سارا ڕەزا: لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لەدایکبوونی گەلێکە

سارا ڕەزا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی، لە بارەی یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان وتی: "لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لەدایکبوونی گەلێک و مۆدێلێکی نوێی ژنە"

سارا ڕەزا، لەبارەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی: "لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بەتەنیا لەدایکبوونی کەسێک نییە، لەدایکوونەوەی گەلێک و مۆدێلێکی نوێی ژن و ژیانە، قۆناغەکانی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێتە سێ قۆناغ، یەکەم قۆناغ  لەدایکبوونی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، دووەم قۆناغ لەدایکبوونی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە، سێیەم قۆناغیش کە قۆناغێکی هەستیارە، تائێستاش بەردەوامی هەیە، قۆناغی دوای ئیمراڵییە، کە دەوڵەتە زلهێزەکان ویستیان لەم ڕێگەیەوە کاریگەری فەلسەفەکەی نەهێڵن، بەڵام ئەوەتا تا ئەمڕۆش بەرخۆدان و تێکۆشان بەردەوامە و ڕێبەر ئاپۆ پلانگێڕی دوژمنانی پوچەڵکردۆتەوە."

هەروەها سارا ڕەزا، وەک ژنێک پیرۆزبایی خۆیی ئاڕاستەی سەرجەم ژنان کرد بەبۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە و وتیشی: "ڕێبەر ئاپۆ دەستی برد بۆ مێژوی 5000 ساڵەی ژنی بەکۆیلەکراو، کە لە ڕێگەی فێڵەوە بەکۆیلەکران و ئازادی و کەسێتییان لێسەندرابوویەوە، ئەمڕۆ بەبۆنەی فەلسەفەی تاکە ڕێبەرێکەوە، کە دەستی برد بۆ پرسی ژنان، ژن لە تەواوی جیهانا پێشەنگایەتی و بەرخۆدان ئەکات و ژنە خواوەندەکانی وەک نمونەی عەشتار زیندووبوونەوە، وەک هەڤڵ ساکینە و هەڤاڵ زیلان و چەندین هەڤاڵی ژنی تر، کە مێژووی ژنێکی تێکۆشەریان تۆمارکرد."

هەر لەم بارەیەوە وتیشی: "ئێمەی ژنان هەموومان قەرزداری ڕێبەر ئاپۆین، هەوڵ و تێکۆشان و فەلسەفەکەی ئەوبوو، وایکرد کە ئێمەی ژنانی ئازاد لە وڵاتێکی ئازاددا بتوانین بژین و بەردەوامی بە تێکۆشانەکانمان بدەین، هەر وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت کە هەر شۆڕشێک ڕێبەرایەتی ژنی تێدا نەبێت، ئەو شۆڕشە سەرکەوتوو نابێت."

ئەو لەبارەی هەوڵ و پەیامەکانی سەرکەوتنی ئەمساڵەوە وتی: "جۆش و خرۆشی هەشتی ئادار، پەیامی سەرکەوتنی نەورزی دا، بە دروشمی ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ دۆزی کورد، هەروەها سەرکەوتن و جۆشی نەورۆز، پەیامی دا تا سەرکەوتن لە هەڵبژاردی شارەوانییەکان بەدەست بێنین، ئەو سەرکەوتنەش پەیامی پێداین کە چواری نیسان ببێتە لەدایکبوونێکی نوێ و پەیامی سەرکەوتن."