قەیوم بۆ شارەوانی جوڕنێ رەش دانرا

بۆ شارەوانی جوڕنێ رەش کە دەم پارتی لەهەڵبژاردندا سەرکەوت، وائیمقامی حیلوان ئۆرهان گازی کاراکاش وەک قەیوم دانرا.

لە هەڵبژاردنی خۆجێی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) شارەوانی جورنێ رەشی رحای بەدەستهێنابوو، بەڵام دواتر بریاردرا کە هەڵبژاردنەکە سەرلەنوێ ئەنجام بدرێتەوە. تائەو کاتەش قەیوم بۆ شارەوانیەکە دانرا.

ئاکەپەییەکان سندووقەکانی دەنگدانیان سوتاند و دواتر تانەیان لە هەڵبژاردنەکەدا. ئەو تانەیە لەلایەن دەستەی هەڵبژاردنی ناوچەکەوە قەبوڵ کرا و بڕیاردرا کە هەڵبژاردن لە ٢ ی حوزەیراندا سەرلەنوێ ئەنجام بدرێتەوە.

قایمقامی حیلوان ئۆرهان گازی کاراکاش لە لایەن والیگەری رحاوە وەک قەیومی شارەوانی دەستنیشان کرا.

هـ . ب