سەربازانی تورک کۆڵبەرێکیان کوشت
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سنوری نێوان گەڤەر و ورمێ دەستڕێژی گولەیان کرد بە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا و لە ئەنجامدا کۆڵبەڕێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو.
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سنوری نێوان گەڤەر و ورمێ دەستڕێژی گولەیان کرد بە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا و لە ئەنجامدا کۆڵبەڕێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو.
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر سنوری نێوان گوندی بلندباسانی شارۆچکەی باژرگێی شاری گەڤەر و گوندی کۆرانێی شاری ورمێ، دەستڕێژی گولەیان کرد بە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا. بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی دەستڕێژی سوپای تورکدا، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەستداوە ناوی مسلەح قاسمیە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و کەسێکی تریش بە ناوی مسلم قاسمیش کە تەمەنی ٢٢ ساڵە بریندار بووە.
بە پێی زانیاریەکانی کەسێکی نزیک لە قوربانیەکان، روویداوەکە دوێنێ کاتژمێر چواری بەرەبەیان روویداوە.
ز.ش