تەرمی شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە دوای ٤ مانگ وەرگیرایەوە
تەرمی شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید ببوو، دوای ٤ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید ببوو، دوای ٤ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە لە بناری چیای ئامانۆس لە ناوچەی حاسی هاتای لە ٢٢ی ئابدا شەهید بوو. ئەمڕۆ تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
لەبەرئەوەی تەرمەکەی پارچە پارچە ببوو، خانەوادەکەی نەیتوانی بیناسێتەوە، بۆیەش بە مەبەستی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ پزیشکی دادوەری ئەدەنە ڕەوانەکرا. دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینەکە، خانەوادەی کۆرمان دوای ٤ مانگ تەرمی کۆڕەکەیان وەرگرتەوە.
بەپێی زانیاریەکان تەرمی شەفیق کۆرمان گەریلای هەپەگە لە بەدلیس بەخاکدەسپێردرێت.
ف.ق