تەرمی گەریلا دیلان ئولگون بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید دیلان ئولگون گەریلای یەژا-ستار کە لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە ٢٦ی ئابدا لە ناوچەی چەمچێی ناوچەی کاغزمانی قەرس شەهید ببوو، بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید دیلان ئولگون گەریلای یەژا-ستار کە لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە ٢٦ی ئابدا لە ناوچەی چەمچێی ناوچەی کاغزمانی قەرس شەهید ببوو، بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەهید دیلان ئۆلگون گەریلا یەژا-ستار کە لە ٢٨ی ئابدا شەهید ببوو، دوای ١٠٠ رۆژ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. خانەوادەی شەهید دوای بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی کچەکەیان سەردانی لایەنی پەیوەندیداریان کردبوو و پشکنینیشیان ئەنجام دابوو، بەڵام دوای ١٠٠ رۆژ لە هەوڵدان، خانەوادەی شەهید توانی تەرمی کچەکەیان وەربگرن.
خانەوادەی شەهید دوێنێ تەرمی کچەکەیان لە گۆڕستانی بێکەسان لە شاری قەرس وەرگرت و لە گۆڕستانی کارشییاکای ناوچەی ئارموشی شاری وان بەخاک سپارد.
بە بیانووی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها رێگا بە خانەوادەی شەهید درا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکساردنیدا بکەن.
ز.ش