بە تۆمەتی کوشتنی بەرپرسێکی میت لە شاری هەولێر لە ١٧ی مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٩دا، دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ دووکەس دەرکرد، لە ئێستادا ناوەندی کوردستانی ئازاد بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەسەر سایتی خۆی هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەی دەستپێکردووە.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی کەمپەینەکەدا دروشمی “من بڕیاری لە سێدارەدان بۆ مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە قبووڵ ناکەم، من پشتگیری لە کەمپینی واژۆ دژی لەسێدارەدان دەکەم” ڕاگەیەندراوە.
کەمپەینەکە شەوی ڕابردوو دەستیپێکرد ووە و بەردەوامیی دەبێت.
لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوەوە دەتوانن بەشداریی کەمپەینەکە بکەن دژی لەسێدارەدان.
ف.ق