سەردانی شاندی خۆبەڕێوەبەری بۆ لای پارتەکانی باشور بەردەوامە

شاندێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چەندین رۆژە سەردانی پارت و لایەنەکانی باشوری کوردستان دەکات.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری هاوسەرۆکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەردەوامی بە سەردانەکانی لە سلێمانی دەدات.

شاندەکە سەردانی بەرپرسانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کوردستان کرد.

لە سەردانەکەدا، تیشک خرایە سەر یەکێتی نەتەوەیی کورد،هەڵوێستی دژی داگیرکەری تورک و پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد.

شاندەکە لەبارەی هێرشی داگیرکەری، پێشتر سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان، یەنەکە و نەوەی نوێ کردبوو.

سەردان و کۆبونەوەکانی شاندەکە بۆ لای لایەنەکانی باشوری کوردستان بەردەوامە.

ف.ق