رۆژنامەنووسانی کورد ٦ رۆژی لە زیندانی تاکەکەسی تورکدان

ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە ئامەد دەستگیرکران گەیشتە ٢٢ کەس. ٦ رۆژە رۆژنامەنووسان لە زیندانی تاکەکەسیدان.

لە دۆسیەی لێپرسینەوەی ئامەد کە ٨ی حوزەیران  دەستیپێکرد لەدژی رۆژنامەنووسان، ٢٠ رۆژنامەنووس و ٢ کەسی دیکە دەستگیرکران. بەهۆی ئەوەی بڕیاری شاراوەیی دۆسیەکە دراوە، رۆژنامەنووس و پارێزەران ناتوانن یەکتری ببینن.

لە زیندانی تاکەکەسیدان

دەستگیرکراوەکان ٦ رۆژە لە زیندانی تاکەکەسیدان. بەپێی زانیاریەکانم رۆژنامەنووسان لە پۆلیسی ئامەد زیندانیکراون و وڵامی داواکاریەکانیان نادرێتەوە. هەر یەکێکیان لە زیندانێکی تاکەکەسیدایە.

ف.ق