سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بانگەوازێکی بۆ ژنانی گەنج بڵاوکردەوە.
بانگەوازەکەى سۆزدار ئاڤێستا؛
"لە چیای ئازادەکان، جێی بەرخۆدانی بە کەرامەت و پاراستنی کوردستان کە ئەمڕۆ لە پێشەنگایەتی گەریلای ئازادی یەژا ستار و هەپەگە دا بە قارەمانێتییەکی مەزنەوە بەڕێوەدەچێت. تەواوی ژنانی گەنج و کچانی قەشەنگ هەموویان، بە ڕێزو حورمەتەوە سڵاو دەکەم و خوشەویستیمیان پێشکەش دەکەم. بە پیشەنگایەتی ژنانی گەنج هەڵمەتی “کات کاتی ئازادیە” و “کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە” بە دروشمی “وەرن بۆ جەنگی ئازادی” کە لە سەرەتای ٨ی ئادار و ٥٠هەمین نەورۆزی هەنگاوهەڵهێنانی ئازادی سەرۆکایەتی دەستی پێکرد، هێشتاش بەبێ وچان بەردەوامە. ئەو بەرخۆدانی و بەشداربوونەتان سڵاو دەکەم و لێتان پیرۆز لێدەکەم. ژنانی گەنجی قارەمان و بەڕێز وەکو دەزانین ئەمڕۆ لە کوردستان دا فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە تایبەت ئاکەپە – مەهەپە لەگەڵ خیانەتی پەدەکە بوون بەیەک و بە هەموو شێوەیەک هێرشێکی سەخت بە ڕێبازی جۆر بە جۆر لەسەر کوردستان بەردەوام دەکەن. لەم دواییانە دا لە ١٧ی نیسانی ئەم ساڵدا جارێکی تر هێرشێکی دژواری داگیرکەرییان بە ئامانجی لەناوبردنی گەریلا و لە کەسایەتی گەریلای ئازادیدا لەناوبردنی تەواوی کوردان دەستپێکرد کە بە تایبەت ئامانجیان شکاندنی هیوای ژنان و ئازادی ژنانە. بەڵام بەرامبەر ئەم داگیرکەرییە ئەمڕۆ لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و تەواوی ئەو شوێنانی کە گەریلای ئازادی تێکۆشانی تێدا دەکات و خۆراگرییەکی بێ وێنە و بە ئابڕوی تێدا بەڕێوەدەچێت. ئەوەی کە مۆری خۆی لەم بەرخۆدانییە دا گەریلای ئازادی یەژاستارن ئەوانیش گەنجن، کچانی گەنج ئەمڕۆ لەم بەرخۆدانیەدا ئەو پێشەنگایەتیەی کە نیشانی دەدات بە هیچ شێوەیەک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەبووە. ئێمە دەزانین ئەمڕۆ ژنانی گەنج بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی گەنج، لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بە پیشەنگایەتی هێڵی ئازادی ژنانی پارتی ژنان (پاژک) لە تەواوی کوردستان و دەرەوەی کوردستان ئیتر بۆتە هیوا، باوەڕ و زانستی تەواوی ژنان. ئەوەی هەرە زۆر لەو هێڵەدا دەیەوێت کە خۆی بە رێخستن، زانا و خۆی بە ڕۆحی تێکۆشان بگەیەنێت بێگومان ژنانی گەنجن.
ئێمە لە هێڵی زیلان، سەما، گوڵان و بێریتانەکاندا بە دڵنیاییەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ بەدی دەهێنین
بەتایبەت لە کوردستان و بە گشتی لە تەواوی هەرێمەکەدا هەتا لەتەواوی جیهان دا سیاسەتی لەناوبردن، دەستدرێژی، بە هەموو شێوەیەک ژێردەستەکردنی ژن ، کۆیلەکردن، لەناوبردن و لە دەرەوەی سیستەم هێشتنەوە هەیە. هەرە زیادیش سیاسەتێکە بە شیوازێکی تایبەت کە بەڕیوە دەچێت، ئەو سیاسەتەش بۆ ئەوەیە کە ژنانی گەنج بە هیچ شێوەیەک دوژمنەکەی خۆی نەناسێت و بەرەو دوژمنی ڕادەکێشێت. ئەمەش زهنیەتی سیستەمی سەردەستی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە کە وەکو ژەهرێک لەتەواوی کۆمەڵگادا بڵاو کراوەتەوە. ئەمڕۆ ئێمە دەبینین کە سیستەمی مۆدێرنیەتی کاپیتالیزم هەرە زیاد ئەقلەیەتی خۆی لیبرال کە خۆی وەکو ئازادی نیشان دەدات و بە فێڵ لەسەر ژنان پرۆژەو و پیلانی خۆی جێبەجێ دەکات. ژنانی گەنج لە هەر شوێنێک لە ژێر هێرشی سیستەمدان لە لایەنی سیستەم، دەوڵەت، خێزان و هەر شوێنێکی ژیان کە ڕووی لێبکات ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە، ئەو بستە خاکە ئازادەی کە ژنانی گەنج بتوانن هەناسەیەکی ئارامی تێدا بدەن هەرێمەکانی پاراستنی میدیان و ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادییە. بۆ ئەوەی ئەوەش لەناوببەن و بە هەموو شیوەیەک تێکیبدەن دەبینین کە ئەمڕۆ ئەو هێرشە وەحشیەگەرییە بەڕێوەدەبەن. وەکو ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە “شۆڕشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشی ئازادی ژنان”. شۆڕشی ئازادی ژنانیش بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی پێشەنگ، زانا، خاوەن کەرامەت و ژنێکی ڕێکخراو و قارەمان دا پێکدێت. وەکو دەزانین کە ئێمە لە مانگی حوزەیرانداین، مانگی حوزەیانیش لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی ژنان دا شوێنێکی تایبەتی و بە ئەمەکی هەیە. مانگی حوزەیران مانگی شەهیدانی مەزنمان کە وەکو خوداوەندی ئێمەن وەکو خوداوەندی ئازادین هەڤاڵ زەینەب کناجی، هەڤاڵ سامە یوجە و هەروەهەها هەڤاڵ فلیس کایا و هەڤاڵ گوڵانە. هەر سێ هەڤاڵمان کە لەم مانگەدا شەهید بوون هەرک لەوان شێوازی ژیانیان ڕەنگ و شێوازی شەهید بوونیان مانیفەستۆیەکی ژیانی ئازادمان نیشان دەدەن. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانە دا تەواوی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و پێشەنگی شۆرش و ئەوەی کە لەهەموو سات و کاتێک دا وەکو زیلان و بێریتان و سەما و گوڵانان لەسەر ئەو هێڵە دا تێکۆشان مەزنتر دەکەن و بەهەموو شێوەیەک بەشداری کاروانی شەهیدان دەبن، تەواوی شەهیدان لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی حوزەیران دا بە رێزداری و بە حورمەت یاددەکەمەوە و بەژنم لەبەردەم یادگارییەکانی ئەوان دا دادەنەوێنم. ئێمە ئەم بەڵێنە جارێکی تر دووبارەدەکەینەوە کە لە سەر هێڵی زیلان و سەمان و گوڵان و بێریتان بین و بێگۆمان ئەم تێکۆشانە بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین، مسۆگەرکردنی ئەوەش بە خاوەندارێتیکردنە لە ئەرکی خۆتان.
پێویستە هەموو ژنێکی گەنج بەشدار بێت
ئەرکی ژنانی گەنج کە زۆر ئاشکرایە. دەبێت ژنانی گەنج ئەوە باش بزانن هەر ساتێک لەناو سیستەمدا بمێننەوە ئەوا لە گەهەری خۆتان زۆر دوور دەکەونەوە، لە هەمبوونتان دووردەکەونەوە، دووبارە لە نرخی ژنبوونتان و ئەو نرخەی کە بۆ ئازادی دەتانەوێت بەدەستیبهێنن دوورکەوتنەوەیە. لە کوێ دەبن با ببن دووربکەونەوە لە سیستەم بەهەموو شێوەیەک بەشداری تێکۆشان ببن چونکە خاوەندارێتی کردن لە ئەرکەکانی خۆتان ئەرکی هەر ژنێکی گەنجە. ژنانی گەنج لە کام ناوچە دەبن با ببن چۆن لەناو تەڤگەری ئێمە دا وەکو پێشەنگایەتی پاژک لەناو پەکەکە دا پێشەناگیەتی بۆ تەواوی شۆرش دەکات، دووبارە لە بەرامبەر فاشیزیمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەتەواوی ناوچەکانی گەریلا کە ئەمڕۆ چۆن پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی مەزن لە شەڕی مێژوویدا دەکات و شەرەفی تەواوی مرۆڤایەتی دەپارێزێت کوردستان دەپارێزێت، لەهەموو ناوچەکانی تری شۆرش لە باکور و تورکیا، لە ڕۆژهەڵات و ئێران، لە باشور و عێراق، لە باکور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا و سوریا، لە دەرەوەی ولات و لە هەموو ناوچەیەک ژنانی گەنج دەبێت بە ڕۆڵی خۆیان هەستن و ئەرکیان بزانن. ئەمڕۆ ژنانی گەنج خاوەنی ڕێخستنن وەکو کۆمەڵەی ژنانی گەنج کە بە ساڵانە خاوەن ئەزمونێکی مەزنە و خۆی رێخستنکردووە و لە هەموو ناوچەکان خاوەن ڕێخراو ڕێخستنە، دەبێت هەر ژنێکی گەنج لە ناو ئەم ڕێخستنە دا شوێن بگڕیت و بەشدار ببێت. ڕنگە هەندێک لە ژنانی گەنج ئەوە بپرسێت ئێمە چۆن بەشدار ببین، ئێمە نازانین چی بکەین، بنەماڵە، سیستەم، خوێندنگا، سەردەستی پیاو بەربەرستمانە. دەبێت ئەوە باش بزانن تەنیا یەک بەربەستتان لە بەردەمدایە ئەویش ئەوەیە کە دەبێت ئیتر خۆتان ببنە خاوەنی ئیرادەی خۆتان، خۆتان بڕیاری ڕاست بدەن. وە ئێوە دەتوانن لە مێشک و دڵ و ڕۆحتان دا بڕیاری بەشداربوونتان بدەن، بۆئەوەش رێگاتان کراوەیە و ئێوە دەتوانن هەتا دوایی بەشدار ببن.
تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی رێبەری ئاپۆ لەگەڵ خۆیدا ئازادییەکانی ژن رێکدەخات
سەیرکەن ئەمساڵ تەڤگەرەکەمان ئەوەی نیشان دا کە ٥٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوهەڵهێنانی ئازادی درێژە پێدەدات. فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو هیزێکی سەرەتا لە دورگەی ئیمراڵی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبات و دەیەوێت هەر قسەیەکی ڕێبەرمان نەگات بە کۆمەڵگا بەتایبەت نەگات بە دەستی ژنان.
بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەڵمەتەی کە دەستتان پێکردووە هەڵمەتێکی گرنگە، ئەم هەڵمەتە هەتا ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەدیبێت، دەبێت بەردەوام بێت. ئێوە دەبێت لەناویدا بە پێشەنگایەتی، بە ڕێبەرایەتی و بە هاوڕێیەتی بەشداری ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ببن هەتا ئەو کاتەی کە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. ئێمە دەزانین ئەمڕۆ لە هەر ناوچەیەکی تێکۆشان دابە تەنیا لە ناو گەریلادا ئەو قارەمانیەتە گەورەیە بەڕێوە دەبردرێت، سەیربکەن بە مانگانە بە هەموو جۆرەیەک چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیای و بگرە هەتا بە هەموو جۆرە چەکێکی تەکنیکی دەیانەوێت گەریلا بخنکێنن. دەبێت ئێمە لە هەر لایەکەوە ببینە هەناسە و دەنگی گەریلاو بەشدار ببین و بتوانین هێڵی بەرخۆدانی پێشبخەین.
ژنانی گەنجی قارەمان و قەشەنگ و چالاک و چالاکوان وەکو ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: “ئەو ژنەی کە تێکۆشان بکات ئازاد دەبێت، ئەو ژنەی کە ئازاد ببێت جوان دەبێت، ئەوەی جوانیش دەبێت خۆشەویست دەبێت”. ئەگەر ژن چالاک نەبێت، تێۆشەر نەبێت، ئازاد نەبێت و جوان نەبێت خۆشیشناویسترێت، بەناوی خۆشەویستییەوە بە فیڵ، ساختەکاری، بە دووڕووی، بێ ئەخلاقی و بێ ویژدانی دەیانەوێت لەسەر تەواوی کۆمەڵگا زاڵ ببن، دەبێت ئەوە باش بزانن کە ئەوانە هەمووی درۆن. ئێمە ئەمڕۆ دەبینین لە کوردستان دا شەڕی تایبەت بەتایبەت لەسەر ژنانی گەنج بە چی بەڕێوەدەبردرێت؟ زیاتر بە کۆنترا، پۆلیسی فاشیت و ئەو سەربازانەی کە بە تایبەت لە هەموو لایەنێکیەوە پەروەردە کراون لە کوردستان دا نیشتەجێیان دەکەن و دەیانەوێت یەک یەک لەگەڵ ژنانی گەنجدا بیانخەنە پەیوەندییەوە. هەروەها ماددەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە. ماڵی تایبەت بۆ کاری لەشفرۆشی دادەمەزرێنن و لە لایەنی زایەندییەوە بەکاریاندەهێنن، ئەمانە هەمووی هێرشی شەڕی تایبەتن. لەوانەیە ئێوە بڵێن، ئێمەش ئەمانە دەزانین و ئێمە چۆن دژی ئەمانە بوەستینەوە؟ تێکۆشانی ٥٠ ساڵەیی تەڤگەری ئازادی ژنان کە لە سەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ خۆی بەڕێخستن دەکات و لەو پێناوە دا شەهید دەدات. لە تەواوی کوردستان و دەرەوەی وڵات و جیهان دا ئەمڕۆ دەزانین تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوە دەچێت، لە هەموو شوێنێک.
هێڵی ئێمە هێڵی بێریتانە و مانیفێستەکەشمان هێڵی زیلانە
ئەمڕۆ بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ دەرکەوتنی گەورە هەن و هەڵمەتێکی بەرفروان بەڕیوەدەچێت. ئەمڕۆ چۆن لە ئینگلتەرا و لە تەواوی جیهان شەپۆل شپۆل بڵاو دەبێتەوە و سەندیکا و ڕیخراوی مەدەنی و تەواوی ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە ئازادی خۆیان دەگەڕێن بە پێشەنگایەتی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی گەنج بەتایبەت ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و دووبارە لەهەرێم، ئەوەی کە بەشداری ئەم شۆڕشە دەبن و بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشان دەکەن بەتایبەت سڵاویان لێ دەکەم. بەراستی ئەوان ئەمڕۆ کەوتونەتە سەر ڕێگای ئازادی. ئەمڕۆ دەبینین ئازادی تەنها لەسەر فکرو ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دا لە سەر خەتی ئازادی ژن کە لەکوردستان دا پێشکەوتووە مسۆگەرە. ئەمڕۆ جارێکی تر دەمەوێت بڵێم پێویستە روومان لە بەرخۆدانی گەریلا لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، بۆتان، دەرسیم ، ئامەد، گارزان و تەواوی هەرێمەکانی تری تێکۆشان بێت. دەبێت هەموو کەس ئەوە بزانێت ئەگەر بەرخۆدانی زاپ سەرکەوتوو بێت ئەو کاتە هەموو ژن هەنگاوێکی تر نزیکی ئازادی خۆیان دەبنەوە و دەتوانن ڕۆڵیان زیاتر لەناو کۆمەڵگا دا بگێڕن. لەلایەکەوە خۆتان بەهێز بکەن و بەشدار ببن، لەلایەکی ترەوە دەبێت لەناو کۆمەڵگا دا یەک ژنی گەنج بێ ڕێخستن نەمێنێت، ئەگەر یەک ژنی جوان لەناو تێکۆشان دا تەنها یەک شتیش بکات دەبێت لەدەرەوە نەهێڵدرێتەوە. لە کوێ فاشیزم، داگیرکەری، هێرشی سەر ژن هەبێت و لە کوێ دەیانەوێت ژن ژێردەستبکەن دەبێت ژنانی گەنج لەوێ خاوەن رێخراوە بن و خاوەن هەڵوێست بن، پاراستنی رەوا بێگومان پێکبهێنن. ئەمڕۆ دەبێت ئەوە بزانن پاراستنی ڕەوا بەپیشەنگایەتی ژنان دەستی پێکردووە. پیش ٣٠ ساڵ هەڤاڵ بێریتان بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی خیانەتکاران خاوەن هەڵوێست بوو، بووە هێڵی بەرخۆدان و لە چیاوە خۆی فڕێدایە خوارەوە. لەبەر ئەوە ٣٠ ساڵە لەسەر هێڵی شەهید بێریتان ژنانی کورد لە تەواوی هەرێمدا ئەو تێکۆشانە بەڕێوە دەبات. خەتی ئێمە خەتی بێریتانە، مانیفستۆی ژیانی ئازادمان خەتی زیلانە، هەڵوێستمان و بەرپرسیاریمان لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی هەڤاڵ سەمایە، دووبارە وەکو فەرمانداری هێزی گەریلا و هێزی تایبەت خەتی هەڤاڵ گوڵانە. بەتایبەت ئەو میلیتانانەی کە ئە مرۆ لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە هێزەکانی یەژاستاردایە. ئێمە ئەمڕۆ دەبینین و دەبێت بەپێی ئەوەش بکەوینە جوڵەوە.
ڕۆح و ئیرادەی بەرخۆدانی ئیمراڵی و زاپ پەرە پێ دەدەین
هەڤاڵانی هێژاو بە ئابڕو ژنانی گەنج و کچانی قەشەنگ وەکو دەزانین ئەمڕۆ لەکوردستان دا لەسەر تەڤگەری ئازادی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دا هێرشی لەناوبردن و دووبارە داگیرکردنی کوردستان بە هەموو سەختیەکانی خۆیەوە بە فراوانی بە هەموو چەمکەکانیەوە بەردەوام دەکات. لەهەمان کاتدا ئێستا لە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەکاری هێرشیکی داگیرکەری دەکرێت. بەدەستی فاشیزمی ئاکەپە و شەفی فاشیست ئەردۆغان و باخجەلی و خیانەتی پەدەکە لە سەر گەلی ئێزیدی لە شەنگال لەم دواییانە دا هێرش پیکهێنرا. مەترسیەکان بەتەواوی تێنەپەڕێنراوە. ئەمڕۆ لەکوردستان دەیانەوێت هیوای تەواوی ژنان و کچان و تەواوی مرۆڤایەتی جارێکی تر ڕەش بکەن، لەناوببەن و بنبخەن، بۆئەوەی رێنەدەین بەوە، دەبێت ئەو خەیاڵ و داواکاریانەی دوژمنان بۆ داگیرکاری بڕوخێنین و کوردستان و ڕێبەرێک و ژیانێکی ئازاد مسۆگەر بکەین. ئەو هەڵمەتەی کەدەستپێکراوە بە پیشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمەڵەی گەنجان ” وەرن بۆ جەنگی ئازادی” دەبێت لە هەموو ناوچەکان پێشبخرێت. وە تەواوی گەنجانی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان لەهەر شوێنێک بن با ببن دەبێت لەوێ لە تێکۆشانی بە ئابڕوو خاوەندارێتی بکەن. لەبەر ئەوەش دەڵێم جارێکی تر لە چواردەوری بەرخۆدانی گەریلا بە پێشەنگایەتی یەژاستار کە بەڕێوە دەچێت هەمووتان بانگێشت دەکەین کە بەشدار ببن. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو ئەندام، خەباتکار، ئەو کەسانەی کە لەهەموو ناوچەکان تێکۆشان دەکەن، ئەوانەی کە لێگەڕانی ئازادییان هەیە من لە هەرێمی پاراستنی میدیا و هەرێمی ئازاد سڵاو بۆ هەمووتان دەنێرم لەگەڵ حورمەت و خۆشەیستیم پیشکەشتان دەکەم. وە دەڵێم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی ئیتر بتوانین لە وڵاتێکی ئازاددا بژین وەرن بۆ جەنگی ئازادی ….وەرن بۆ دیلانی ئازادی، با ڕۆحی بەرخۆدانی ئیمراڵی و زاپ گەش بکەین".
ژ.ت