەڵیان دەخەڵەتێنن و پێیان دەڵێن 'تەنها وتەت لێوەردەگرین و دەتنێرینەوە بۆ ماڵەوە'. خانەوادەکانیشیان دەبەنە بەردەم ناوەندەکانی هەدەپە و سەکۆیەک دروست دەکەن.
دواتر زۆرێک لەو کەسانەی تەسلیم بوون، لە دهۆکەوە دەبەن بۆ بەردەم ناوەندی هەدەپە. وەکو ئەوەی بڵێی منداڵی خانەوادەکانی بەردەم ناوەندی هەدەپەیان رازی کردووە. راستیەکەی، ئەگەر بیهێنن و بیدەن بە پەکەکەش، پەکەکە قبوڵیان ناکات. کەسانی بەم شێوەیە بێبڕوا، پەکەکە قبوڵیان ناکات. پەکەکە شوێنی مرۆڤە بەنرخەکان و خاوەن و بڕوا و کەسانی هێژایە. زۆرێک لەو کەسانەی لە ناو ریزەکانی ئێمە رادەکەن، دواتر پەشیمان دەبنەوە، بەڵام ناتوانن جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ ناومان. هەندێکیان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، سەردانمان دەکەن. ئەوان دەزانن ئەگەر بشگەڕێنەوە، لەگەڵ ئێمەدا نابن. بۆیە دەڕۆن.
کاتێد دەڕۆن چیدەکە؟
دوای پرۆپاگەندە پیان دەڵێن 'ببن بە کۆنترا، دەبێت ببی بە کۆنترا' ئیدی ژیانیان لێ تاڵ دەکەن و دەیانکەن بە کۆنترا. بۆ پرۆپاگەندەش، وەکو ئەوەی ئەو کەسە لە ناو گەریلادایە و میت خۆی گەیاندووەتیە و ئەویان رازی کردووە، دیمەنێکی وەها پشان دەدەن. بەڵام لە راستیدا شتێکی بەم شێوەیە بوونی نیە. لە ناو ریزەکانی گەریلادا هیچ کەسێک بەم شێوەیە رازی نەبووە. بەر لە ئۆپڕاسیۆنەکەی سەرحەت کەسێک خیانەتی کردبوو کە ئەمەش لە راگەیاندندا بڵاو کرایەوە. لەوانەیە خیانەتی لەو چەشنە دروست ببن. بەڵام وەکو بڵێی هاتوون و مرۆڤیان رازی کردووە، شتێکی لەم شێوەیە بوونی نیە. لەم ماوەیەی رابردوودا لە ناو گەریلاکاندا بڕیارداریەکی بەهێز دروست بووە. جیابوونەوە، هێندەی ئەوان باسی دەکەن رووینەداوە، یان ئەو ژمارانەی ئەوان باسی دەکەن، راست نیە.
لەم سەردەمەدا شەڕ بە رێگای هەواڵگری بەڕێوە دەچێت. لە سەرتاسەری جیهان بەم شیوەیەیە. دەوڵەتی تورک بە هۆی ئەوەی هێزی زەمینی شەڕی نەماوە و ناتوانێت رووبەڕوو لەگەڵ گەریلا شەڕ بکات، هەموو قورسایی خۆی خستووەتە سەر هەواڵگری و تەکنیک. لەو شوێنانەی هەواڵی دەست کەوتووە، لە چەند یەکەیەکمان دەدەن. هەندێک جار دەبینرێت تیمێکمان یان هەڤاڵێک یان دوو لە هەڤاڵانی ئێمەیان پێکاوە. ئەمەش بە پشتبەست بە هەواڵگریەوە. بۆ نمونە لە بارەی ئۆپڕاسیۆنەکانیانەوە ژمارە بڵاو دەکەنەوە. ئەگەر ئەو ئۆپڕاسیۆنە بە پێی هەواڵگری ئەنجام نەدرابێت، هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنن. ئەو ئۆپڕاسیۆنانەی وەزارەتی ناوخۆ باسی دەکات و ژمارەیان ئاشکرا دەکات، لەو جۆرە ئۆپڕاسیۆنانە نین کە ئەنجامێکیان تێدا بەدەست هێنابێت. ئەگەر گەریلا بۆشاییەکیشیان دروست کردبێت، ئەوا سوود لەو بۆشاییە وەردەگرن و دەیانپێکن.
ئەو بۆشاییانە چۆن دەدەن بە دەستەوە ؟
ئێمە زۆر لەسەر ئەمە وەستاین. لەگەڵ ئەمەش، لە چەند دەڤەرێک بوشایی دروست دەبێت. دوژمنیش لەسەر ئەم بۆشاییانە چەند شوێنێک دەپێکێت. کاتێک ئەمەش روودەدات، شەهیدمان دەبێت. بەڵام ژمارەیان هێندە نیە کە باسی لێوە دەکەن. لەو شوێنانەی رێبازی هەڵە بەکار دێت، هەڤاڵێک یان دوو هەڤاڵ یان تیمێک شەڕ دەکەن و شەهید دەبن. لە چەند دەڤەرێک بەم شێوەیە بوو. ئێمە ژمارەی شەهیدەکانمان رادەگەیێنن. هەر چەندە جارجار درەنگ رادەگەیێنرێت بەڵام دەبێت گەلەکەمان بزانێت کە ئێمە ژمارەی شەهیدەکانمان ناشارینەوە.
بۆچی؟
چونکە ئێمە چاوەڕێی تەکمیلەی فەرمی دەکەین. دوژمن جارجار دەلێت کە هەڤاڵەکانمان شەهید بوون، ئێمە بڕوا بە دوژمن ناکەین. ئێمە چاوەڕێی زانیاریە فەرمیەکانی هەڤاڵان دەکەین. هەروەها ئەو رووداوانەی روودەدەن، بە پێی تایبەتمەندیەکانیان لێکۆڵینەوەی بەرفراوان دەکەین و زانیاری ورد و بەرفراوان بەدەست دەهێنین. لەم حاڵەتانەدا هەندێک جار درەنگ دەگاتە بەر دەستی راگەیاندن. دوای ئەوەی ناسنامەی شەهیدان ئاشکرا دەبێت، دواتر رادەگەیێنریت.
ژ.ت – ز.ش