تەرمی گەریلای یەژا ستار ئوزم ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە
جەنازەی گەریلا یەژا ستار دیجلە ئوزوم کە لە جولەمێرگ شەهیدببوو ڕادستی خیزانەکەی کرایەوە.
جەنازەی گەریلا یەژا ستار دیجلە ئوزوم کە لە جولەمێرگ شەهیدببوو ڕادستی خیزانەکەی کرایەوە.
جەنازەی ئەندامی یەژا ستار دیجلە ئوزوم لە ٢٦ تەمووزی ٢٠٢٠١ لە هەرێمی مەیدانبەلەکی سەر بە جولەمێرگ لە بۆردوومانی فرۆکەی شەڕ ژیانی لە دەستدابوو، ئەمرۆ جەنازەکەی ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە.
خێزانەکەی لە ٢٧ تەمووز چووبون بۆ جولەمێرگ بۆ ئەوەی جەنازەی کچەکەیان وەربگرنەوە بۆ ئەوە مەبەستە نەموونەی پشکنینی DNA پێشکەش کردبوو، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی DNA خێزانی شەهید دیجلە سەردانی دادگای کۆماری جولەمێرگیان کرد.
خێزانی شەهید جەنازەی کچەکەی خۆیان وەرگرت و بردیان بۆ ئیلح، هاوکات خێزانی ئەو شەهیدە ئاماژەیان بەوەکرد کە کچەکەیان بە پارچەکراوەی
لەو بەروارەی کە دیجلە ئوزن گیانی لەدەستدابوو، لەگەڵ ئەودا ئەندامێکی تری یەژا ستار بەناوی گوڵگەش تاتڵی هەبوو کە بریندارببو بە برینداری کەوتبۆ دەستی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بەڵام تا ئیستا چارە نوسی گوڵگەش نادیارە.
ڕ.ح