قەرزێکی زۆر و نەبوونی خزمەت

هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر شۆڕەژ دیری ئاماژەی بەوەکرد؛ قەیوم شارەوانی گەڤەری خستۆتە ژێر قەرزێکی ١ ترلیۆن لیرە و سەرەڕای ئەوەش خزمەتی شارەکە نەکراوە.

هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر شۆڕەژ دیری باسی لەوەکرد بارگرانی قەرزی قەیوم و ئەو زیانانەی کە داویانە، بێ هیوایان ناکات و سەرنجی خستە سەر پشتگیرکردنی گەل.

لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئاداردا دەم پارتی لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ ٨٠لە سەدایی دەنگەکانی بەدەستنهێنا. هاوسەرۆکی شارەوانی گەڤەر شۆڕەژ دیری ئەوەی بیرهێنایەوە کە پێش هەڵبژاردنەکان دڵنیابوون لەوەی ئاکەپە لە گەڤەر لە بن دێنن و وتی: "ڕێک بەم شێوەیە بوو، توانیمان ٢٥ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بەدەستبخەین، بۆیە هەوڵەدەدەین شایستەی خزمەتی گەل بین. گەلەکەمان وەڵامێکی ڕوونی زیانەکانی ٨ ساڵەی قەیومی دایەوە. لەو ماوەیەدا شارەوانییان خستۆتە ژێر باری قەرزێکی ١ ترلیۆن لیرەوە، لە بەرامبەر ئەمەشدا هیچ خزمەتێکی شارەکە نەکراوە. لە بابەتی ژێرخاندا کێشەی گەورە هەیە. نیوەی ڕیگایی ناوچەکە تەواونەکراوە. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم زەرە و قەرزدارییە، ئێمە ساردناکەتەوە لە خزمەتکردی گەل و شارەکەمان. پشتگیرییەکی ناوازەی گەلمان هەیە. لەگەڵ گەلەکەماندا دەست لەناو دەست باشترین ڕیگەچارە دەدۆزینەوە بۆ چارەسەری کێشەکان. لیژنەکانمان لە زوترین کاتدا لە بواری خزمەتکردنی ژن، گەنجان و چاندیدا دروست دەکەین.