شاندێکی ئینتەرناسیۆنلیستەکان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریان کرد

٢٦ ئینتەرناسیۆنالیستی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان، لەژێر ناوی گروپەکانی خەباتی نێودەوڵەتی کە ویستیان بچنە رۆژئاوا بەڵام پەدەکە رێگەی نەدا، سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوایان لە باشوری کوردستان کرد.

شاندەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن نوێنەری نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا.

دوای پێشوازیکردن، ئەڤین سوێدا نوێنەری نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد.

لە سەردانەکەدا شاندەکە سپاسی خۆی پێشکەش کرد.

هەردوو لەبارەی ئاستەنگی و خەباتی داهاتوو لە وڵاتانی جیهان قسەیان کرد. هەروەها باسی ئەوەکرا کە خەباتیان بە شێوەی جیاواز بەردەوام دەبێت.

ف.ق