تەرمی شەهیدانی کەلار بەرەو رۆژئاوا بەڕێكران
تەرمی شەهید فەرهاد شبلی و سێ هەڤاڵی تر بەدروشمی "بمرێ خیانەت" بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكران.
تەرمی شەهید فەرهاد شبلی و سێ هەڤاڵی تر بەدروشمی "بمرێ خیانەت" بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكران.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی شەهید فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی بەرێوەبەری خۆبەرێوەبەریی باكور و باكوری رۆژئاوای سوریا و سێ هەڤاڵی تر لە پزیشكیی دادی سلێمانی وەرگیرانەوە و لەڕێورسێمێكی تایبەتدا و بەشداربوونی وڵاتپارێزان بەرەو رۆژئاوای كوردستان بەڕێكران.
بەشداربووانی مەراسیمەكە بەبەردەوامی دروشمەکانی "شەهید نامرێ" و "بمرێ خیانەت"یان دەوتەوە.
ڕۆژی هەینی ١٧ی حۆزەیران، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە راگەیاندنەكانیشدا بڵاو كراونەتەوە، ئەو فرۆكانە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی ناوچەى ژێر دەسەڵاتی بارزانیەكان هەڵدەستن، ئۆتۆمبێلەكەی فەرهاد شبلیان لەشاری كەلار كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس لە ئۆتۆمبێلەكەدا شەهید بوون و كەسێكی تریش بریندار بوو.
ژ.ت