رۆژنامەنووسێکی دیکەی باکوری کوردستان سزادرا

سزای ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەر محەمەد ئارسالان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە سەپێنرا.

بە تۆمەتی ' بانگەشە بۆ رێکخستن' سزای ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەر محەمەد ئارسالان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە سەپێنرا. دانیشتنە دادگاییکردنی ئارسالان لە ٣مین دادگای سزای قورسی ئەرزەرۆم بەڕێوەچوو.
شاندی دادگا بە تۆمەتی ' بانگەشە بۆ رێکخستن، سزای ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەر محەمەد ئارسالان پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە سەپاند و دواتر بڕیاردرا کە سزاکە دوابخرێت.

ف.ق