تەژەئا هەڵبژاردنەکانی هەڵسەنگاند: ژنان سەرکەوتن

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) پەیوەست بە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی داو وتی: "ژنان کە لە هاوسەرۆکایەتی و بڕیارداری هاوژیانی ئازاددا سازشیان نەکرد سەرکەووتن."

تەڤگەری ژانانی ئازاد (تەژەئا) پەیوەست بە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی ٣١ی ئادار ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. تەژەئە سوپاسی هەموو ئەوانەیکرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەنجیاندا.

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەی تەژەئادا هاتووە: "بەو پشتگیرییەی کە تەڤگەری ژنان لە جیهان و تورکیادا لە قۆناغی هەڵبژاردندا دایان، بۆ ئەو هەڵوێستەی ئەوان کە لە دڵ و گیانەوە دەستیان لە بەرخۆدان هەڵنەگرت، وەک تەڤگەری ژنان ئەوانە پیرۆزدەکەین و سوپاسی ئەو ڕەنجەیان دەکەین.

لە قۆناغەکانی پێش هەڵبژاردنەکانەوە هەتا ئێستا، هەڵوێستی ڕێکخستنبوون و بەبڕیارمان لە بەرامبەر هێرشەکانی لە دژی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، سیاسەتەکانی داوکەووتوی زایەندی پەرست، نەژاد پەرست و ئاینپەرستی داعشی پوچ و بەتاڵبووتەوە. ژنان کە بەهیچ شێوەیەک دەستیان لە هاوسەرۆکایەتی و هاوژیانی ئازاد بەرنەدا سەرکەوتن. بەرنامەکانمان کە لەخەباتی هەڵبژاردنی کلاسیکی جیاوازبوو و گۆڕیمان بۆ هاودەنگی کۆمەڵایەتی؛ تەڤگەری ژنی ئازاد جارێکیتر گەڕایەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و هاودەنگی بەهێزترکرد. ئەم هەڵبژاردنە جارێکیتر ئەوەی پیشاندایەوە دامەزراندی ئازادی کۆمەڵگا تەنها بە هێزی ژنانی ڕێکخستنبوو پێکدێت.

هەروەک لە یەکەم ڕۆژەوە دەڵێین؛ هەڵبژاردن ئامانج نیە، بەڵکو سەرەتایەکە بۆ بنیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیک، سروشت خواز، ئازادی خوازی ژن. ئەو هێز، ئیراد و سەرکەوتنەی کە دەرمانخست، بە بونیادنانی سیستەمێکی ژن گشتگیری بکەین."

لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ژنانی کورد وەک پێشەنگی ئازادی، بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتی مێژووی، لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەی بەرخۆدانە. بەم سۆز و باوەڕەوە، سڵاو لە هەموو بەرخۆدانی ژنانی کورد دەکەین کە لە کوچە و کۆڵانەکاندا بەردوامە، بە باوەڕین کە لە دۆزی مافدارمان سەردەکەوین، ئەم سەرکەوتنەمان پیرۆز دەکەین."