تەڤگەری ئازادی: هیوادارین جەژن کۆتایی ستەم و داگیرکاری بێت
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە کۆتاییهاتنی ستەم و داگیرکاری بێت".
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "هیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە کۆتاییهاتنی ستەم و داگیرکاری بێت".
دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە دایکانی شەھید، زیندانیانی دۆزی رەوای گەلی کورد لە ھەر چوار بەشی کوردستان و تێکۆشەرانی رێی ئازادیی و دیموکراتی دەکەین. ھیوادارین ئەم جەژنە پیرۆزە، بۆ گەلە کەمان ببێتە مایەی ئاشتیی و چارەسەریی بۆ سەرجەم کێشە و قەیرانەکان، هەروەها کۆتایی ھاتنی ستەم و داگیرکاریی بێت".
تەڤگەری ئازادی ڕایدەگەیەنێت گەلی کورد بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتانی فاشیست و داگیرکەر و دەسەڵاتی وابەستەی داگیرکەرانەوە بە ڕەوشێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و دەڵێت: "لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستمان بە ھاوکاریی و گیانی خوشک و برایەتیی و یەکگرتوویی ھەیە".
تەڤگەری ئازادی تیشک دەخاتە سەر هەوڵە شەڕخوازییەکان و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر دەسکەوتەکانی کورد و دەڵێت: "گەلی کورد و بەتایبەتیی لە باشوری کوردستان، گەل پشت بەھێز و ئیرادەی خۆی ببەستێت، ئەزموونی یەکگرتوویی و پێداگریی گەل لە ھەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان دەریخست کە یەکگرتویی و پێداگریی لەسەر مافەکانمان گەرەنتی سەرکەوتنمانە".
تەڤگەری ئازادی هیوای قبووڵبوونی ڕۆژ و نزای هەمووان دەخوازێت و دەڵێت: "هیواخوازین ئاشتیی و پێکەوە ژیان، جێگەی شەڕ و داگیرکاریی بگرێتەوە و حەق بەسەر ناحەق دا سەربکەوێت، هەر بۆیە لەم سۆنگەیەوە دەڵێین جەژنی رەمەزانتان پیرۆز بێت".