سوپای تورک گوندی هرۆرێی کانی ماسیی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک گوندی هرۆر لە کانی ماسیی تۆپبارانکرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا، ئاگر لە دارستانی گوندەکە و ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوتەوە.
سوپای داگیرکەری تورک گوندی هرۆر لە کانی ماسیی تۆپبارانکرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا، ئاگر لە دارستانی گوندەکە و ڕەز و باخی هاوڵاتییان کەوتەوە.
تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر سنووری باکووری کوردستانەوە، گوندی هرۆری سەربە کانی ماسی لە پارێزگای دهۆکیان تۆپبارانکرد.
ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاند، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی گوندی هرۆر کەوتووەتەوە.
دانیشتووانی گوندی هرۆر ڕایانگەیاندووە کە، کەس ناتوانێت ئەو ئاگرەی لە دارستان و ڕەز و باخی گوندەکە کەوتووەتەوە بکوژێنێتەوە و کەسیش ناتوانێت نزیک ئگرەکە ببێتەوە، چونکە لەلایەن سوپای تور،کەوە بە گولـلە و تۆپ دەکرێنە ئامانج.
ف.ق