رژێمی ئێران ٢ کۆڵبەری تری بریندار کرد

بە هۆی تەقەى هێزەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەى نەوسوود لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەر بریندار بوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاویکردەوە، هێزەکانی رژێمی ئێران دوێنێ کاتژمێر ٠٠:٣٠ لە ناوچەى نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە و بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەر بریندار بوون.

راشیگەیاندووە، کۆڵبەرەکان هەوڵیانداوە خۆیان لە تەقەى هێزەکانی رژێم دوور بخەنەوە و بۆ ئەوەش بە هەڵدێرەکاندا رایانکردووە و بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەر بە ناوەکانی مەسعود و سەرکەوت کەرەمی لە هەڵدێرەکانەوە بەربوونەتەوە و بە قورسی بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی جوانڕۆ بوون و لەلایەن هاوڕێ کۆڵبەرەکانی تریانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. دۆخی مەسعود ناجێگیرە و لە نە خۆشخانە لە بەشی چاودێریی ورددایە.

ژ.ت