سەرحەد قادرخان هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی شرنەخ زیندانیکرا
سەرحەد قادرخان هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی شاری شرنەخی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە زیندانیکرا.
سەرحەد قادرخان هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی شاری شرنەخی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە زیندانیکرا.
سەرحەد قادرخان هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە شاری شرنەخی باکووری کوردستان لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی کۆماری لە شرنەخ لەلایەن پۆلیس لە ئامەد دەستگیرکرا.
ماوەى ٣ رۆژ لە دوای دەستگیرکردنەکەى لە رێگەى سیستمی دەنگ و دیمەنی داخراو لەلایەن دادگای شرنەخەوە وتەى لێوەرگیرا.
قادرخان لەلایەن داواکاری گشتییەوە بە تۆمەتی "ئەندامی رێکخستن" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخستن" و بەشداریکردن لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکاندا لە کاتی بەرخودانی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ و بۆ ئەوەى سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت رەوانەى دادگای کرا.
سەرحەد قادرخان هەمان ئەو تۆمەتانەى داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لەلایەن دادگاوە خرایەوە پاڵی و دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد و گواسترایەوە بۆ زیندانی ئامەد.
ژ.ت