سەربازانی تورکی داگیرکەر لە ئامێدی ٢ ژنیان بریندارکرد
سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر هێرشیانکردە سەر گوندی کێستەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک. سەربازانی تورکی داگیرکەر لەو هێرشەدا ٢ هاووڵاتیی مەدەنیی گوندەکەیان بریندار کرد.
سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر هێرشیانکردە سەر گوندی کێستەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک. سەربازانی تورکی داگیرکەر لەو هێرشەدا ٢ هاووڵاتیی مەدەنیی گوندەکەیان بریندار کرد.
دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بارەگایەکی سەربازییانەوە لە باشووری کوردستان هێرشیان کردە سەر گوندی کێستەی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک. لە ئەنجامی ئەو هێرشەى سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەو گوندە، ٢ هاووڵاتیی گوندەکە برینداربوون.
ڕاگەیەندراوە، ئەو ٢ بریندارە ژن بوون و گواستراونەتە نەخۆشخانەی باتیفا.
ژ.ت