شاندێکی مەخمور بۆ سەرەخۆشی خانەوادەی شەهید فەرهاد شبلی سەردانی سلێمانیان کرد

شاندێکی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی و یەکێتی ژنانی کوردستان، بۆ سەرەخۆشیکردن لە خانەوادە شەهید فەرهاد شبلی سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی کرد.

شاندێکی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) و یەکێتی ژنانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی کرد.

شاندەکە لە پاکستان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار، جەمیلە کورتمەز ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی مەخمور، رۆهەیف عەفرین، سەیفەدین ڤەدەنگ و گابار ناس ئەندامانی شاندی مەخمور پێکهاتبوو.

شاندەژە، سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی کرد و بەڵێنیاندا لەسەر رێبازی شەهیدان تێبکۆشن.

شاندی یەکێتی ژنانی کوردستانیش سەردانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانی کرد، شاندەکە لە کنێر عەبدوڵلا، کافیە سلێمان پێکدەهات.

ف.ق