تەرمی ئەمینە باشاک گەریلای یەژاستار بەخاکسپێردرا

تەرمی ئەمینە باشاک (ڕووکەن جوودی) گەریلای یەژاستار کە لە شەڕی ١٨ی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمی جوودی شرنەخ شەهید بوون لە سلۆپی بەخاکسپێردرا.

دوای ٣٧ ڕۆژ تەرمی ئەمینە باشاک کە لە نەخوەشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ بوو، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی ٨ خانەوادە کە لە شێن و مێژووی جیاوازدا لە هەرێمەکانی باسا، چیای گابار و جوودی شڕنەخ شەهیدبوون ٣٧ ڕۆژە ڕادەستی خانەوادەکانیان ناکرێنەوە. دەوڵەت بە بیانووی ئەوەی تێستی دی ئێن ئەی تەواو نەبوو تەرمەکان ڕادەست ناکاتەوە.

تەرمی ئەمینە باشاک تەرمی گەریلای یەژاستار کە ٣٧ ڕۆژ بوو لە نەخۆشخانە ڕادەگیرا، ئەمڕۆ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. خانەوادەکە بۆ گواستنەوەی تەرمی کچەکەیان داوایان لە شارەوانی جزیر و شرنەخ کرد کە ئۆتۆمبێڵێکیان بۆ دابین بکەن، بەڵام وڵامیان نەدرایەوە.

خانەوادەکە بە دەرفەتی خۆی تەرمی کچەکەیان وەرگرت و بۆ سلۆپی گواسترایەوە. تەرمی شەهید ئەمینە باشاک لەناو دۆرپێچی پۆلیسدا لە گۆڕستانی باربارۆس بەخاکسپێردرا.

ف.ق