تەرمی گەریلا قەهرەمان کە لە گابار شەهید ببوو بەخاکسپێردرا

دوای ٥ مانگی تەرمی قەهرەمان سونار (عەگید تیمۆک) کە لە مانگی ئایاردا لە گاباری شڕنەخ شەهید ببوو، رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای هەپەگە قەهرەمان سونار ١١ی ئایار کە لە شەڕدا شەهید ببوو، بۆ پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆلینەوەی سێرت گواسترایەوە.

دەوڵەتی تورک دوای ٤ مانگ و نیو تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کردەوە.

خانەوادەی گەریلای هەپەگە ٢٨ی ئەیلول سەردانی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆلینەوەی سێرتی کرد و تەرمەکەی وەرگرتەوە.

تەرمی گەریلا قەهرەمان لە گەڕەمی تیمۆکی ناوچەی حەزۆی ئێلح بەخاکسپێردرا. تەرمەکە بە بەشداری خانەوادە و گەل بەخاکسپێردرا.

لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمەکە پۆلیسێکی زۆر لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکرابوو.

ف.ق