سەبری ئۆک: پێویستە پەدەکە دەست لە زمانی تاوانبارکردن هەڵبگرێت

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، کە پێویستە پەدەکە دەست لە زمانی تاوانبارکردن هەڵبگرێت ، کە پەکەکە وەک بەرپرسیار لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و باشور لەقەڵەمدەدات وتی، "ئێزدیەکان لە دژی ئەو هێرشانە هەنگاو بۆ دواوە نانێن.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ستێرک تی ڤی کرد و ڕووداوەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەڵسەنگاند.

سەبری ئۆک بەبیری هێنایەوە کە ئەو بەرخۆدانەی لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکاندا دەستی پێکردبوو، ١٠ مانگە بەردەوامە و لە مەخمور و یۆنانیش بەرخۆدانی هاوشێوە هەیە. ئۆک ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە توندترکردنی گۆشەگیریی والە ڕێبەری گەلی کورد بکات بۆ ئەوەی هەنگاو بۆ دواوە بنێت و وتی،" بە تایبەتی دەیەوێت پەیوەندی ڕێبەری ئێمە و گەلەکەمان ببڕێت. بەم کارە هەوڵ دەدات گەلەکەمان بێ هیوا بکات، بزووتنەوەکەمان بێ پێشبینی بەجێ بهێڵن لە قۆناغەکە بێگامان بکات. چەندین ساڵە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و تێکۆشان لە دژی ئەو هێرشانە بەردەوامە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هێرشەکان لە هەموو ناوچەیەک بەردەوام بوون.

ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٣ ساڵە گۆشەگیرکراوە. ئەمە بارودۆخێکی ئاسایی نیە، بەڵکو قۆناغێکی نائاساییە. هەروەها دەبێت ناڕەزایەتی و ڕێبازی ئێمەش نائاسایی بێت. ئەمەش پەیوەندی بە ڕێگا و رێبازی قۆڵی بەهێز هەیە. بۆیە پێش هەموو شتێک پێویستە کادرانی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان ڕۆژانە لە قوڵایی و گەڕانداندا بن. گەل دەتوانێت بچێتە گۆڕەپانەکان و هەستێتە سەرپێ، یان وەک ساڵانی نەوەدەکان ژیان بوەستێنن. ژیان دەکرێت بوەستێنرێت. دەتوانن نەچنە سەر کار و بچنە گۆڕەپانەکان و ژیان لەسەرانسەری کوردستان بوەستێنن.

هەر لە سەرەتای ئەو ڕۆژەی ئەم سەختیانە بەسەر گەلی کورددا هات، شتەکان ئاسایی نین، ناسنامە و ژیان و ئایندە و زمان نکۆڵیان لێکرا. هیچ نموونەیەکی لەم شێوەیە لە ههیچ شوێنێکی جیهاندا نییە. لەبەرئەوەی دۆخەکە بەم شێوەیەیە، وەڵامەکە دەبێت لە بەرزترین ئاستدا بێت. واتە نابێت ئەو هێرشانەی دوژمن قبوڵ بکرێت و پێویستە تۆڵەی لێ بکرێتەوە. لەم ڕۆحەدا ڕێگاکان دەدۆزرێنەوە. بۆیە پێویستە گەلەکەمان بەرخۆدانی ١٠ مانگ لە زیندانەکان و گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆ ببینێت و بەو پێیەش پێویستە گەل و گەنجان ڕێگاکانیان دیاری بکەن. وەک گوتمان دەکرێت بچێتە گۆڕەپانەکان یان ژیان ڕابگیرێت. "بەم شێوەیە دەتوانین وابکەین کە دوژمن هەنگاو بەرەو دواوە بنێت."

ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لەلێواری لەناوچووندایە

سەبری ئۆک ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی سەر باشور، ڕۆژئاوا و شەنگال بەردەوامن و رایگەیاند، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی زوڵم و زۆرداری زۆرتر دەکات. ئۆک بەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئێران و عێراق و سوریا و چەندین وڵاتی جیاواز، بەڵام کەس لەبەرانبەری هەڵوێستی نییە و ڕایگەیاند کە دوو هۆکار بۆ ئەمە هەیە. هۆکاری یەکەم ناتۆ بووە و هۆکاری دووەمیش دەوڵەتی تورک بووە و وتی "دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٢٥ بە پلانی شارک ئیسلاحات، قڕکردن و کۆمەڵکوژی بەسەر گەلی کورددا سەپاندووە.

ئەم هێرش و کوشتارە تا ئێستاش بەردەوام بوو. هێزە نێودەوڵەتییەکان کە پێشتر لە بەرامبەر سیاسەتی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکدا بێدەنگ بوون، ئەمڕۆ هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن. هەموو کەس دەزانێت کە هێرشبەرترین کاتەکانی ڕژێمە فاشیستەکان ئەو کاتەن کە ئەگەری لەناوچوونیان هەیە. ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەش لە دۆخێکی وەهادایە. ئەوان ئێستا بەرەو کۆتایی دێن. بۆیە لە ناوەوە و دەرەوە هەڵوێستێکی هێرشبەرانە نیشان دەدات، بەڵام ئێستا کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هاتووە، هەموو کەس ئەمە دەزانێت"

خەڵکی ئێزدی هەنگاوێک ناهێتە دواوە

سەبری ئۆک لە درێژەی قسەکانیدا بەبیری هێنایەوە کە سەعید حەسەن چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال گیانی لەدەستدا و وتی:"پێش هەموو شتێک بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی شەنگال گیانیان لە دەست داوە دەکەمەوە. سەعید حەسەن مرۆڤێکی بە نرخ بوو کە لەگەڵ خێزانەکەیدا بەشداری ئەم خەباتە بوو، لەگەڵ هۆزەکەی لەکاتی چوون بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کازمی شەهید بوون. لە سەرەتادا ئەگەر حکومەتی عێراق بەشێک لە هێرشەکە نەبووایە، دەبوایە لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوبکردایە، پەیامێکی شەرمەزاری بڵاوبکردایە و سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەی ئێزدی بکردایە.

دووهەم؛ هەڵوێستی پەدەکەیە. لە ساتی هێرشەکەدا بەرپرسانی پەدەکە دەڵێن، کە نەخۆشخانەکە ناوەندی پەکەکەیە. یەکەم ئەوە درۆیە! دووهەم؛ بۆچی ئەمەتان کردووە بە پیشەیەک و ئەم جۆرە لێدوانە دەدەیت؟ چ خزمەتێک دەکات؟ سێهەم؛ دەوڵەتی تورک خاوەنی خاکی عێراق نییە. چۆنی بوێت بەو شێوەیە بۆمبەبارانی بکات؟ چوارەمیان، کۆمەڵکوژی و قڕکردنی ئێزدییەکان بوو، باجێکی قورسیان دا و تێکۆشانێکی گەورە ئەنجامدرا. ئەوان خاکەکەیان بەجێ نەهێشت. بەم شێوەیەش بەرهەڵستییان کرد. دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵکوژیی خەڵکی ئێزدی دەناسن، بەڵام لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات ئەو کۆمەڵکوژییە تەواو بکات کە داعشی لە نیوەیدا بەجێی هێشتبوو. گەلی ئێزدی لە دژی چەتەکانی داعش بەرخۆدانیان کردووە و هەروەها بەرهەڵستی ئەو هێرشانەش دەکەن. خەڵکی ئێزدی هەنگاوێک ناهێتە دواوە.

پێویستە پەدەکە بە ڕۆڵ و ئەرکی خۆی بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەستێت

سەبری ئۆک رایگەیاند، پێویستە پەدەکە دەست لە زمانی تاوانبارکردن هەڵبگرێت ، کە پەکەکە وەک بەرپرسیار لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و باشور لەقەڵەمدەدات و وتی"هەڵەیەکی زۆر گەورەیە کە پەکەکە بەرپرسیاری هەموو شتێک دەبینێت. پێویستە بەرپرسانی پەدەکە دەست لە زمانی تاوانبارکردن هەڵبگرێت.  پێویستە پەدەکە نەکەوێتە ناو تەڵەی دوژمنەوە. بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەبێت بە ئەرک و بەرپرسیاری خۆی هەستێت. ئێستا دەرفەت هەیە بۆ ئەمە. پێویستە گەلی کورد وەک گەلانی دیکەی جیهان بە ناسنامە و پێگەی ئازاد بژی. هیوادارین پەدەکە بەم پێیە هەڵسوکەوت بکات. نابێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم گەلی کورد. ژنان و گەنجان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد ناڕەزایەتییەکی گەورەیان لە بەرانبەر داگیرکاریی نیشاندا. لەبری ئەوەی ببێتە ڕێگر، پێویستە پەدەکە هانیان بدات"

کێشەکانی ئەفغانستان بەسیستمێکی دیموکراتی چارەسەر دەکرێت

هەروەها سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ، کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستانی کە لە ئەنجامی ڕێککەوتن لەگەڵ تاڵیبان هاتە ئاراوە وەک شێوازێکی نوێی هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵسەنگاند.

سەبری ئۆک گوتی" شەڕی ئەفغانستان لە مێژە بەردەوامە. لە سۆڤیەتەوە بۆ ئەمریکا، هەموویان لە بەرژەوەندی خۆیان نزیک بوون. هەروەها باجەکەش خەڵکی ئەفغانستان و بەتایبەتی ژنان دەدەن. ئەم دۆخە هێشتا بەردەوامە. بەداخەوە پێدەچێت هێشتا بەردەوام بێت"

ئۆک وەبیری هێنایەوە کە تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە بەپێی پێوەرەکانی جەنگ و دژی دێموکراسی هەڵسوکەوت دەکەن و ژنان تەنیا بەپێی پێوەرەکانی جەنگ مافیان هەیە و گوتی " ئەستەمە تاڵیبان هەموو نەتەوەو ئاین و مەزهەب و کلتورەکان لەباوەش بگرێت. رێبەر ئاپۆ چەندین جار ڕایگەیاندووە، کە "چارەسەر تەنها دەتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیدا بێت" ئەگەر وا نەبێت کێشەکان لە ئەفغانستان بەردەوام دەبن."

ف.ق