شاندێکی هەدەپە سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کرد
شاندێکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی سەکۆیەکی دژ بە داگیرکاریی کرد.
شاندێکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی سەکۆیەکی دژ بە داگیرکاریی کرد.
ئەمڕۆ، شاندێکی نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە باشووری کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد لە شاری هەولێر، شاندەکە لەلایەن ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی د. محەمەد خدر هاودیانیی، محەمەد دارەتویی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، عادل عوبێد پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا، هەردوولا گفتوگۆی ئەوەیان کرد، پلاتفۆڕمێک یان سەکۆیەکی هاوبەش لەلایەن حزبە کوردییەکانەوە دروست بکرێت، لە دژی داگیرکاریی تورکیا و شەڕی ناوخۆ.
نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، ماوەیەکە بە مەبەستی ئەوەی حزبە کوردییەکان لە دژی داگیرکاریی تورکیا و شەڕی ناوخۆ هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت، لە گەڵ ژمارەیەک لە حزبەکانی باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوپێکەوتن و سەردانی ئەنجامداوە، هەر بۆ ئەو ئامانجە هەوڵەکانی هەدەپە بۆ لای حزبەکانی باشوور بەردەوامە.
ف.ق